کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوزادى هادى ووتویەتى : قاسم ئاغا ئەوە نەبوو من درۆم بۆ كرد

Thursday, 21/10/2010, 12:00


كورد ئەڵێ ((پەتى درۆ كورتە)) بەڵام ئەو درۆیەى نەوزاد هادى كردى پەتەكەى ڕزیبوو هەرزوو خوا ڕیسواى كردو لەبەر چاوى هەمومان ڕوناكى ژنى تاوانبار قاسم ئاغا نەوزاد هادى بە درۆ خستەوە , ئێمەش ئەمان زانى نەوزاد درۆ ئەفەرموێ , بەڵام هیچ شتێك بە قەد ئەوە خۆش نیە ئاوا ڕیسوا بێت نەوزاد هادى یەك هەفتە لەمەو پێِش ووتى ((دوای دڵنیابون له‌وه‌ی تۆمه‌تباری‌ ناوبراو له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، به‌و پێیه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكارین، ئاگادارمان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی نابێت له‌سنوری شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بێت‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌رمان كرد)) ,ئەوەتا قاسم ئاغاش ئەڵێ ((که‌ تا ئێستاش له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌و ده‌ڵێت: به‌ ئاگاداری هه‌مو لایه‌ک هاتومه‌ته‌وه‌)) نەوزاد ئەڵێ ((قاسم ئاغا داوایكرد له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ سه‌فه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌مان قبوڵ نه‌كردو رێگامان پێنه‌دا)) كەچى ئەوەتا ژنەكەى قاسم ئەڵێ ((پارتی رێگه‌ی پێداوین بێینه‌وه‌ هه‌ولێرو دابنیشین و خانو دروست بکه‌ین، چونکه‌ ئێمه‌ش پارتین)) نەوزاد ئەڵێ ((ئێستا له‌سنوری شاری هه‌ولێر نه‌ماوه‌‌و پێمان وت شاری هه‌ولێر زۆر له‌وه‌ پاكتره‌ گڵاوێکی وه‌ك قاسم ئاغای كۆیه‌ لێی نیشته‌جێ بێت)) كەچى ژنەكەى قاسم ئەڵێ ئێمە بە بڕیارى پارتى هاتوینەتەوە , نەك ناڕٍۆین بەڵكو سەرۆك ڕێگەى پێداوین خانووش دروست بكەین , ئەى ئەبێت دواى ئەم درۆیانە نەوزاد هادى بڵێ چى ؟ ئەو ڕۆژەى حەیا بەش كرا ئەمانە لە ماڵ نەبوون , ئەگینا هەر دواى خوێندنەوەى ئەو قسانەى قاسم ئاغا ئەبوایە نەوزاد هادى وازى لە پۆستەكەى بهێنایە , بەڵام ئەوە بە پیاو ئەكرێت , بە كەسى شەریف ئەكرێ , نەوزاد قاسم بە تاوانبار ناو دەبات , كەچى قاسم گوێشى ناداتێ , و بێ تاوانى خۆى لە هەموو ئەوانە ڕادەگەیەنێ , قاسم نەڕۆیشتوە و لە كوردستانە و لە ژێر باڵى ماڵى مەلا مستەفادا خۆى حەشار داوە , بە قسەى نەوزاد بێت ئەو كاتە نەیزانیوە شكاتى لێ كراوە , خۆ دواى ئەوە زانیت , ئەى ئێستا مادام ئێوە لایەنى جێ بەجێ كارن بۆ نایگرن و نایدەن بە دادگا , ئەوەتا ژنەكەى قاسم ئەڵێ ((ئێمە تەنها حساب بۆ سەرۆك بارزانى دەكەین)) ئیتر حساب نە بۆ دادگا و نە بۆ شكات و نە بۆ دەسەڵاتەكەى جەنابت ئەكات , ئەى بۆ ناچى بیگریت , خۆ تۆ خەمى شارە جوانەكەى هەولێرت بوو , كە بە پێى ئەو تاوانبارانە گڵاو نەبێت , كەچى ئەوەتا سەرۆكەكەت مۆڵەتى داوەتێ خانووش دروست بكات , ئەوە نەك جارێك دوو جاریش و بۆ هەتا هەتایى شارە هۆلاكۆ بەزێنەكەى هەولێر گڵاو دەكات , بۆ ئەیەڵى , بۆ بە سەرۆكەكەت ناڵێیت نابێت ئەم شارە بەو تاوانبارانە گڵاو بێًت , ئەبێت ئێستا خەڵكى شارى هەولێر چى بڵێن ,ئەوە سەرۆكەكەتە ڕٍێگەى پێداوە بێتەوە شارە جوانەكەى هەولێر گڵاو بكات , نەك بۆ یەك ڕۆژ بەڵكو بۆ هەتا هەتایى , بۆ ناچیتە سەر سەرۆكەكەت و پێى بڵێت , ئەو تاوانبارەى تۆ ڕێگەت پێداوە بكوژى سەدان ڕۆڵەى ئەم میللەتەیە , لە جیاتى ئەوەى ئەوانە تەسلیمى دادگا بكەن , كەچى ئەوەتا ئەوانە لاى ئێوە ئەحەوێنەوە , ئەوەتا ئەوانە دواى بە كوشت دانى سەدان كورد زۆریش بێ منەتن و ئەڵێن بێجگە لە سەرۆكە خائینەكەمان زیاتر حساب بۆ كەسى تر ناكەین , ئێوە ئەگەر یەك تۆز حەیاتنان هەبوایە , یەك تۆز ڕێزتان لەو قوربانیانە بگرتایە ئەبوایە ئەوەتان نەكردایە , ئەبوایە ئێوەش پۆستەكەتان چۆڵ بكردایە , بەڵام كەى ئەوە ئێوەن ئەوە بكەن , ئێستا ڕووناكى ژنى قاسم ئاغا زۆر لە تۆ شەریف ترە چونكە ئەو درۆى نەكرد , بێ ترسیش ووتى ئێمە بە بڕٍیارى سەرۆك هاتوینەتەوە , كەچى جەنابت درۆ ئەكەیت , بۆ كێش بۆ ئەو تاوانبارەى بكوژى سەدان كەسە .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە