گەندۆل
Tuesday, 29/04/2014, 12:00
س....
ڕاوێژکار .... ڕاوێژکار
تۆسەیرکە ..ئەم نەگبەتە
هەرکات پێویستم پێ یە ئەبێ بەکەمتیار
وەکو تریش ئەبێت بەسەگی هار
ڕ...
گەورەم .. دوور لەڕووتان
کەمێ زەحیر بووم
ئەمرکەن چیە فەرمانتان
س...
بیرۆکەیەکی نوێم لا گەڵاڵەبوو
دەمیکە ئەو دەڤەرەی ئەولا
ئێمەو دۆستانی ئەولاشمانی
خستۆتە حاڵی حەلوەلا
تاڕێگەیان لێ بگرین
ئەبێ چاڵیان بۆ هەڵکەنین
ڕ...
گەورەم لەگەڵاڵە ...
چاڵ بۆکێ ئەعوژوبلا
قوربان کەس مردووە ؟
نەئیشەڵڵە ...نەئیشەڵڵە
س ...
ئەی دەبەنگ .. ئەی..
دیارە سکچونەکەت
کاری کردۆتە سەر مێشکیشت
گەڵالەی چی و مردنی چی
تۆ ئەزانی من ئەڵێم چی
بەباشی گوێ بگرە دەبەنگ
بانگکە بۆمن وەزیری تروق
شارەزابێت لە هەڵکەندنی خەندەق
کاتێ دوێنی خوێندمەوە
ئەحداسی شەڕی خەندەق
یەکسەر ووتم ئەڵاهو سەدەق
خەندەق هەڵکەندن ڕەوایە
چونکە ئەوان فتویان دایە
گەر خەڵکانێکیش لێیان پرسین
ئەڵێین بەتەماین ڕێڕەوی
بەحری ئەبەیەزلمتەوەست
بگۆڕین
کوردستان ئاوی نیە ڕەق و تەق
مەجبووربووین بەلێدانی خەندەق
هەموو بڵێن سەرۆک سەدەق
ڕ...
گە و و ر ە م
من وا ک رد م بە خخخخ ۆما
ر ێ گ ە ب دە
گەورەم سەدەق
وەڵا سە دە ق
بابڕۆم بۆ خەندەق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست