کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نج بۆته‌ ئامێرێک له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌کاردێت

Saturday, 07/08/2010, 12:00



گه‌نج ته‌نها وشیه‌ک نیه‌ به‌ مانای مرۆڤ بێت له‌ قۆناغێکی ژیاندا به‌ڵکو له‌ وشه‌ی گه‌نجدا مانای توانا و چالاکی و جموجۆڵ و خوێنگه‌رمی به‌دی ده‌کرێت و به‌ جۆرێک سه‌رجه‌م گۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی پشتبه‌ستنێکی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌م چینه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ ولاتی ئێمه‌شدا به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌رجه‌م چالاکیه‌کان له‌ لایه‌ن گه‌نجان ئه‌نجام ئه‌درێت به‌ڵام لای ئێمه‌ گه‌نج به‌ هه‌موو جۆرێک جه‌نگی ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت و نه‌بوونی کار و ده‌ستنه‌ که‌وتنی هه‌لی کار وای له‌ گه‌نجانی ئێمه‌ کردوه‌ هه‌موویان له‌ ژیانێکی خه‌یاڵیدا ئه‌ژین و هیچ هیوا و داهاتوویه‌ک له‌ خۆیاندا به‌دی ناکه‌ن، حکومه‌تی ئێمه‌ و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ جۆرێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نج ئه‌که‌ن که‌ هیچ رێزێک بۆ بنه‌ماکانی ئازادی و ژیان و مرۆڤایه‌تی ناکه‌ن و وایان له‌سه‌رجه‌م گه‌نجان کردووه‌ هه‌موویان ڕوویان کردۆته‌ هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس و ته‌نها وه‌ک ئامێرێک به‌کاریان ئه‌هێنن، به‌ هیچ جۆرێک گرنگی دان به‌ توانا و حه‌زه‌کانی گه‌نج له‌م وڵاته‌دا به‌دی ناکرێ تێکه‌ل بوونی گه‌نج له‌گه‌ڵ واتای سیاسی و جیاکردنه‌وه‌یان له‌ یه‌کتر و به‌ کارهێنانیان بۆ مه‌رامی سیاسی به‌ ناوی (گه‌نجان و لاوان) هێڵێکی جیاکه‌ره‌وه‌ی له‌ نێوان گه‌نجانی شاره‌کاندا دروست کردوه‌ و به‌ جۆرێک که‌ ته‌نانه‌ت کردوونی به‌ دوژمنی یه‌کتر ئه‌وه‌تا حیزبه‌ باڵا ده‌سته‌کان به‌ ناوی رێکخراو و بزوتنه‌وه‌وه‌ چه‌ندین گه‌نج له‌ خۆیان کۆئه‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک له‌م رۆژانه‌دا که‌ چه‌ند گه‌نجێک هه‌ستابوون به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین نوسراو له‌ ناو گه‌ره‌که‌کانی سلێمانیدا که‌ نوسراوه‌که‌ به‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ نوسرابوو که‌ ته‌نها بێنرخکرنی گه‌نجی تیا به‌دی ئه‌کرا،ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌ له‌ هیچ وڵاتیكی جیهانیدا نیه‌ ده‌ست به‌ستکردن و چاوبه‌ستکردنی گه‌نج و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان به‌ پاره‌وه‌ و داهاتێکی که‌م و ده‌عوه‌تێکی نانخواردن گه‌نج به‌لای خۆیاندا ڕائه‌کێشن و ئه‌مانه‌ هه‌موو پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤه‌ و ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر چێنێکی گرنگی کۆمه‌له،‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ده‌رکه‌وتنی گه‌نج زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌ بواره‌کانی ژیاندا به‌ تایبه‌ت سیاسی چونکه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ کورسی خۆی ئه‌ترسێت و له‌وه‌ ئه‌ترسێ شوێنی پێ چۆڵ بکه‌ن بۆیه‌ ڕێگه‌ گرتن له‌ گه‌نج بۆته‌ نه‌رێتێکی سیاسی و به‌ جۆرێک گه‌نجێک له‌ بواری ڕۆژنامه‌وانی و سیاسی ده‌رکه‌وێت به‌ هه‌موو جۆرێک هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی ئه‌یه‌ن و به‌ که‌سێکی گێله‌شێوه‌ن ناوزه‌ندی ئه‌که‌ن، دواکه‌تنی گه‌نج له‌ ڕوویه‌کی تره‌وه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی وشیاریه‌ له‌ ناو گه‌نجدا که‌ ئه‌مه‌ش ڕاسته‌ ئه‌رکی حکومه‌ته‌ به‌ڵام وه‌ک باسمان کرد ئه‌وان هۆکاری ڕه‌شبینی گه‌نجن بۆیه‌ له‌ دوای حکومه‌ت کاری ڕێکخراوه‌ ئه‌هلی و مه‌ده‌نیه‌کان و رۆژنامه‌ و میدیا ئه‌هلیه‌کانه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و گه‌نج له‌ گێژاوی ڕه‌شی ژیان له‌م هه‌رێمه‌دا رزگار بکه‌ن وا له‌گه‌نج بکه‌ن به‌ چاوێکی ڕه‌خنه‌ی بڕوانێته‌ وڵاته‌کی و شتی باشی پێ خۆشبێت و ئه‌وه‌ی خراپ بێت لێی قبوڵ نه‌کا. ئێمه‌ ئامێر نین ئێمه‌ ڕاستی بوونی کۆمه‌ڵین ئێمه‌ین داهاتووی ئێوه‌ین.






 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە