بەكوێرایى چاوى ناحەزانى ، دیسانەوە كوردستانپۆست سەلماندیەوە مینبەرى ڕاستگۆیە
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
دوایى ئەوەى گۆڤارى جیهان لەژمارە 22 ڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى دارایى سلێمانى بڵاوكردەوە لەسەر گەندەڵیە بێ شومارەكانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ، گۆڤارى ڕێگامەگەزینیش لەدوو بەشدا لەهەردوو ژمارە 7 و 8 ى گۆڤارەكەیدا دوو ڕاپۆرتى ترى لەسەر گەندەڵیەكانى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و سەرۆكە گەندەڵەكەى پێشووى دكتۆرمحەمەدخۆشناو بڵاوكردۆتەوە ئەوەى شایەنى باسكردنە تێكرا ئەو بابەت و نووسین و ڕاپۆرتانەى ئێستا لەم گۆڤار و ڕۆژنامانەدا باس دەكرێن و دەورووژێنرێن هەموویان دوو ساڵ و سێ ساڵ بەر لەئێستا لەكوردستانپۆست بەڕاپۆرتى دوور و درێژ و تێر و تەسەل باسكراون كۆى هەموویان دەربڕ و سەلمێنەرى ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كەئەوە كوردستانپۆستە مینبەرى ڕاستگۆیى و هەڵماڵینى دزیەكانى ئەو دەستەڵاتە گەندەڵەیە ، چونكە دەمێكە كوردستانپۆست داویەتى بەگوێچكەى كەڕ و كوندی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسە زەلیل و ماستاوچیانەى دەستەڵات و بەرپرسە دز و داوێن پیسەكان كەهیچ دز و گەندەڵێك لەدەست زمانى حەقبێژى كوردستانپۆست و چەكوچە گورچكبڕە پیرۆزەكەى كوردستانپۆست نەجات بوونی نیە و لەكۆتایدا هەر ئەبێت سوك و سەلیم و ڕیسوا بكرێن .
تادوێنێ ماستاوچى و قەڵەمە كڕدراوەكانى هاوشێوەى جەمال عەبدوڵا و ستران عەبدوڵا و لاوەند نەوزاد و .... هتد . بەزمانى چەوركراو و بەپارەى ئەم میللەتە ئەیان نووسى و ئەیان ووت نووسینەكانى كوردستانپۆست دوورن لەڕاستیەوە دەستمان ناگات پێیان تابیان دەین بەدادگاكانى حزب ، من هەروەك هەموو جارانى پێشوو و ئێستاش بەو جاش قەڵەمە ڕیسوایانە ئەڵێم فەرموون ئەوە گۆڤار و ڕۆژنامەكان خۆ لەناوەوەى كوردستانن و هەمان ئەو نووسین و بابەتانەیان نووسیوە كەكوردستانپۆست دەمێكە لەڕێگەى قەڵەمى نووسەرە ئازا و بوێرەكانیەوە باسی كردوە بۆنایان دەن بەدادگا ؟ باهەر زۆر دوور نەڕۆین ئەوە كوردستانپۆست بوو بەرلەهەموو میدیا و ڕۆژنامەیەك ڕاى گەیاند كەوا مەلابەختیار لەئۆسلۆى پایتەختى نەرویژ تەماتە باران كراوە ئەمڕۆش بەهەمان شێوە ڕۆژنامەى ئاوێنە بەمانشێتى گەورە هەمان بابەتى باس كردوە ، بۆیە ئەگەر ئێوەى ترسنۆك بەچاوى دوژمنەوە سەیرى كوردستانپۆست ئەكەن ئەوە ئێمە بەفەخر و شانازیەوە خۆمان بەبچووك و هاوكارى كوردستانپۆست ئەزانین وەئەبێ هەر كوردستانپۆستیش جاڕ و تەپڵى سەركەوتن و ڕاپەرین و ڕووخانى دەسەڵاتى گەندەڵى ئێوە و هەردوو بنەماڵەى مافیا بدا بەگوێچكەى هەمووماندا چونكە ئەوە كوردستانپۆست بوو ووتى نابۆگەندەڵى نابۆدزى و خۆدەوڵەمەندكردن لەسەر حسابى كەسوكارى شەهیدان و بوجەى ئەو میللەتە ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست