کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانی ، به‌په‌له‌ ئیمڕۆ خۆی گه‌یانده‌ سلێمانی؟!.

Friday, 03/06/2011, 12:00


پاش ئه‌وه‌ی له‌ راپه‌ڕینی 17ی شوباتی خه‌ڵکی کوردستان له‌ سلێمانی باره‌گای حزبه‌که‌ی مه‌سعود که‌وته‌ به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵک و ، به‌ فه‌رمانی خودی مه‌سرور ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ کرا و شه‌هید و برینداری لێکه‌وته‌وه‌ ، بۆی ئاشکرابوو که‌ ئیدی ئه‌و رێژه‌یه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق به‌ده‌ستیان هێناوه ‌که‌ سنووری 6.6% ده‌نگه‌کانی تێپه‌ڕنه‌کرد ، راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌. به‌مانایه‌کی دیکه‌ مه‌سعود و پارته‌که‌ی له‌ نیوه‌ی کوردستان به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ به‌قه‌د کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگی نه‌هێنا. دیاره‌ ئێمه‌ قسه‌مان له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆک نییه‌ که‌ ته‌زویرێکی بێشوماری تێداکرا ، تا توانرا به‌ فێڵکردن له‌ یه‌کێتی هاوپه‌یمانی و به‌ته‌زویر له‌ خه‌ڵکی کوردستان 1/3 کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
که‌واته‌ مه‌سعود بارزانی که‌ سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات ، سه‌ردانی شوینێک ده‌کات که‌ زیاتر له‌ 90%ی خۆی و حزبه‌که‌ی بایکۆت ده‌کات ، باشه‌ ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئاوابێت ، بۆچی سه‌ردانی ده‌کات؟!.
زۆرێک له‌ چاودێران هۆکاری سه‌ردانی مه‌سعود بۆ سلێمانی بۆ ئه‌و چه‌قوه‌ستانه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌رامبه‌ر به‌و ئیهانه‌ی که‌ رۆژی 30 مانگی رابوردوو له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ له‌ دژیان ئه‌نجامدا، ده‌گه‌ڕیننه‌وه‌. به‌ مانایه‌کی دیکه‌ مه‌سعود بارزانی بۆ ئاهه‌نگی یه‌کیتی سه‌ردانی سڵیمانی نه‌کردووه‌ به‌ڵکو بۆ دڵنه‌وایکردنی کۆسره‌ت و یه‌کێتی ئه‌و کاره‌ی کردووه‌. مه‌سعود بارزانی وه‌ک ئامانج بۆ ئیهانه‌کردنی کۆسره‌ت ره‌سول و ده‌رسدانی کاری خۆی کرد ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یکات شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ مه‌کری خێڵه‌کیانه‌ و هیچی دیکه‌.
بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌په‌له‌ پروزێه‌ی مه‌سعود ، بۆچوونی دیکه‌ش هه‌ڵده‌گرێت ، که‌ ئه‌ویش برێتییه ‌له‌: خراپبوونی باری ته‌ندورستی جه‌لال تاڵه‌بانی ، چونکه‌ وه‌ک ده‌بینرا له‌ 1/6 شپرزه‌یی و ناهاوسه‌نگییه‌کی زۆری پێوه‌دیاربوو ، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ باری ته‌ندورستی ئه‌وه‌نده‌ باش نه‌بێت ، تا بێته‌لای مه‌سعود بۆ تاوتوێکردنی ئه‌و سیناریۆ جیاجیانه‌ که‌ تێکڕا خۆیان له‌ پیلانی گلاو ده‌بینێته‌وه‌ بۆ به‌کاربردنیان له‌ دانیشتنه‌که‌ی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆن، بۆیه‌ مه‌سعود بۆ بینینی جه‌لال تاله‌بانی  ئه‌و موباده‌ره‌یه‌ی کردووه‌ و سه‌ردانی سڵێمانی کرد.
واشتنپۆست ئیمڕۆ به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند به‌ڵگه‌ و شه‌واهیدێک نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌رباری بوونی توندترین راپۆرتی هیومه‌ن رایتس ۆتچ سه‌باره‌ت به‌ به‌عسیبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردی و پیشێلکارییه‌کانی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی وایکردووه‌ ده‌سه‌لات له‌ ره‌وشێکی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خراپدا گوزه‌ربکات ، بۆیه‌ مه‌سعود بارزانی به‌په‌له‌پروزێ سه‌ردانی سڵیمانی کرد بۆ بینینی جه‌لال تاڵه‌بانی په‌ککه‌وته‌.
به‌رای به‌نده‌ دیاره‌ ره‌وشی خراپی عێراق و حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی که‌ هاوپه‌یمانی مافیاکانی کوردستانه‌ ، به‌شێکی دیکه‌ له‌ هۆکاری ئه‌و سه‌ردانه‌ پێکده‌هێنیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە