سلۆگانێ بۆ کاکه سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ
Monday, 17/05/2010, 12:00
(سلۆگانێ بۆ کاکه سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ)
پێشکه‌شه به هه‌موو دایکان
هه‌ڕه‌شه ده‌نگم کپناکا، قه‌ت له‌نوسینم ناکا.
سه‌رده‌شت سه‌رده‌شت گوتاره، قه‌ت نامرێ ئه‌مجاره.
ئازادی ڕه‌خنه و نووسین، مافی مه‌یه بۆی ده‌مرین.
مه‌رگی سهردهشتوو زۆران، نامان ترسینێ لێتان.
سزای قاتیل ڕه‌وایه، کوا یاسا‌و ده‌ستوور مایه.
درۆ و دزی و ساخته، قبووڵکردنی سه‌خته.
بۆ وه‌ستانی زه‌برووزه‌نگ، له‌به‌ر شه‌پۆڵ وه‌ک نه‌هه‌نگ.
خۆگروو زۆر به‌هێزین، کچوو کوڕی به‌ڕێزین.
جوندان، درۆ، ده‌ستبڕین، کاری تۆیه دڵ به‌قین.
سه‌رده‌شت نه‌ترسا لێتان، وێنه‌و ناوی دا پێتان.
بۆهێنده ترسنۆکن، تیرۆرستوو کڵۆڵن.
ده‌ستی خوێناوی کێیه، جێبوو بیکه‌یسی پێیه.
له‌به‌ر ده‌رکی زانکۆ‌دا ،به‌نوێژی نیوه‌ڕۆیا.
ده‌یڕفێنێ ته‌مه‌نمان، دهتهقێنێتن سه‌رمان.
سه‌رده‌شت سۆران ویژدانه، له‌دڵمانا ژیانه.
وتار بابه‌تی ڕۆژه. سه‌رده‌شت ناوی به‌جۆشه.
من خوێندکارم سه‌رده‌شتم، من ئازادوو سه‌ربه‌ستم.
که‌ی تێرده‌بن سه‌رۆکان، دڵمان ئێشاوه لێتان.
هیچ شتێ ناده‌ن به که‌س، هه‌مووی بۆ بۆخۆتانهو به‌س.
قسه‌تان هه‌مووی درۆیه، کارتان دزی و بڕۆیه.
خه‌ڵک هه‌ژاره، فه‌قیره، شێخ زانایه وه‌زیره.
له‌سه‌ر دوو گوتار، ڕه‌خنه، بۆ کردتان ئه‌م که‌تنه.
فرمێسکوو خه‌م ده‌شۆرین، له‌مه‌یدانین وه‌ک شێرین.
تیرۆر، کوشتن‌و زیندان، بێهووده‌یه بۆ بوونتان.
شیعروو گوتاروو په‌خشان، بۆچوونی دڵوو ویژدان.
قه‌ڵه‌مم که‌ڵوو بوێره، سه‌ربه‌رزه‌و دڵ دلێره.
قه‌له‌مم سوره وه‌ک خوێنم، هه‌ر بۆ ژیانه ده‌خوێنم.
هاوپشتیمان به‌پێزه، بۆبون کۆڵه‌که‌و هێزه.
جاوتان کوێره زۆرداره، دڵی دایکان زامداره.
بۆ هه‌ست به ئێمه ناکه‌ن، له‌کێشه‌کانمان ناگه‌ن.
ئاهو نزام به‌کاربێ، لهمهسئولو سه‌ردار بێ.
بۆبیستنی ویسته‌کان، بۆ بینینی خه‌مه‌کان.
گوێتان وه‌ک که‌ر دێژبێ، چاوتان گه‌وره‌و به‌هێزبێ.
هه‌موومان بۆگهندهلان هه‌موومان بۆ زاڵمان.
هه‌موومان بۆ گه‌نده‌ڵان هه‌موومان بۆ زاڵمان.
نه‌عله‌تتان لێبێ سه‌دجار، حاشا کوردنینه ئێوه.
نه‌فره‌تتان لێبێ سه‌دجار، قه‌ت مرۆڤنینه ئێوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست