کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌سلێمانی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ردانی فاروقی مه‌لا مسته‌فای كردووه‌

Saturday, 07/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 سلێمانی
به ‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندیه‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆمپانیای ئاسیا سێڵه‌وه‌، ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردوین، كه ‌دوێنی 5/7/2012 ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقیه ‌له ‌په‌رله‌مانی عیراقی له ‌شاری سلێمانی كاتژمێر 2 پاش نیوه‌رۆ سه‌ردانی فاروقی مه‌لا مسته‌فا به‌ناو خاوه‌نی ئاسیا سێلی كردووه‌، به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌همی له‌سه‌دا 15 له‌كۆمپاینایی گه‌یاندنی ئاسیا سێلی كڕیوه‌، ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ردانی فاروقی مه‌لا مسته‌فا كردووه‌،
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ به‌پێی سه‌رچاوه‌كان میره‌كانی قه‌ته‌ر له‌سه‌دا 70 ئاسیا سێلیان له‌كۆمپانایی نوكان و خودی جه‌لال تاله‌بانی كڕیوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌رۆژنامه‌ی ئاوینه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌كه ‌ئه‌وله ‌سه‌دا 30 سه‌همی 6 كه‌سی ناو یه‌كێتی تیا ماوه‌ له‌وانه ‌هێرۆ و پاڤێل و تاڵه‌بانی و هه‌ڵسوراوێكی باڵای گۆران.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ‌ئه‌وه‌شی دركاندووه، ‌كه‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا ماوه‌یه‌كه ‌بۆ ئه‌وه‌ی له ‌ره‌خنه‌كانی میدیا ئه‌هلییه‌كان به‌دووربێت له‌ژێر ناوی ریكلامه‌وه‌ زۆربه‌یانی ده‌م به‌ست كردووه ‌له‌وانه ‌ئاوێنه‌ و لڤین و كه‌ی ئێن ئێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە