من هەلەبجەم
Thursday, 15/03/2012, 12:00
لە بیرتانە گەورەکانم چ شارێ بووم
لە کۆتایی بیستەکانا
لەبیرتانە چ دژێک بووم
لە گەڵ بیری بەعسیەکانا
++++++++
لە بیرتانە گەورەکانم بەپێڵاوی لاستیکەوە
بە سەرجەستەم ڕائەبردن
لە ڕۆژانی نە هامەتیش
هەرگیز پشتم تێ نە کردن
++++++++
لە بیرتانە چ بوکێ بووم
ئێستا گوندێکی خاپوورم
لە نێوانی دوو ئیدارە
ولاتێکی بێ سنورم
++++++++
لەبیرتانە گەورەکانم
ببوم بە گلێنەی چاوان
دوای ڕاپەڕین بووم بە ئەشک و
سەفتەی دۆڵار
++++++++
بۆگیرفانی لێپرسراوان
گەورەکانم چی نەماوە عومەری خاوەر ڕاپەڕێ و
لە ناخی گۆڕەوە هەستێ
ئەم دوو بەردە لە یەکترداو
++++++++
میللەت هاواری لێ هەستێ
لە لاپەڕەی ڕۆژنامەکانی ئادارا
ناوی منە بوکی مانشێت
کەشەویش هات
++++++++
مارەییەکەم ئەچتە قوڕگی بیرەو پاکێت
گەورەکانم لە سایەتان
هەژدە ساڵە دەستە خوشکی هێرۆشیمام
دلنیامە دووهەژدەی ترئەتڵێمەوە
بەبێ مژدەوبەبێ وەڵام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست