حەمایلیشمان لێ مەکەن بە دایکی ڕۆحی كورد
Thursday, 28/07/2011, 12:00
کورد دەڵێت ، کە مردوو مرد ،شەیتان دەستی لێ دەشوات ..وەک هەر ئادەمیزادێکی تر ئەو خاتونە حەمایلی کچی مەحمود ئاغای زێباری چووە شوێنی حەقی خۆی .. لەوە زیاتر هەر لە ئێستەوە کە هێشتا کفن و دفنتان نەکردووە ، لێمان بکەنە شاژنی کوردان و دایکی ڕۆحی کوردان و خانمی خانمان، ئەوە ئێمەش بێدەنگ نابین و ناچارمان ئەکەن وەڵامتان بدەینەوە .. ئەو پرسەنامانەی کە ئەمڕۆ مەسینە هەڵگرەکان بۆ سەرۆک خێڵی هەزار پیاوەکەیان ناردووە وا دیارە خەریکە ئەو خانمەمان لێ ئەکەن بە حەبسەخانی نەقیب . گوایە هەمیشە لە خەباتی کوردایەتی و پێشمەرگایەتییدا بووە . جارێ گەر شەڕی یەکیەتی و پارتی نەبوایە ، کە جەلالییەکان بە دەم جنێوەوە ناویان هێنا ، کەس ناویشی نەدەزانی .. حهمایل خان بە ههموو ژیانی نەچۆتە ناو جەمعێکی پێشمەرگەوە ، کەس لە پرسەی پێشمەرگەیەکی پارتی خۆشیدا نەیدیوە ، دەرگای خوێندنگەیەکی منداڵانی نەکردۆتەوە ، ورتەیەکی سەبارەت بە سیاسەت و دۆزی کوردی نهکردووه ، سەبارەت بە مەسەلەی ژنانی کوردی قسهیهکی نهبووه. لە ناو خێزانه داخراوهکهی بارزانی خۆیاندا زیاتر کەس نەیدیوە، لهو وێنهیه زیاتر وێنهیهکی نهگرتووه، ئیتر بۆ لێمان ئەکەن بە شاژنە ئەلیزابێس و کاترینا؟ لە ناو ژنەکانی تری مستەفا بارزانی رۆڵ و بایەخی چی بووە؟ ئهگهر بووشیبێت ئەوە تایبەته بە رهوشت و سروشتی خێزانی خۆتان ، دایکێک بووە لە دووری مێردەکەیدا لە ماڵی ئاغای باوکیدا شیری داوه بە مەسعودی کوڕی، ئەوه ئەو هەزاران بێوەژنە جەرگ سوتاو و مێرد ئەنفالکراوانە زۆر ئازایانە تر و سەربەرزانەتر منداڵەکانیان پێگەیاندووە و ئەمڕۆ ئێوە بە قینەوە بە منداڵهکانیان دەڵێن ڕەشپۆشەکانی کەلار و گەرمیان .. ئەوانە ژنە قارەمان و کەڵەژنن، کە بەو نەهامەتیانەدا ڕۆڵەکانیان بە شیری حەڵاڵ پەروەردە کردووە ..
تکایە وەک وەفاتی هەر مرۆڤێکی ئاسایی تر پرسەکەی بگێڕن و بێدەنگ مەراسیمەکەتان تەواو بکەن ، ئێمەش وەک ڕێزێک لە مردوان بێدەنگین .. قهرزارمان مهکهن، ئهگهر کردتان، باس لهوهش بکهن، که کابرایهکی دیکتاتۆری خائینی بۆمان خستۆتەوه، مهیکهنه مهریهمی دایکی عیسا، مهیکهن به فاتیمە زەهرا ، ئهگهر کردتان ئەوا ئێمەش بێدەنگ نابین و ناچارین قسەی خۆمان بکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست