کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


!!!! گه‌مه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ نێوان تاڵه‌بانی و عه‌ره‌به‌كانی عێراق

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


وه‌كو دیاره‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی دوو ڕۆژ به‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ، بابه‌تی وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ نێوان لیسته‌ براوه‌كانی نێو په‌رله‌مانی داهاتوو ، بووه‌ به‌ ده‌نگو باسێكی گه‌رمی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ، وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بینیمان له‌ به‌غدا هه‌ڵوێستی سه‌رانی لیستی ده‌وڵه‌تی قانوون بوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی مالكی و ووتی: چوونه‌ ناو هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی به‌نده‌ به‌ عێراقی بوونی كه‌ركوكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ بۆ داهاتووی ئه‌م شاره‌ و ، واته‌ هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ده‌بێته‌ هێڵی سوور ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی ناتوانێت داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بكات و هه‌ر كاتێكیش داوا بكات ئه‌وه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونادات ، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رانی لیسته‌كه‌ی مالیكی ووتیان : ڕه‌نگه‌ هاوپه‌یمانی داهاتوومان لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا ، وه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بنی ده‌ربڕی و لاری نه‌بوونیان پیشاندا .

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ر ئه‌مڕۆ تاریق هاشمی جێگری تاڵه‌بانی ووتی: چونكه‌ عێراق ووڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌ ده‌وویت سه‌ركی داهاتووی ئه‌و ووڵاته‌ش عه‌ره‌ب بێت و بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی خۆی ست نه‌دا ، لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ له‌ لایه‌ن كورده‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش بۆ تاڵه‌بانی ده‌بێته‌ خه‌ونی شاعێرانه‌ .

چونكه‌ لیسته‌كه‌ی عه‌للاوی و لیستی گۆڕان و لیستی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكانی نێو ئه‌نجومه‌ن پاڵپشتی له‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ناكه‌ن .

وه‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م لێدوانانه‌ی هاشمی چی یه‌ ؟؟!

هۆكارگه‌لێك هه‌ن بۆ ئه‌و ووتانه‌ی هاشمی له‌وانه‌ :

خیانه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی تاڵه‌بانی له‌ گه‌لی كورد ، هه‌ر له‌ دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ‌ ئه‌و ووڵاته‌ و لاه‌از بوونی پێگه‌ی له‌ ناو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌دا.

وه‌ به‌ هده‌ردانی ڕه‌نج و تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی خۆی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

ڕیسوا بوون و ئاشكرا بوونی ئه‌و دزیه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌م دواییه‌دا له‌ ڕاپۆرته‌كانی گۆڤاری لڤین بڵاو كرایه‌وه‌ و ده‌نگۆیه‌كی زۆری دروست كرد له‌ نێو شه‌قامی كوردی و عه‌ره‌بی و عێراقیدا .

وه‌ چه‌نده‌ها هۆكاری تر و هاشمی و ئه‌وانی تر ده‌زانن ئه‌گه‌ر وه‌فای بۆ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی نه‌بێت بۆ گه‌لی عێراقی هه‌ر نابێت، وه‌كو ئه‌و په‌نده‌ كوردیه‌ ده‌ڵێت:

ئه‌گه‌ر ئه‌رزه‌یه‌ك گیای بۆ خوا نه‌هێنێت ، بۆ عه‌بدی چۆن ده‌هێنێت ؟؟!!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە