با له کۆنگره‌ی 13 ی پارتیدا له ژماره‌ی وشه‌کانیشه‌وه له ناوه‌رۆکی که‌سایه‌تیه‌کان بڕوانین
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
له یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره‌ی 13ی پارتی دا کۆمه‌ڵێك میوانی کۆنگره‌که وتاریان خوێنده‌وه. سه‌رباری سه‌رنجی تایبه‌تیم به‌رامبه‌ر وتاره‌کان و ناوه‌رۆکه‌که‌یان، به‌کار هێنانی بێشوماری هه‌ندێ له ووشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌کان سه‌رنجی ڕاکێشام و به پێویستم زانی به بێ کۆمێنتار بیخه‌مه به‌رده‌ست خوێنده‌رانی کورد، تاکو له‌و گۆشه نیگایه‌وه له که‌سایه‌تی و بۆچون و هه‌ڵوێسته‌کانیان بڕوانن.
خشته‌که بریتیه له‌و وشانه‌ی ناو وتاره‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری مالکی و عه‌لاوی و عبدالقادر ئاكسویی جێگری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا که له کۆنگره‌که‌دا خوێندیانه‌وه.
کۆی وشه‌کان کورد کوردستان ئێراق نیشتیمان عه‌ره‌ب
تاڵه‌بانی 607 4 4 25 9 4
مالکی 1205 2 2 16 9 0
عه‌لاوی 379 2 1 3 0 0
ئاکسویی 735 8 7 7 0 0
کۆی گشتی 2926 16 12 51 18 4
چه‌ند تێبینی و ڕونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێواز و مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی وشه‌کانی ناو وتاره‌کان:
تاڵه‌بانی:
- 2 له کۆی 4 ناوهێنانی (کوردستان) له لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه به‌هۆی ناوهێنانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) و (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ه‌وه بووه.
- 1 له کۆی 4 ناوهێنانی (کورد) له لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه به‌هۆی ناوهێنانی (پارتی دیموکراتی کوردی ئێراقه‌وه!) بووه.
- 8 له کۆی 9 ناوهێنانی (نیشتیمان) له لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه مه‌به‌ستی ئێراق بووه و جارێکیش له ناوهێنانی (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) دا بووه.
مالکی:
- یه‌که‌مین به‌کارهێنانی مالکی بۆ ووشه‌ی (کورد) به فۆڕمی ڕێزمانی (تملک) ده‌ستپێده‌کات و ده‌ڵێت (کورده‌کانمان).
- 1 له کۆی 2 ناوهێنانی (کوردستان) له لایه‌ن مالکیه‌وه به‌کارهێنانیه‌تی به‌هۆی ناوهێنانی (هه‌رێمی کوردستان) ه‌وه بووه.
عه‌لاوی:
- ته‌نها 1 جار وشه‌ی (کوردستان) له لایه‌ن عه‌لاویه‌وه به‌کار هێنراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناوهێنانی (سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان) ه‌وه بووه.
ئاکسویی:
- ته‌واوی 7 جار ناوهێنانی (کوردستان) له لایه‌ن ئاکسویییه‌وه به‌کارهێنانیه‌تی به‌هۆی ناوهێنانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ه‌وه بووه.
- 5 له کۆی 8 ناوهێنانی (کورد) له لایه‌ن ئاکسویییه‌وه له پاڵیدا به ئێراقه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
(برا كوردەكانمان لە ئێراق، برا كوردە ئێراقییەكانمان، هەرێمی كوردی لە ئێراق، له‌گه‌ڵ ئابوری كوردی ئێراقدا، حكوومەتی كوردی ئێراق)
- ئاکسویی 2 جار ووشه‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌کار ده‌هێنێت به بێ ناوهێنانی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست