نامهیهكی كراوە بۆ شوان موغازی سكرتێری پیشمەرگە كەم ئەندابوهكانی سەنگەر
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
بەریز من بۆ خۆم كە لە سەر باڵی گشتی ئەژمار دەكریم كە هەمیشە دروشمەكانمان نوی بونەوەو خزمەت كردنە بەسەرجەم تویژەكانی ئەم كوردستانە، بێ جیاوازی دین و رگەزو فكر بەڵام 18 ساڵە نەمان توانیوە لەیەكێكیش لەو دروشمانە وەك خۆی جێبەجێ بكەین بگرە لە زۆر حاڵتانەیشدا دژی دروشمەكانی خۆشمان بوین، مەگەر كەسانێك لای باڵی گشتی چاك بێ كە ماستاوچی سەرنەوی كەر بێت ئەگینا دڵسۆزی بۆ خاك و نیشتمان و قوربانیدان ئەلەم ڕۆژەدا نایخواتەوە، سەلاح شێخ لەنگەری پ م دێرین وكەمئەندامی سەنگەر وەكو باسەكەن لە ڕۆژگاری ئەنفالدا برینداربووە بەسەر كۆڵ و لە ناو تابوتا بە ڕۆژ لە كونە ئەشكەوتدا بەشەویش بە كۆڵی پێشمەرگەوە دەیگەیننە نەخۆشخانەكانی ئێران، دەبوایە ئێستا كەسی وەك ئەو پیاوە كە لە سەدا سەد جەستەی لە دەست داوە دەبوایە پەیكەری ئاڵتونی بۆ بكرایە چونكە دار شەقەكەی دەستی سومبڵی شۆڕش و بەرخودانە، لە ساڵی 2000 لە پێش چاوی دۆست و دووژمنەوە كەلە حەوشێكی حكومیدا بوو ماڵەكەیان فڕێدایە ناو قوڕ و چڵكاوەوە دایكی توشی نەخۆشی جەڵدەی دڵ و شەكرە بوو ئەو ژنە لە ساڵی 60 تەكانەوە جەرگی دەسوتێ ماڵی دەسوتێ تەحمولی ئەو هەموو زۆڵم و زۆرەی سەرانی بەغدایكرد، بەڵام بە قەدەر
ئەو ئیهانەیەی كە یەكێتی پێیكرد تەئسیری لێ نەكرد، بۆیە بەو ئازارەوە سەری نایەوە، سەلاح شێخ لەنگەری سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی دەردەسەریە بۆ ساتێكیش دەستی لە یەكێتی هەڵنەگرتوو بگرە وەك ئەندام كۆمتەیەكی چالاك لە كۆمیتەی كەلار درێژەی بە ئیشی ڕێكخستنی خۆی دەدا هەروەك سەردەمی شاخ، بەڵام ئەم جارەیان بە دوو دارشەقەوە دێبەدێ دەگەڕاو ئیشی بۆ یەكێتی دەكرد وە ماوەی سێ ساڵیشە خزمەت بە كەم ئەندامانی سەنگەر دەكات بێ بەرامبەر وەكو هەموو لایەك دەزانین سەلاح شێخ لەنگەری توانی لە كۆنگرەی دوودا كە لەسەر لیستی ڕیفۆرمخوازان ئەژمارد دەكرا، لە سەدا هەشتاو پێنجی دەنگەكانی مسۆگەر كرد، ئەم سەركەوتنە ئێمەی وەك باڵی گشتی توشی واس واسەكرد هەر بە هەمان شێوەی ئێستا كە گۆڕان توشی شڵەژان و دڵەڕاوكێ كردووین، ئێستا هەق وایە سەلاح شێخ لەنگەری خزمەت بكرێت و بنێردرێت بۆ چارەسەر كردن یان بەو شێوەیە كە ڕۆژانە لە ناو جادەو كۆڵانەكەدا دەیانجار دەكەوێت، ئێستا دوای ئەو هەموو دەردە سەری وناخۆشی وئازارەوە بەبەردەوامی زەختیان لێدەكرد كە بۆ ئەوەی خۆی ساخبكاتەوە، ئەو بۆ خۆی هەموو گیانی شكاوەو فیشەكێكیش لە سەریدایە وەتوشی شەلەلی گشتی بووە، ئیتر ئەمە بە چ ئویژدان وقیەمێكی مرۆڤایەتی پێی دەڵێن خۆت ساخ بكەروە! جمعە ڕەش كە خۆی و منداڵە كانی پارتین زەختی لێ دەكات كە لە تیڤی كوردسات دەربچێ و بڵێی من ڕیفۆرم بوومەو ئیمانم بە ڕیفۆرم نەماوە وە ئێستا ئامادەم ئیش بۆ لیستی كوردستانی بكەم، جمعە ڕەش كە پێشمەرگەی دێرینە واخۆی نیشان دەدات گوایە مەكتەبی سیاسی ی ن ك ڕایان سپاردوە بڕواتە لای سەلاح شێخ لەنگەری ئەو قسانەی پێڕابگەیەنێت، بۆیە من هەر لێرەوە بە كاك جمعە ڕەش دەڵێم ئەوە بە عەربی پێی دەڵێن (خیانە عن زاد و ملح) تۆ بۆ خۆت كە كەسێكی نەخوێندەواریت چۆن لێپرسراوی لقێكی ئاوە وا پێدەكرێت، یان سەیارەیەك ئەوە ناهێنێت دوای ئەو هەموو ساڵە برادەریەت لە گەڵ سلاح شێخ لەنگەری، چونكە تۆ بۆخۆت ئێستا 7 سەیارەت هەیە ئێستا ئەگەر بە 7 سەیارە گەورە نەبیت بەو سەیارەشە كە بڕیارە بیدەنە لقەكان گەورە نابیت، بە پێچەوانەوە ئێستا تۆ لە چاوی خەڵكیدا بە چاوێكی تر تەماشا دەكرێت، چونكە پێت ڕاگەیاندوە دەبێت لە تیڤی دەر بچیت خۆت ساخ بكیتەوە، وەكو ئاگادارین سلاح شێخ لەنگەری لەم ڕۆژانەی دوایدا بێدەنگیەكی پێوە دیاربوو پێ ئەچوو بەڵێنی بە كاك مەحمود سنگاوی دابێت، ئیتر نازانم بۆچی ئەو هەموو دژایەتیە كاك جمعە دەبوایە هەموو خەڵك دژایەتی سەلاح شێخ لەنگەری بكردایە تۆ بۆ سەیارەیەك ئەوەت نەكردایە، ئێستاش كاك شوان من بۆ خواو لەبەر خاتری كەم ئەندامان پێت دەڵێم سەلاح شێخ لەنگەری هەرچەندە لەسەر كوتلەكەی ئێمە حەساب نەبوو، بەڵام بە ئویژدانەوە كەسێكی هەڵسوڕێنەرو دەست پاك و بەئویژدان بووە، ئەگەر دەتانەوێت كەسێك دڵسۆزو پ م كەم ئەندامی سەنگەر بێت ئەوە وەرە گەرمیان و لەگەڵ كۆی كەم ئەندامانا قسە بكە و گوێیان ڵی بگرە، نەك گوێ لە چەند كەسێكی ئیمتیازی بۆ بەرژەوەندی خۆیان سەلاح خراپ بكەن و خۆیان جوان بكەن، پێویستە جەنابت بەرژەوەندی كەم ئەندامان لە بەر چاو بگریت.
پێشمەرگەیەكی كەم ئەندامی سەنگەر:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست