ڕونكردنەوەیەك لە گروپى پێنج نەفەرى كۆمكارى زیندانیانى سیاسى كوردستانەوە

Thursday, 22/10/2009, 12:00


زیندانیانى سیاسى تێكۆشەر ....
گروپەكەمان هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەركردنى گشت مافەكانى زیندانیانى سیاسى كوردستان 0 لە هەمان كاتدا بڕواى بە پرنسیپە دیمكراتیەكان هەیە و دەبێت لە رێگاى هەڵبژاردنەوە زیندانیان نوێنەرى راستەقینەى خۆیان دەست نیشان بكەن0 نەك وەكو ئێستا لە رێگاى حیزبەكانەوە رێكخراوەكان قۆرخ بكرێن لە بەرژەوەندى خۆیان 0 لە هەمان كاتدا بە دواداچوون دەكات لە راستى و دروستى زیندانى بوونى نوێنەرەكانى لە ناو زیندانداو لە دەرەوەى زیندان واتا دەبێت كەسایەتى نوێنەرەكانى بەهێز بێت0 بۆ ئەم مەبەستە گروپەكەمان نوێنەرى لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان پێك هێناوە0 وە لەئەوروپاش نوێنەرى خۆى دامەزراندووە .
لە ناو كۆمكاریش نوێنەرى خۆى هەیە . بە مەبەستى بە دوادا چوون و شرۆڤە كردنى گروپەكەمان بۆ وەرگرتنى ئەندام دەبێت لە ڕێگاى یاساوە بیسەلمێنێت كە زیندانییە بۆ یە بە سەرجەم زیندانیان ڕادەگەیەنین هەرجارەو بە دوادا چوون بۆ بەرپرسانى ئێستاى كۆمكارو ئایندەى نوێنەرانى خۆى دەكات . لە ئێستادا بەدوادا چوونى لەسەر كەسایەتى [ ئەحمەد ڕسول على ] ناسراوە بە
(ئەحمەد مام ڕەسول) كردووە لە دەڤەرەكەى خۆیەوە واتا لە شوێنى لە دایك بوونى . ئەم كەسە خەڵكى بنارى قەندیلە لە دێى سورە دێ لە دایك بووە بابى براكانى خەریكى وڵاغ دارى و قاچاخ چێتى بوون هعەروەكو هەموو دێكانى كوردستان ئەم دێیەش دەكەوێتە بەر شاڵاوى ڕاگوێزان بەرەو مجەمەعەكانى حەوزەى ڕانیە ، برایەكى بە ناوى على دەبێتە پێشمەرگە لە ڕیزەكانى (ى ، ن، ك) تاكو پلەى ئامر كەرتى دەبڕێت دواتر خۆى تەسلیم بە ڕژیّم دەكاتەوە و دەبێتە ئامر سریەى جاش بۆ ئەوەى متمانە لاى ڕژێم بە دەست بهێنێ بۆسە بۆ پێشمەرگەیەكى سەرتیپى پێشكەوتوى یەكێتى دادەنێت بە ناوى (عبداللە) لە بۆسەكە شەهید دەكرێت (على) بەرزدەكرێتەوە دەبێتە جێى باوەڕى ڕژێم ، تاكو ڕاپەڕینەكە بۆ خۆ پاكردنەوە لە تاوانەكانى بەشدارىلە راپەرینەكەى بەهارى1991دا دەكات بۆ سەردام و دەزگا حكومییەكان ئیتر كەس نازانێت چۆن دەكوژرێت 0 بەبۆنەى ئەم برا كوژراوەشیەوە ئەحمەدیش دەبێتە پێشمەرگە لە گومرك بۆ بەدەسست هێنانى پارەو پول . دواتر لەبەر بێ پیاوى لە ڕانیە دەخرێتە شوێنى مامۆستا سەلام كە بەرپرسى لقى ڕانیەى زیندانیە سیاسى یەكان بوو . لەدیدارێكدا مام جلال سیارەیەك پێشكەش بە كۆمەڵەى زیندانیان دەكات . لە یەكگرتنەوەى پارتى و یەكێتى ڕێكخراوەكانیش یەكیان گرتەوە(ئەحمەد) بوو بە سەرۆك پاش چەند مانگێك سەیارەكەى ئەتەقێتەوە لەماڵەكەى خۆى بەپێ ى زانیارىیەكانیش لە سەر كێشەى عەشایەرى خۆیان تەقێنرایەوە نەك كارى تیرۆریستى چونكە ئەحمەد كەسایەتێكى لاوازو بودەڵە یە دەشتوانن خۆتان بەدوادا چون بكەن وەك حیزبەكەى یاخود وەكو زیندانى .
2009
گروى پێنج نەفەرى كۆمكارى زیندانیانى سیاسى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە