راپۆرتێکی گرنگ: پاراستن خه‌ڵاتی سيخوڕه‌كانی ناو فه‌يس بووك ده‌كات
Saturday, 28/04/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ له (په‌يامنێران)هوهئێمه له په‌يامنێرانی كوردستانپۆست چه‌ندين جار هۆشداريمان داوه‌ته خه‌ڵكی كوردستان به‌تايبه‌تی ئۆپۆزيسیۆن و شه‌قام و ڕۆشنبيرانی كوردستان، كه ده‌زگای پاراستن به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵی ناشرينكردنی تۆری كومه‌ڵايه‌تی فه‌يس بووك ده‌دات، ئه‌ويش به كردنه‌وه‌ی ده‌يان په‌يج و لاپه‌ره‌ی كه‌سايه‌تی سێبه‌ر به‌ناو وێنه‌ی خوازراو، بۆ هێرش كردنه سه‌ر كه‌سايه‌تی و ڕۆشنبيران و سياسيیه‌كان و حیزب و لايه‌نه سياسيه‌كان و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی ده‌روه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی پاراستن.
له‌و روانگەیەشەوە چه‌ندين جار ليستی خۆفرۆش و سيخوڕەکانی پاراستن و مناڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌مان بلَاو كردۆته‌وه كه هه‌ميشه له فه‌يس بووك به‌ناوی كچ و ژن وگه‌نجی بيانی و ئاڵای كوردستانه‌وه هيرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر زۆر كه‌س، كه به ئه‌ندازه‌ی ميرووله‌يه‌ك زيانيان بۆ ئه‌وان نه‌بووه، به‌لاَم به برِياری مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی يه‌كه‌می ئاژانسی پاراستنی بنه‌ماڵه ، له‌شكرێك جاسوسيان له نێو فه‌يس بووك چاندووه، ئەویش بۆ چه‌ند مەبەستێک لەوانە:
سوكايه‌تی پێكردنی يه‌كيتی نيشتيمانی كوردستان هاوپه‌يامانه ستراتيژه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، به‌تايبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م سالح، ئەمەیش ئامانجیان بووه.
هێرش كردنه سه‌ر گۆڕان و کۆمەلە و یەکگرتوو ، به‌تايبه‌تی نه‌وشيروان مسته‌فا و سه‌لاحه‌دين به‌هادينی ئه‌مينداری يه‌كگرتوو.
هێرش كردنه سه‌ر موراد قه‌ريلان سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه و سه‌لاحه‌دين ده‌مرتاش.
سووکایەتی و توره‌كردنی زۆرێك له کەسایەتی وەک د. فاروق ره‌فيق و موسه‌نا ئه‌مين و شاهۆ سه‌عيد و كويستان محمه‌د و مه‌لا كامه‌ران و چه‌ندانی ديكه.
سوكايه‌تی پێكردن به باڵی فازيل ميرانی و مه‌كته‌بی سياسی.
بە پێچەوانەشەوە خه‌ريكی به‌شان و باڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك و دۆگماكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن كه ماوەیەکە خووی گرتووە و مژده‌يی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردیمان بە گویدا دەدات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌وانه‌ی پشتيوانی بارزانی ده‌كه‌ن له تۆڕی كۆمه‌لايه‌تی، بوونيان زۆره زياتر له ٨٠٠٠ هه‌زار ناو وێنه‌ی خوازراويان خستۆتە ناو فه‌يس بووك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌م شێوه‌يه له هه‌وڵێرو دهۆك و كه‌ركوك و سلێمانی ژووری عه‌ملياتيان داناوه، به‌م شێوه‌يه‌ی لای خواره‌وه:
1. سه‌رپه‌رشتياری يه‌كه‌می ئه‌و تۆره سيخوريه‌ی فه‌يس بووك (هيمن هه‌ورامی)يه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌يوه‌نديیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتيشه و سه‌رپه‌رشتياری تۆرێكە له جاسوسگه‌رايی بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌تبردنی نا ئه‌خلاقی دژ به‌لايه‌نه‌كانی دیکەی كوردستان.
2. محمه‌د سه‌ليم مزۆری عه‌ميد ئاسايشی گشتیيه و به‌رپرسی تۆرێكی سيخوری نێو فه‌يسە، كه له هه‌ولێر.
3. كارزان شاكر ناسراو به (كارزان خه‌په) ئه‌فسه‌ری ئاسايشه، پياوی محمه‌د سه‌ليمه و كاروباری ئه‌و بانده سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، خاوه‌ن ئيمتيازی سه‌نته‌ری رۆشنبيری زانكۆيه و خاوه‌ن ئيمتيازی گۆڤارێكه له هه‌ولێر بۆ سوكايه‌تی پێکردن بە ئيسلاميیه‌كان و بەگۆران.
4. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن كاديری راگه‌ياندنی سه‌ركردايەتی پارتیيه له سلێمانی و سيخوری پاراستنی لقی چوارە و سه‌رپه‌رشتی بانده‌كانی سليمانی له فه‌يس بووك ده‌كات.
5. له سنوری پارێزگای كه‌ركوك هه‌ريه‌كه له كاوێس په‌رۆێز و مسته‌فا قه‌يته‌وانی سه‌رپه‌رشتی سيخوره سێبه‌ره‌كانی پاراستن دەکات له‌ناو فه‌يس بووك و بۆ ئه‌و كاره هاوكاری له سه‌ڵاح ده‌لۆش وه‌رده‌گرن و پشتيوانيان ده‌كات.
6. له سنوری بادينا ن (ڕه‌جه‌ب حاجی ئاكرێی)، سيخوڕێكی ناسراوی ناو فه‌يس بووكه، به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له نوسينگه‌ی قادر قاچاخه‌وه، ڕه‌جه‌ب حاجی ئاكرەێی به خۆی به ٢٥ ناوی سێبه‌ر له فه‌يس بووك بوونی هه‌یه، سوكايه‌تی به هەموو لايه‌نه‌كانی تر دەکات، به‌تايبه‌تی جەلال تاڵه‌بانی.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای موكريانه‌وه له‌لايه‌ن (فه‌ريد شيوه سووری)، كه سيخورێكی پاراستنه و خاوه‌نی پيشه‌ی هونه‌ركاری و ته‌كنيكیيه له دامه‌زراندنی په‌يجی تايبه‌ت بۆ پاراستن و پارتی و سيخوره‌كانی پارتی و پاراستن
تا نووسينی ئه‌م راپۆرته بەرپرسی زياتر له ٥٠٠ په‌يج و لاپه‌ره‌ی تايبه‌تی کردۆتەوە بە ناو و وينه‌ی خوازراوەوە بۆ سيخوره‌كانی ناو فه‌يس بووك. ئەم کەسە په‌يوه‌ندیيه‌كانی به شه‌عبان شه‌عبان سكرتيری راگه‌ياندنی مه‌سرۆر بارزانیيه‌وه‌يه‌وە هەیە، چه‌ندين جاريش پاداشتی نهينی كراوه.
خوێنه‌رانی ئازيزی كوردستانپۆست، به بينينی وينه‌كان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ناسراوی نێو فه‌يس بووكن خه‌ڵات كراون. ئه‌وه‌تا به‌رله دوو ڕۆژ له‌مه‌و پيش هێمن هه‌ورامی له جياتی مه‌سرور بارزانی خەڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشيوه بەو كه‌سانه‌ی، کە وه‌ك سيخوڕ له ناو فه‌يس بووكدا به‌ناو وينه‌ی خوازراوه‌وه سوكايه‌تی و ته‌شهير بە خەڵکی سلیمانی دەکەن و سوکایەتییان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی و لايه‌نه سياسيه‌كانی تر كردووه.
ليستی به‌شێك له ناوه ناسراوه‌كانی ناو فه‌يس بووك كه سه‌رپه‌رشتی سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی تايبه‌تیيان كردووه بۆ سوكايه‌تی و ناشرينكردنی يه‌كيتی و ئۆپۆزيسۆن و حیزب و كه‌سايه‌تيه‌كانی دیکە.به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك ده‌بوو خه‌ڵاته‌كه زياتر له ٣٣٠ كه‌سی بگرتايه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بێته كێشه و زياتر له راگه‌ياندنه‌كاندا گه‌ورهترنەکرێت، ته‌نها نزيكه‌ی ٥٠ كه‌سێكيان بۆ خه‌ڵاتەکە هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مه‌ی ئيستا ئه‌نجامدراوه ته‌نها له سنوری پارێزگای هه‌ولێربووه، تاكە تاكە سيخوری شاره‌كانی ديكه ی تيایە، برياره بۆ گشت شاره‌كانی تر مه‌راسيمی ڕێزلێنان بۆ سيخوره‌كانی پاراستن ساز بكريت.
ليسته‌كه‌ش به پێی زانياری (چاوكراوه‌يی په‌يامنێرانمانه) له‌و شارانه پاش هه‌وڵ و ماندووبوون و زيره‌كی خۆيان ئه‌و زانياريانهی‌ان وه‌رگرتوه و به‌م شێوه‌يه ئيمه‌ش ليسته‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
له (په‌يامنێری کوردستانپۆست لە سلێمانی)يه‌وه ئەم ناوانە وەرگیراوە: عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن
به‌رهه‌م شێخ عزه‌دين
بروا حاجی جه‌مال
سه‌يد عه‌تا
زانيار سه‌ردار قرگه‌يی
حه‌سه‌ن جه‌باری
چۆمانه خيل
ئاری عارف
مامۆستا محمه‌د
ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام
ئه‌مير هه‌له‌بجه‌يی
به‌رزان عه‌لی
محه‌د شێخ حسين
هوشيار عه‌زيز ئاغا
حاجی جه‌مال
تارا جاڤ
دلير يوسف
دلاوه‌ر يوسف
نورده‌ين زه‌نگه‌نه
شيلان شێخ جه‌عفه‌ر
سه‌ياد و كچه‌كانی
ليستی (په‌يامنێری کوردستانپۆست لە هه‌ولێر) ئەم ناوانە وەرگیراوە: زه‌كه‌ريا مو‌سا
كارزان خه‌په
كاروان محمه‌د سابير
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
عه‌تا عه‌لی فه‌ره‌ج
هاوار بانيخێلانی
هه‌ردی برای هێمن هه‌ورامی
محمه‌د سه‌ليم مزوری
هيمن ئه‌حمه‌د
هۆشه‌مه‌ند چه‌كوانی
هيمن په‌يامنيری زاگرۆس
به‌سام عه‌لی
فه‌رمان عه‌لی
شه‌عبان شه‌عبان
كه‌يفی هه‌ولێری
شازاد ئه‌نوه‌ر
هاوده‌نگ فاروق
كاميل فه‌خره‌دين
بڵند مسته‌فا
محمه‌د فه‌ريق
جه‌لال به‌رزنجی
ڕه‌حمان پيرانی
شيڤا گه‌ردی
شيرين فه‌يلی
شنۆ هه‌ولێری
هيمن حه‌سه‌ن
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا
نازعه‌بدولا
هاوكار عه‌بدولره‌زاق عه‌لی
سالار عوسمان
عه‌بدولره‌زاق عه‌لی
مه‌ريوان غه‌ريب
جواد قادر
ليستی(په‌يامنێری کوردستانپۆست لە كه‌ركوك) ئەم ناوانە وەرگیراوە: مسته‌فا قه‌يته‌وانی
كاويس په‌رۆێز
مه‌لا شاخه‌وان
رزگار كاكه‌يی
محمه‌د خورشيد
قادر قه‌ره‌ته‌په‌يی
به پێی سه‌رچاوه‌كه‌مان سه‌لاح ده‌لۆ هۆبه‌يه‌كی تايبه‌تی بۆ ٤ كۆمپيوته‌رمان داناوه و رۆژانه ٦ سه‌عات فه‌يس بووك بكه‌ن دژی يه‌كێتی له كه‌ركوك.
ليستی (په‌يامنێری کوردستانپۆست لە بادينان) ئەم ناوانە وەرگیراوە: سه‌ربه‌ست له‌زگين سه‌رپه‌رشتی توری سيخورايه‌تی ئەو ده‌ڤه‌ره ده‌كات
قادر قاچاخ بۆ ئه‌و تاوانه ٢٠ لاپتۆپی بۆ گه‌نجانی ئاكرێ كريوه ، ڕه‌جه‌ب حاجی ئاكريی كه سيخوڕێكی ناو لاوانی پارتی بووه و ئيستا بۆ پاراستن كارده‌كات سه‌رپه‌رشتی لاوان و كاديرانی تۆری فه‌يس بووك له ئاكرێ ده‌كات.
له دهۆك سه‌ربه‌ست له‌زگين باندێكی له قوتابيان و لاوان و ئافره‌تان و راگه‌ياندنی پارتی لقی يه‌ك دامه‌زراندووه بۆ ئه‌و سوكايه‌تی پێكردن، كه زياتر له ٢٠٠ كه‌س ده‌بن و لاپۆتۆپ بۆ زياتر له ٦٠ كه‌س به وه‌جبات كراوه.
ليستی (په‌يامنێری کوردستانپۆست لە سۆران) ئەم ناوانە وەرگیراوە: دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر كه به‌رپرسێكی پاراستنه، به‌رپرسی لقی ١٠ سۆرانی پارتیيه بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چالاکییە ده‌كات كه سه‌رچاوه‌يه‌ك له زاری كرمانجیيه‌وه پێی ڕاگه‌ياندووين، زياتر لە ٣٠٠ كچ و كوڕ و كاديری بادينی ئه‌وانه‌ی له ئيران گه‌راونه‌ته‌وه بۆ سيخورايه‌تی كاریان پێسپيردراوە، دژی لايه‌نه‌كانی ناو كوردستان و جارجاره‌ش سوكايه‌ی به فازيل ميرانی و كوتله‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
تێبينی: ١) خوێنه‌ران بۆ راستگۆيی و وردكاری هه‌واڵه‌كانی رابردوومان ئه‌م راپۆرته‌مان بۆ ئاماده كردوون، كه له په‌يامنيرانی شاره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان بۆيان ئاماده‌كردبووين تا بزانن كوردستانپۆست تاكه مينبه‌ری راستگۆيی و هه‌واڵ و زانيارايه‌كانێتی، براوانن به وێنه‌وه مه‌راسيمی ئه‌و رێزلينانانه بۆ سيخوره‌كانی بنه‌ماله و پاراستن.
به‌م نزيكانه ورده‌كاری زياترتان بۆ بڵاو ده‌كەينه‌وه.
٢) هه‌ر دوێنێ مه‌سعود بارزانی له په‌يجی تايبه‌تی خۆی بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه ئاگاداری لايه‌نگرانی پارتی و يه‌كێتی ده‌كات، کە واز له سوكايه‌تی به‌يه‌كتر بهێنن، ئه‌مه‌ش راستی تەواوی زانياريه‌كانی كوردستانپۆست ده‌رده‌خات، كه پاراستن ئه‌و ديارده‌يه‌ی ده‌ستپێكردوه و يه‌كيتيش وه‌ڵامده‌ری بووه بۆيه ناچاربووه ئه‌و ئاگاداريیه بڵاو بكاته‌وه، چونكه لايه‌نگرانی يه‌كيتی سوكايه‌تی زۆريان به مه‌لا مسته‌فا و حه‌مايلی هاوسه‌ری مەلا مستەفا كردووه، ئيستا مه‌سعود بارزانی زانيويه‌تی ئەم سوكايه‌تی پێكردنه، چ كاره‌ساتيكه بۆيه هاته سه‌رخه‌ت، به‌لَام ئه‌م شه‌ره‌ی فه‌يسبووك دريژه‌ی ده‌بيت بۆ ئاگادريتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست