بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


Knn وێنه‌ سوتاندنه‌کەی مەسعودی نیشان نەدا؟

Sunday, 20/02/2011, 12:00


سبەی بۆ هێمنکردنەوەی بارودوخی کوردستان دەسەڵاتی کوردی بە ڕابەرایەتی پارتی و حیزبە بەزیوەکەی تاڵەبانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو گۆران لە هەولێری پایتەختی گەندەڵیی و پاوانی بنەماڵەی بارزانی کۆدەبنەوە، لە کاتێکدا، کە شۆڕش و خۆپێشاندانی لاوان خەریکە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان دەگرێتەوە، هەر ئەمرۆش لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتی لاپەڕەی فەیس بووک لاوانی هەولێر خەریک خۆ ڕیکخستنن بۆ خۆپێشاندانێکی دەهەزار کەسی، وا سلێمانی بەرەوە هەستانە سەرپێی یەکجاری هەنگاو دەنێت، هەر ئەمڕۆ زیاتر لە 48 بریندار هەیە، لەم ئان و ساتە هەستیارەدا، کە هەموومان بە پەرۆشەوە چاوەڕێ بەرەو پێش چوونی پرۆسەی خۆپێشاندان دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە زوڵم و زۆری ئەم دوو بنەماڵەیە، لەم کاتەدا گۆڕان بە شەرمەوە دەچێت لەهەولێر لەگەڵ نەیارە سەرەکییەکانی بنەماڵە دادەنیشێت، کە هێشتا دوکەڵ لە بارەگا سووتاوەکەی هەولێریان بەرز دەبێتەوە.
گۆڕان جارێکی تر دەیەوێ ڕەوایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بدا، لە کاتێکدا هەر دوو ڕۆژ لە مەوەوبەر دوای ئەوەی چەتەکانی لقی 4 سلێمانییان خەڵتانی خوێنکرد، هەمان شەویش پارتی بەتەما بوو گردەکە تەفرو توونا بکات.... ئەگەر چەند خێر خوازێکی ناو یەکێتی نەبوونا!
وەڵامی ئەو هەڵوێستەی گۆڕان بۆ گۆڕانخوازانی ناو ئەو بزوتنەوە جێ دەهێڵم، کە تا ئێستا وەک پێویست سەرانی ئەم بەناو بزوتنەوەیە ناناسن؟
لە کاتێکدا کە لە هەموو وڵاتانی دەرەوەو بەتایبەت ئەوروپا دەیان چالاکیی و خۆ پێشاندان دژ بەم کوشتارەی پارتی و لەشکر کێشیەی بەڕێوە دەچێت بۆ نموونە هەر ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید وێنه‌که‌ی مەسعود نەک هەر سوتێنرا، بەڵکوو خۆ پێشاندەران خستیانە ژێر پێکانیانەوە، کەچی کەناڵی knn ئامادە نەبوو ئەو بەشانە پیشان بدا، کە دیمەنی سووتانەکەی تێدایە، هەر ئەمرۆش لە کاتێکدا خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانی ڕاشکاوانە بۆ ئەو کەناڵە دەدەوان لە مەڕ تاوانەکانی پارتیی، قسەی خەڵکەکەیان دەبڕی و بۆچوونەکانیان سانسۆر دەکردن.
تەنانەت لە زۆر وڵاتانیش ئەندامان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان ناوێرن بەناوی گۆڕانەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن دژ بە پارتیی.
ترسم هەیە بۆ سبەی سەرکەوتن گۆڕان خۆی بکاتە خاوەنی ئەم شۆڕشە و وەک ڕاپەرینەکەی بەهاری 1991 چۆن جەلالی و مەلایی هاتنە سەر حازری.
بەڵام دڵنیا بن، زەمەن زەمەنی ساڵی 1991 نییە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە