روونكردنه‌وه‌يه‌كی پێويست، له‌سه‌ر هه‌واڵی بانده‌كه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان..بۆ ئه‌وانه‌ی برياريان داوه دريژه به چه‌واشه‌كاری ب�
Saturday, 15/10/2011, 12:00
په‌يامنێری هه‌ولێر..كوردستانپۆستله چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌فره‌زه‌يه‌ك، که ئاسايشی هه‌ولير (دژه تيرۆر) له شه‌قامی باته‌ی هه‌ولێر به به‌رچاوی خه‌ڵكيه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگيركردنی (پشتيوان سديق) كۆنه مفه‌وه‌زی ئاسايشی هه‌ولێريان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه يه‌كێكه له‌و بانده‌ی مه‌وادی هۆشبه‌ر نه‌ك هه‌ر به‌كارده‌هينيت به‌لكو به‌كاريشی دێنيت، دوای ئه‌وه‌ی پشتيوان ته‌قه‌ی له مه‌فره‌زه‌كه كرد، مه‌فره‌زه‌كه‌ش چه‌ند ته‌قه‌يه‌كيان كرد و ئه‌وجا به 5 ئاسايش كه‌وتنه لێدانی پشتيوان سديق و ده‌ستگيريان كرد، به‌ره‌و شه‌وينی داواكراويان برد....ئه‌مه به‌شێك بوو له هه‌واله‌كه!
به‌شێكی ديكه‌ی هه‌ر بۆ شه‌وه‌كه‌ی ده‌ستيان به لێكۆلينه‌وه كرد، ئه‌ويش ناوی فه‌رمان گه‌زۆی دابوو، به پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و بانده له 95 كه‌س پێك هاتوون..فه‌رمان خۆي گه‌يانده ئه‌ركی خۆی له بازگه‌كانت..سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكرد كه فه‌رمان و پشتيوان ئه‌وه‌نده هاوري يه‌كتربوون، ئه‌وه‌ش زانرابوو كه فه‌رمان ئه‌وه‌ندی گووتبوو گه‌ر بگيرێم ئه‌وا ناوی پشتيوان سادق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی به‌لده و عه‌يمد كه‌يوانی ميرزا ره‌فيق به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی بازگه‌كان ده‌ده‌م چونكه ئه‌وان ئاسانكاريان بۆ كردووين..
تا ئيره به‌شيكی زۆری هه‌واله‌كه‌بوو!
به‌لام به پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی نه‌هيشتنی تاوان، ده‌بوو ئه‌و ئه‌ركه به‌وان راسپێردرايه نه‌ك ئاسايش و ده تيرۆر ئه‌نجاميان بدايه، چونكه دووروو نزيك په‌يوه‌ندی به وانه‌وه نه‌بووه!
سه‌رچاوه‌كه له زاری عه‌مید هێرش به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هيشتنی تاوانی هه‌ولێره ئه‌وه‌ی دركاندووه، ئه‌و (ماسته بێ موو) نه‌بووه، واته ئينه‌يه‌كی تيدايه، چونكه ده‌بوو ته‌واوی چالاكيه‌كان به ده‌ستگيركردنی تۆمه‌تباره‌كان و لێكۆلينه‌وه‌كانيان نه‌هێشتنی تاوان ئه‌نجامی بدانايه، نه‌ك ئاسايش؟!
به پێی سه‌رچاوه‌كه له‌و بانده 95 كه‌سيه تا ئيستا 13 كه‌سيان گيراون، به‌تايبه‌تی ده‌ستگيركردنی (فه‌رمان گه‌زۆو شوانی) برای له‌ی دوای بلاوبونه‌وه‌ی هه‌واله‌كه‌ی كوردستانپۆسته‌وه ئه‌نجامدراوه.
پۆليسی نه‌هيشتنی تاوان ئه‌وه‌شيان بۆ ئاشكرابووه، كه زۆربه‌ی بانده‌كه سه‌ربه ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايش و به‌شه‌كانێتی، واته پشتيوان سديق كۆنه مفه‌وه‌زی ئاسايشه‌و فه‌رمان ئاسايشه‌و 5 ی ديكه‌شيان سه‌ربه پاراستن و ئاسايشه، بۆيه ئاسايش ئه‌و دۆسيه‌ی ته‌سليم به به‌رێوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی نه‌هيشتنی تاوان نه‌كردووه، چونكه ئه‌گه‌رو گريمانه‌ی زۆر هه‌يه، كه به‌رپرسانی يه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌و بانده سه‌ربه بنه‌ماله‌ی بارزانی و بارزانيه‌كان و پاراستن و ئاسايش بن.. به‌و پيه‌ی ئه‌و مه‌واده هۆشبه‌رانه له ئيرانه‌وه به ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ديته ناو هه‌ريمه‌وه داخڵ به قه‌زای سۆران و ديانه‌و سلاحه‌دين ده‌بێ و دواجار ديته ناو هه‌ولێر، له كاتيكدا ته‌واوی بازگه گومرگی و پۆليس و ئاسايشه‌كانی ئه‌و بازگانه ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بن ئه‌وا بادينين؟!
هه‌ر بۆ زانين چه‌ند رۆژێكه به‌ريوه‌به‌ری بازگه‌ی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران لادراوه‌و رائيد هه‌ڤال كه به‌ريوه‌به‌ری نووسينگه‌ی ليوا ئه‌حمه‌د قائيدی سوپای پاسه‌وانی سنوری هه‌ريمی كوردستان كراوه‌ته به‌ريوه‌به‌ری ئه‌و بازگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌مه‌ش دوای ئاشكرابوونی بانده كه‌هات!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه جيگای باسكردنه، كاتي مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی سۆرانی كرد، يه‌كيك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی به جدی قسه‌ی له‌سه‌ر كرد، رووی كرده بادينی و بارزانيه‌كان كه ئه‌وانه‌ی له ئيران گه‌راونه‌ته‌وه له‌ويدا نيشته‌جيبوون زۆربه‌يان، پێی گووتن: تكا ده‌كه‌م واز له به‌كارهێنان و قاچاخچيتی مه‌وادی هۆشبه‌ر بهينن، تا ئه‌وه‌نده توره‌بوو، ووتی:لای من ته‌قينه‌وه‌يه‌ك و كاريكی ئيرهابی باشتره له‌و ديارده ترسناكه‌ی كه له م سنوره‌و كوردستان بلاوبۆته‌وه.
خوينه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری ده‌زگاكانی ئاسايش و پاراستن زياتر به ئيوه بناسينم، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه تا ئيستا ده‌يان باندی قاچاخچيتی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگيركراون، به‌لام تا ئيستا كه‌سی يه‌كه‌می ئه‌و تاوانه ئاشكرا نه‌كراوه و ناشكريت، ده‌بينين چاره‌نووسی ته‌نها كه‌سه هه‌ژار و بي كه‌سه‌كان به سزاگه‌ياندن ده‌گات و به‌رپرسان و ماڤياكانی ئه‌و باندانه وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رده‌چن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست