کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناكرێ هاوكات دۆستی ئەمەریكا و دوژمنی ئیسرائیل بی

Friday, 13/08/2010, 12:00


ئەگەر لە چوارچێوەی ئەوەی پێ دەڵین هاوپەیمانیی ستراتیژی، ناكرێ تۆ هاوكات دۆستی ئەمەریكا بی و دوژمنی ئیسرائیل، ئەو راستییەكە و هەریەك لە سیاسییەكانیش باش دەزانن، بە تایبەت كە لە جیهانی سێیەم، بۆ نموونە میسر، ئۆردن، تونس، قەتەر، توركیا و ئیمارات دەتۆانین وەك نموونەیەكی دیار سەیریان بكەین، ئەوی گرینگە كە باسی بكەین ئەوەیە نابێ هیچ كەس لەگەڵ گەلی خۆی بەشێوەیەكی ناڕاست سیاسەت بكات، ئەوە ستراتیژیی سیاسەتی وڵاتی ئەمەریكایە كە لە مانگی یەكی 2004 تا ساڵی 02005، ئەوە هەموو سیاسەتمدارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو راستییە دەزانن و لەو گەمە سیاسییەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوون، بەڵام گرینگتر لەوەش ئەوەیە كە كورد و سیاسەتمدارانی كورد لەو راستییە بگەن، كوردستانی داگیركراو و پارچەكراوی سەر دەوڵەتە دیكتاتۆرەكانی وەك توركیا، ئێران، سووریا و عێراقی بەر لە پرۆسەی ئازادی، كورد لە گەمە سیاسی و دیپلۆماسییەكاندا دەبێ زۆر ژێرانەتر بێ و نابێ بكەوێتە ژێر كاریگەریی دروشمی نەیارەكانی كورد كە رۆژانە بە بەردەوامی پروپاگەندە و ژەهری خۆیان بڵاو دەكەنەوە.
ئەوەی لەو نووسینەدا زیاتر ویستم لەسەری رابەوستم ئەوە بوو كە ئەگەر عەداڵەت هەبێ دەبێ بۆ هەموو لایەك بێ، نەك بۆ تاك لایەنێك، ئێمە ئەگەر باسی گەلی فەلەستینی زوڵم لێكراو دەكەین، هەروەها ئەو پەنابەرە فەلەستینیانەی كە لە وڵاتانی عەرەبیدا نیشتەجێ بوونە، پێویستە ئێمە ئەوەش لەبیر نەكەین كە بە سەدان هەزار جوو لە عێراق، ئێران، یەمەن، مەغریب، سووریا، توركیا، تونس، میسر، سوودان و ئەسیۆپیا و گەلێك وڵاتی تری جیهان بە زۆرەملێ و زولم و زۆرییەكی زۆر دەركران، هەرچەندە بەشێك لەوانە پێش دامەزارندنی دەوڵەتی ئیسرائیل كۆچیان پێكراوە، بەڵام ئێمەی كورد دەبێ زیاتر لە هەر كەس و نەتەوەیەكی تر لە زوڵم و چەوساندنەوە تێبگەین، چونكە بە درێژاییی مێژوو گەلی كورد لەژێر زوڵم و داگیركەری وڵاتاتی توركیا، ئێران، سووریا و عێراقدا بووە، لەو ناوەشدا بە هەزاران قوربانی داوە. لێرەدا ناكرێ ئێمە تەنیا یەكلایەنە چاو لە مێژوو بكەین و تەنیا زوڵم و چەوسانەوەی گەلی فەلەستین ببینن، چونكە ئەو زوڵم و زۆرییەی بەرامبەر گەلی جوو كراوە لە هەموو جیهاندا هەر لەسەردەمی حەمورابییەوە تا ئێستە ناكرێ لەبیری بكەین. پەندیەكی پێشینیان هەیە دەلێ: ئەوەی مار پێوەی دابێ لە خشەی ماریش دەترسێ.
بەتایبەتی كە ئێستە بەردەوام رۆژانە ئەو دەبینین لەلایەن ئەحمەدی نەژاد و بەشار ئەسەد و بن لادن و حەسەن نەسروڵا و حەماس و حزبوڵا و گرووپ و تاقمە تیرۆریستییەكانی ترەوە هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیل و گەلی جوو لەسەر خاك و زێدی خۆیان دەكرێ.
بەڵام بۆ ئێمەی كورد دەبێ لە ئیسرائیل فێربین كە چۆن خۆمان بپارێزین لە بەرامبەر هێزی ئابووری و سەربازیی وڵاتی داگیركەر و دیكتاتۆری وەك ئێران، سووریا و توركیا و عێراقیش كە كورد ئێستە بەشدارە لە پێكهینانی حكوومەتدا.
خالێكی تر كە گرینگە هەر كەس لەو راستییەی تێبگات كە كەس ناتۆانی لەو بازنەیەدا سیاسەت بكات، ناكری دۆستی ئەمەریكا بێ لە ناوچەكەدا و دوژمنی ئیسرائیلیش. ئەوە بەشێكە لە سیاسەتی (دەزگای ئیسرائیل -كورد) كە ماوی دوو ساڵە لەسەر پەیوەندییەكانی كورد لە گەل وڵاتی ئیسرائیل و برا كوردە جوولەكەكان لە ئیسرائیل.
سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل-كورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە