د.سالار باسیرە دووبارەنەكردنەوەی بەرنامەكەی بەدەستی پاراستن دەزانێت
Friday, 31/12/2010, 12:00
د.سالار باسیرە، لە رادیۆ جەماوەر بەرنامەیەكی تایبەتی بۆ ساز دەكرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دووبارە ناكرێتەوە. راشیدەگەێنێت كە راگرتنی بەرنامەكەی پەیوەندی بە هاتنە ناوەوەی پاراستنی پارتییەوە هەیە بۆ ناو ئەم بابەتە.
دوای ئەو هەوالانەی دەست چەتر پرێس كەوتبوو پەیوەندی كرد بە د.سالار باسیرەو ئەمیش لەوەلامدا
بەچەتر پرێسی راگەیاند" بەلێ چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا رادیۆی جەماوەر بانگهێشتیان كردم، سەبارەت بەپڕۆژەیەكم كە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان نوسیومەو دەربارەی قسەم كرد. سروشتی پڕۆژەكە وایە كە دەبێت ئاماژە بە دەزگا ئاسایشەكان وهەواڵگرییەكان بدەم. بۆیە جەختم لەسەر دەزگای پاراستنیش كردەوە بەڵام ڕۆژی دواتر بەرنامەكەم دووبارە نەكرایەوە".
ناوبراو وتی: "بەلی ئەو هەوالەی ئێوە بیستوتانە منیش پێم گەیشتۆتەوە كە پارتی و دەزگای پاراستن تەلەفونیان كردبوو بۆ بەرێز حەمەی حاجی مەحمود و بۆ مەكتەبی سیاسی سۆسیالیست و فشارێكی زۆریان خستبووە سەریان. دیارە سۆسیالیستیش كەوتۆتە ژێر فشاری ئەوانەوە و بەرنامەكەیان بۆ رۆژی دواتر دووبارە نەكردەوە.
سەبارەت بەوەی كە بڕیار بوو دیدارێكی تەلەفزیۆنیشت لەگەڵ ئەنجام بدەن، بۆ ئەمەیان دەلێیت چی؟
" د.سالار باسیرە، بریار بوو وە كاتەكەشی دەستنیشان كرابوو بۆ رۆژی سێشەمەی رابوردوو كە من و بەرێزێكی تر پێكەوە دەربارەی بابەتی حیزب و ئۆپۆزیسیۆن بدوێین بەلام دیارە لەبەر كێشەی بابەتی دیداری رادیۆكە گەیشتمە ئەو قەناعەتەی كە ئەمیش چیتر ئەنجام نادرێت و بۆچونەكەشم راست دەرچوو.
د.سالار، ئاماژەی بەوەش كرد: "بەداخەوە نەدەبوایە حزبی سۆسیالیست بكەوتنایەتە ژێر كارێگەری پارتی و دەزگاكەیەوە كە كەسێكی ئەكادیمی وەك من بەرنامەكەی. ئەوەی پارتی و دەزگاكەی ئەنجامیداوە بەرتەسككردنەوەی ئازادیە و فشار خستنە سەر لایەنەكانی ترە. سەیرە بەلامەوە كە پارتی تەحەمولی رەخنەیەكی شیكاری ئەكادیمیستێك نەكات."
بەرپرسی تەلەفزیۆنی جەماوەر، "ئەوە راست نیە و تەلەفونەكەشیان بەسەر پەیامنێرەكەماندا داخستبۆوە. سەبارەت بەوەی كە بۆچی تەنها یەكجار بەرنامەكەی لە رادیۆ دابەزیوەو دوبارە نەكراوەتەوە، جەماوەر وتی پەیوەندی بەخۆیانەوە بكە.
سەبارەت بەم بابەتەش چەندین جار پەیوەندیمان كرد بەرادیۆ جەماوەرەوە بەڵام بەردەست نەبوو.
ئهم ههوالهم له سایتی چهترهوه وهرگرتووه به پیویستم زانی که بۆ ریسواکردنی ئهو دهسهلاته له کوردستانپۆستیشدا بڵاوی بکهمهوه، بهتایبهتی کوردستانپۆست سایتێکی پڕخوێنهر و کاریگهرتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست