ڕۆژی ژیانەوە!
Tuesday, 14/08/2012, 12:00
لە پاش خامۆشکردنی سەرهەڵدانەکانی شێخ سەعید و سەید ڕەزا و ئیحسان نوری پاش ، لە پاش کۆمەڵکوژیەکانی دێرسیم و گەلی زیلان و ئاگری ، لە پاش نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوایەتی کورد و هەزاران تاوانی دیکەی تورکە کەمالیەکان ترس باڵی بەسەر کوردانی باکووردا کێشا ، ئەو ترسەی کە تەنانەت چەند کوردێکیش نەیاندەوێرا پێکەوە کۆببنەوە و تەنانەت نەشیان دەتوانی خاوەن لە جگەرگۆشەیەکیشیان دەربکەون ئەگەر بە دەستی تورکەکان بکوژرایە .
دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی زۆر بە جوانی ئاماژە بەو ترسە دەکات و دەڵێت :- { کوردێکی گوندنشین لە سەربازی هەڵدێت ، پاش ماوەیەک تورکەکان ئەو سەربازە هەڵهاتووە دەکوژن و تەرمەکەی لە قەراغی گوندەکە فڕێ دەدەن ، پاشان خەڵکی گوندەکە "بە کەسوکاری کوژراوەکەشەوە" کۆدەکەنەوە و دەڵێن کێ ئەو کوژراوە دەناسێت ؟ هیچ کەسێک ناوێرێت خۆی بکات بە خاوەنی و هەموو دەڵێن نایناسین .
تورکەکان بۆ زیاتر ترساندنی کوردەکان دەڵێن:- دەبێت هەر کەسە و تفێک لەو تەرمە بکات و پاشان بینێژن . خەڵکی گوندەکەش "بە کەسوکاری کوژراوەکەشەوە" لە ترساندا ڕیز دەگرن بۆ تفکردن لە تەرمەکە و لە کۆتایشدا تەنها چەند کەسێکی زۆر کەم دەمێننەوە بۆ شاردنەوەی تەرمەکە . واتە ترسی کوردەکان گەیشتبوویە ئەو ڕادەیەی کە نەتوانن خاوەنداری لە تەرمی ئازیزەکانیان بکەن و نەشتوانن لە ناشتنی تەرمەکەشیاندا بەشداری بکەن } .
دوای نزیک به هه‌شتا ساڵ ترس و بێده‌نگی ، دوای گه‌یشتنه سه‌ر لێواری لەناوچوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، دوای بێ ئیراده‌بوون و نامۆ بوون به کوردستان و کورد ، دوای ڕازیبوون بە نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوایەتی ، دوای قبووڵکردنی هه‌زاران تاوانی نامرۆڤانه‌ی که‌مالیستی ، پۆلێک خه‌باتکاری ئاپۆچی که‌متر له په‌نجه‌کانی چوار په‌لی مرۆڤێک به‌ڵام پێکهاتوو له ئیراده‌یه‌کی بێ بڕانه‌وه ، کۆتایی به ترس و بێده‌نگی هه‌شتا ساڵه دێنن و گۆمی مه‌نگی بێده‌نگی ده‌شڵه‌قێنن .
ئەو پۆلە خەباتکارە له 15-ئاب-1984دا بۆ یه‌که‌مین جار به‌گژ دڕنده‌ترین داگیرکه‌ری کوردستاندا ده‌چنه‌وه و یەکەمین گوللە ئاڕاستەی دوژمن دەکەن ، ئیتر له‌و ڕۆژه به‌دواوه ئازایه‌تی و ئیراده شوێنی ترس و داڕمان ده‌گرێته‌وه ، هەر بۆیەش دەتوانین بڵێین ئەو گوللەیەی لەو ڕۆژەدا تەقێندرا گوللەیەکی ئاسایی نەبوو بەڵکو گوللەیەک بوو کە هەم ترسی کوشت و هەم کۆتایی بە زاڵبوون هێنا ، کوشتنی ترسی کوردان و کۆتایهێنان بە زاڵبوونی تورک .
ئەو گوللەیەی لەو ڕۆژەدا تەقێندرا بەر لە پێکانی دوژمن دڵی خودی ئەو کەسەی پێکا کە گوللەکەی تەقاند بەڵام نەک بۆ کوشتنی دڵی کەسەکە بەڵکو بۆ کوشتنی ئەو ترسەی کە کەڵەکەبووی ترسی هەشتا ساڵە بوو .
پاش کوشتنی ترسی کوردان و کۆتایهێنان بە چاوسورکردنەوەی تورک ، پۆل پۆل پاکیزه و کوڕانی کورد ده‌ست له ملانی چیاکانی کوردستان بوون ، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل به‌بێ ناسینی ته‌مه‌ن هه‌موو سنوورێک ده‌به‌زێنێت و چۆک به‌و دڕنده‌یه داده‌دات که له پاڵ هه‌موو جیهاندا خۆی مه‌ڵاس دابوو ، دڕنده‌یه‌ک که هه‌تا ووشه‌ی "کورد"یشی قه‌ده‌غه کردبوو . ئیتر لەو ڕۆژە بە دواوە کوردان بە یەکتر نامۆ نەبوون ، خۆپیشاندانی سەدان هەزاری جێگەی پەرتەوازەیی گرتەوە ، بە مەشخەڵکردنی تەرمی شەهیدان شوێنی بێ ڕێزیکردنی گرتەوە ، نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەیی بویە دەریایەک نەفرەت و بەسەر دوژمن‌دا باری .
15ی ئاب و باری کۆمەڵایەتی :-بەر لە 15ی ئاب ، کوردان لە دواکەوتوترین ساتەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بوون ، یەکێک لەو چەمکە دزێوانەی کە لە نێو کوردان‌دا زاڵ بوو دیاردەی پیاوسالاری بوو ، بۆ نموونە زۆرترین شانازی پیاوی کورد لە باکووردا ئەوە بوو کە دەیگوت " کچەکەم دەرەوەی نەبینیووە " ، بەڵام لە 15ی ئاب بە دواوە ئافرەتان دەبنە سەرقافڵەی خەبات ، ئەوە ئافرەتانن کە پێشەنگی خۆپیشاندانەکان دەکەن ، ئەوە کچانی کوردن کە بوونەتە گوڵاڵە سورەی سەر چیاکان ، ئەوە ژنانی کوردن کە پەڕلەمانی تورکیان شڵەقاندووە .
یەکێکی دیکە لەو گۆڕانکاریانەی کە لە باری کۆمەڵایەتیدا بەدی هات بریتی بوو لە خاوەن دەرکەوتن لە ناسنامەی نەتەوەیی ، چونکە بەر لە 15ی ئاب کوردان وەها ترسابوون کە نکۆڵیکردن لە کوردبوونی خۆیان قبوڵ دەکرد و تەنها پاساوێکیش بۆ قبوڵکردنی ئەم نکۆڵیکردنە ئەوە بوو کە دەیانگوت " هەموومان ئیسلامین " . بەڵام لە 15ی ئاب بە دواوە کوردان بە جۆرێک خاوەن لە کوردبوونی خۆیان دەرکەوتن کە هیچ تەمەنێک نەناسێت ، بۆ نموونە ئەو کەسانەی کە گەیشتوونەتە دواین ساڵەکانی ژیانیان هەمان ئەو هیوایە لە چاویاندا دەخوێندرێتەوە کە هیوای نەوجەوانێکە و هەمان ئەو سەرهەڵدانەش دەکەن کە پیشەی گەنجێکی خوێن گەرمە .
15ی ئاب و باشووری کوردستان :-ئەگەر 15ی ئاب ڕۆژی ژیانەوە و زاڵبوون بەسەر ترس‌دا بێت لە باکووری کوردستاندا ئەوا کاریگەری ئەو ڕۆژە کەم نەبووە لەسەر هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان ، چونکە لەو کاتەدا بەهۆی شەڕی کۆنەپەرستانەی هەردوو دەوڵەتی " عێراق و ئێران " حیزبە کلاسیکیەکانیش دابەشی دوو بەرەی شەڕ کرابوون ، بەرەیەک شەڕی ناوخۆیی لە پارچەیەکدا وەک شەڕی نێوان "دیموکرات کۆمەڵە" و شەڕی نێوان "یەکێتی و جود" ، بەرەیەکیش بریتی‌بوو لە خۆگرێدانی حیزبەکان بە شەڕی نێوان ئێران و عێراق و شەڕی پارچەیەکی دیکە وەک شەڕی داسەپاوی قیادەی مۆقەت"پارتی" دژ بە دیموکرات و کۆمەڵە . ئەنجامی ئەو شەڕانەش بێ هیوایی باڵی بەسەر گەلدا کێشابوو و زۆر جێگەش ببوونە مەترسیدارترین شوێن بۆ شۆڕشگێڕان .
خۆ ئەگەر بێت‌و باشووری کوردستان وەک نموونەیەک بێنینەوە ئەوا " قەندیل " سەنگی مەحەکە ، ئه‌و قه‌ندیله‌ی به‌ر له ساڵی 1984 شوێنی کوشتنی ئیراده‌ی کوردان و قه‌ڵاچۆکردنی ئازادیخوازان بوو که کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی "قه‌ڕناقا و پشتئاشان" نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویه‌تی .
بەر لە 15ی ئاب کاتێک باس لە قەندیل دەکرا پیلانگێڕی دوژمنان و شەڕی ناوخۆیت دەهاتەوە یاد به‌ڵام پاش 15ی ئاب سروشتێکی نوێ باڵای قه‌ندیل داده‌پۆشێت و ده‌بێته لانکه‌ی ئازادیخوازن و پوچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان . قەندیلی ئیمڕۆ جگە لەوەی بۆتە قەڵای بەرخۆدان لە هەمان کاتدا بۆتە شورەی پۆڵاین بۆ پاراستنی هەموو پارچەکانی کوردستان ، هەر بۆیەش هەموو هەوڵی دوژمنان بۆ کوشتنی ئیرادەی ئازادیخوازان و تێکدانی قەڵای بەرخۆدان " قەندیل "ە ، مەبەست لە هێرشەکانی ئێران و تورکیا هەموو کوردستان بوو بەڵام قەندیل کۆتایی بەو هێرشانە هێنا و پارێزەری هەموو کوردستان بوو .
کاریگەریەکانی 15ی ئاب لە باشووردا هەر لە بەرخۆدانی قەندیلدا کەم ناکرێتەوە بەڵکو هۆکارێک دەبێت بۆ بەهێزبوونی باشوور و ناچارکردنی دوژمن بە قبوڵکردنی ئەو دەسەڵاتەی کە بوونی هەیە . ئەوە تورکەکان بوون کە چادرێکیان بۆ قبوڵ نەدەکرا کە ناوی کوردستانی لەسەر نوسرابێت ، بەڵام ئێستا ناچاری ئەوە کران کە هەم دەسەڵاتی باشوور بناسن و هەم بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەریلا داوای هاوکاری لە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بکەن .
15ی ئاب و بەرخۆدان :-یەکێک لەو دروشمە جوانانەی کە جێگەی لە فەرهەنگی کوردی‌دا گرتووە بریتییە لە دروشمی " بەرخۆدان ژیانە " . لە 15ی ئاب بە دواوە ئەم دروشمە کەوتە واری کرداریەوە ، بۆ نموونە لە سەرهەڵدانی1991دا فشاری دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان خرایە سەر ئازادیخوازانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ بێدەنگ کردنیان ، تەنها لایەنێک کە بێدەنگی قبوڵ نەکرد و " بەرخۆدانی کردە ژیان " لایەنی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو ، ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەش پ‌ک‌ک بوویە لایەنی چارەسەری و جێگە بڕوای گەل ، وەک لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا دەیبیستین کە جەماوەر بە یەک دەنگ دەڵێن " پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە " .
15ی ئاب و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی :- ڕاستیه‌کان له 15ی ئابه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، به‌ر له 15ی ئاب هه‌میشه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووین که "دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه" . ئه‌م گوته‌یه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕاست بێت ئه‌وا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه . هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان دوژمن بە یەکن به‌ڵام هیچ یەک لەم دوژمنانه نابنه دۆستی کورد .
پارتی کرێکارانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پارته کلاسیکیه‌کانه‌وه هیچ داگیرکه‌رێکی به دۆستی کوردان نه‌زانی ، به‌ڵکو مه‌زنترین دۆستی کوردانی هه‌ر به خودی کورد زانی و هه‌میشه کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی به بنچینه وەرده‌گرت نه‌ک داگیرکه‌ری پارچه‌کانی دیکه ، ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ش نه‌ک هه‌ر چۆکدادانی دوژمنی مسۆگه‌ر کرد بەڵکو یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یشی به‌رهه‌م هێنا.
پێش 15ی ئاب سامناکترین دیارده که له نێو کوردان‌دا هه‌بوو بریتی بوو له بڕوانه‌بوون به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و قبووڵ نه‌کردنی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، که ئه‌م دیارده دزێوه تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش له نێو پارته کلاسیکیه‌کاندا هه‌ر بره‌وی پێده‌درێت . به‌ڵام 15 ئاب سه‌ره‌تای کۆتایی هێنان بوو به ناوچه‌گه‌ری و پارچه‌گه‌ری ، شوێنی ناوچه‌گه‌ری به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گیرێته‌وه و کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له نێو یه‌ک سه‌نگه‌ردا کۆده‌کاته‌وه بۆ له‌نێوبردنی سته‌م و پساندنی کۆتی دیلێتی . واته 15ی ئاب بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ی ووزه‌ی کوردان و هاوده‌نگ بوونیان .
15ی ئاب و پاراستنی گەل :- شۆڕش وشەیەکی هێجگار گەورەیە و بریتییە لە وەرچەرخان و گۆڕانکاری ، هەموو پێوانەکانی شۆڕشگێڕیش لە قەڵەمبازی 15ی ئابدا خۆی دەنوێنێت ، لەگەڵ ئەوەی 15ی ئاب وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە هەمان کاتدا بەردی بناغەی پاراستنی گەلی دانا ، لە 15ی ئاب بە دواوە شەقامەکان بوونە مەیدانی خۆپیشاندانی سەدان هەزاری ، چیاکان بوونە بەرپاکردنی بۆنە نەتەوەییەکانی وەک نەورۆز و گیانی جەماوەریش پارێزرا . بۆ نموونە لە ڕۆژگاری ئیمڕۆدا سەرهەڵدانی گەل سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی گرتۆتەوە ، هەرچی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە کە خۆی لە " ئەنجومەنی نیشتمانی سوریا"دا دەبینێتەوە بەهۆی نەبوونی سەربەخۆیی و گرێدراویان بە دەرەوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانیان گۆڕی و میلەتیشیان دووچاری کۆمەڵکوژی و ئاوارەیی کرد . بەڵام ئۆپۆزسیۆنی کوردی کە لە لایەن "پەیەدە"وە سەرپەرشتی دەکرێت هەم جۆشیان دایە خۆپیشاندانەکان و هەم پارێزەری گەلیش بوون .
لە کۆتایدا تەنها هێندە ماوەتەوە کە بڵێم یادت به‌خێر 15ی ته‌باخ ڕۆژی ژیانەوە و زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست