راپه‌رین له هه‌موو شوێنێکی دنیا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه له راماڵینی ناعه‌داله‌تی
Monday, 04/03/2013, 12:00
راپه‌رین هه‌میشه وه‌ك شۆرشێک سه‌یر ئه‌کرێت ، شۆرش کاتێك رووده‌دات مافی تاکه‌که‌س له مه‌ترسی دابوو گه‌ل به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابوریه‌وه ناڵاندی هه‌موو ماڤ وئیمتیازاته‌کانی تێدا قۆرغ کرابوو.
ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تر ، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕپهرینی جه‌ماوه‌ری . هه‌ر له شۆرشی فه‌ره‌نساوه تا ئه‌مانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێك بوون. شۆرشی فه‌ره‌نسا له ئه‌نجامی قه‌یرانی ئابوری که به‌رێژه‌یه‌کی زۆر ببو کهبرسێتی و قات و قری له هه‌ندێك گوند وگه‌ره‌که هه‌ژارو کرێکار نشینه‌کانی شاره گه‌وره‌کان له ساڵی 1788 بڵاو بۆوه له‌سه‌رده‌می لویسی شازده‌هه‌م که ده‌کرا. داوای چاکسازی ده‌کرا بۆ ده‌رچونی وڵات له وهیران. دوای چه‌ندین ناره‌زایی گه‌وره شۆرشگێڕان توانیان له ساڵی 1791 سیسته‌می حکومرانی وڵات بگۆرن ده‌ستورێکی تازه بۆ وڵات دابنێن. دواتر ئه‌م راپه‌رینه هه‌موو ئه‌و روپای گرته‌وه ، دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرته‌وه گرنگترینیان روخانی ده‌وڵه‌تی ڕه‌زاشایی ئێرانی بوو. که ئه‌میش له دوای چه‌ندین ناعه‌داله‌تی روویدا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی بکه‌م راپه‌رینی گه‌لی کورد بوو. که ئه‌میان له‌دوای چه‌ندین ساڵ زوڵم و سته‌می رژێمی به‌عسی عێراقی بوو که ده‌یکرد دهرعهق به گه‌لی کورد. چه‌ندین هه‌زار که‌سی ئه‌نفال کرد چه‌ندینی تری زینده به‌چاڵ کرد. به‌ڵام ئه‌م راپه‌رینه‌ی گه‌لی کورد جیاوازیه‌کی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا. به‌ڵام کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی ئازاد نه‌بوو له‌سه‌ر هه‌مان خاك ده‌کوژرا سوکایه‌تیان پێ ده‌کرا ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌کران . که هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان تینوی ئازادی بوون . هه‌ربۆیه له دوای ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسدا له (5.3.1991)له رانیه‌وه راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌م رۆژه بۆ وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بوو له مێژوی گه‌لی کوردا. ئه‌و راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه توانی وره‌یه‌کی گه‌وره‌تر بداته‌وه به گه‌لی کورد که‌توانی شاری که‌رکوکی دایکیش رزگاربکه‌ن . له دوای ساڵێك له 1992 حکومه‌تێکی په‌ڕله‌مانیان دامه‌زراند . که له‌و کاته‌دا خه‌ڵکی کوردستان هێندا نه‌بوو ئه‌و دیواره‌یان روخاندبوو که به دیواری ئازادی یان ناو ده‌برد ، زۆر ئومێدیان به حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان هه‌بوو که بتوانێت خواسته له مێژینه‌کانیان بێنه‌دی. دامه‌زراندنی په‌ڕله‌مان دروستکردنی شوێنێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ره‌نگ و ده‌نگی خۆی تێدا ببینێته‌وه و خۆی خۆی به‌ڕێوه به‌ری کارێکی ئه‌و په‌ڕی باش و به‌جێیه ، که له کوردستانی باشور له سه‌ره‌تاوه کارێکی پیرۆزی ئاوا کرا . به‌ڵام ئه‌م کاره لایه‌نی باشی هه‌بوو لایه‌نی خراپییشی هه‌بوو، لایه‌نی باشه‌کانی ئه‌وه‌بوو که بوونی په‌ڕله‌مان ده‌توانی سیسته‌می دیموکرات بوون له شوێنی خۆی که په‌ڕله‌مانێکی کارای تێدایه ده‌توانی به‌وازحی بینینی. چونکه په‌ڕله‌مان ده‌نگی گه‌له‌و شوێنێکه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات ، به‌ڵام په‌ڕله‌مانی کوردستان له راستی دا په‌ڕله‌مانێك بوو که‌بڕیاره‌کان له ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌دران و له‌وێ جێ به‌جێ ده‌بوون و به رووکاری په‌ڕله‌مان بوو. به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا ته‌نیا شتێکی نمایشی بوو، نیشانه‌کانیشی له‌و کاته‌دا ده‌رکه‌وت که شه‌ری ناوخۆ له کوردستانی باشور ده‌ستی پێ‌کرد و په‌ڕله‌مان له‌و نێوه دا نه‌یتوانی هیچ کارێک بکات ، چونکه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌که‌و به‌شێك بوون له لایه‌نێکی شه‌ره‌که ، که‌واته له‌و په‌ڕ له‌مانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبایه‌تی زیاتر ره‌نگ ده‌داته‌وه تا نه‌ته‌وایه‌تی ، به‌رهه‌می ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی کوردستان که خه‌ڵك ئومێده‌وار بوون بکه‌وێته ژیانێکی خۆش و ئازاده‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵگریساندنی شه‌ڕی ناو خۆ ئه‌و ئومێده‌ش نه‌ما. دواتر چه‌ندین ساڵ به کۆتا هاتنی ئه‌وشه‌ره ئومێدێکی تر له دوای رووخانی رژێمی به‌عس درووست بوو، به‌ڵام هه‌رچه‌ند کورد ئازادی نه‌ته‌وه‌یی له‌م پارچه به‌ده‌ست هێنا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می ڕاپه‌رین چی بوو ، ڕاپه‌ڕین توانی ئه‌و دیواره بروخێنێت که ناویان نابوو دیواری ئازادی، به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دایه تا چه‌ند توانرا ئه‌و دیواره‌ی ناو ناخی تاکی کورد بروخێت.؟ نه‌ک هه‌ر نه‌توانرا به‌ڵکو بوونه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ دروست بوونی . ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه بوونه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ قۆرغ کردنی ته‌واوی کایه‌کانی ژیان . هه‌ر له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یان له‌بیر چوو که به‌خوێن و ئازایه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات .
ده‌ست که‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین چیبوون له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته؟
گهرباسێك له ده‌ست که‌وته‌کان بکه‌ین نه‌ك هه‌ر نه‌بوو . به‌ڵکو زۆر شتیان لێسه‌ندینه‌وه . وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕاپه‌ڕینیان کردبێت . ڕاپه‌رین به‌حیزبی کرا کۆمه‌ڵ و لایه‌نێک خۆیان لێکرده خاوه‌نی . که‌له‌کاتێکدا خه‌ڵك کردی. لهڕاپهرینا کاتێک پێشمه‌رگه هاتنه شار ته‌نیا خه‌ریکی ناشتنی ته‌رمه‌کانی ڕاپه‌رین بوون.
گرنگترین شت کهڕاپهرینی بۆ کرا ئازادی بوو. به‌ڵام ئازادییه‌کان قۆرغ کران به‌جۆرێک هه‌ر که‌سێک دژی لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات قسه‌ی بکات به کۆمه‌ڵێك تۆ مه‌ت و تاوان بار ئه‌کرێت و سه‌ره‌ونخون ئه‌کرێت.
له‌ئێستادا ئازادی وه‌ك پێش ڕاپه‌رین له مه‌ترسی دایه. جیاوازی ئه‌وکات ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێستا ئه‌وکات دووژمنت ئازاری جه‌سته‌یی ئه‌دایت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان ئازاری ده‌رونیمان ئه‌دات . ڕاپه‌رین بۆ ئه‌وه کرا دیواری ترس بروخێت هه‌رچه‌نده دیواره‌که روخا به‌ڵام دیوارێکی ترماوه که ئه‌م یان دیواری ناو ناخی ئینسانه‌کان . تۆ له‌کاتێکدا داوای مافی خۆت ئه‌که‌یت . داوای ئازادییه‌کانت ئه‌که‌یت ، ئه‌کوژرێیت تیرۆر ئه‌کرێیت . هه‌موو ساڵێكیش له یادی ڕاپهرینا درووشمی گه‌وره و بریقه‌دار ئه‌درێت. چه‌ندین که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی حیزبی روولهم شاره ئه‌که‌ن . شار ئه‌خه‌نه باری نا ئاسایه‌وه ، له رێوشوێنێکی ئه‌منی توندا شاری رانیه ئه‌کرێته سه‌ربازگه. جا رووشمهکانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ. له‌دوای چه‌ندین مانك هه‌مووی له‌گه‌ڵ یه‌ك بای به‌هاری له‌بیر ئه‌چنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست