جارێكیتر تاڵەبانى و بەرزانى ڕسواكرانەوە
Wednesday, 13/10/2010, 12:00
دوێنێ پەڕلەمانى دەوڵەتى داگیركەرى تورك مۆڵەتى درێژكردنەوەى هێرشى سەرهەرێمى تازەكردەوە بەبێ ئەوەى حسابى ئینسان بۆ تاڵەبانى و بەرزانى بكات كەخۆیان وەك ئیمراتۆرى ئەم هەرێمە و بەدۆستى مێژووى بەوتەى خۆیان سەرۆك گول ئەزانن! سەیرنەبێت بەلاى هیچ كەسێكەوە چونكە ئەمان ئەوندەیان ماستاو بۆداگیر كەر كردوە ئەوانیش هەرێمى كوردستان وەك بەشێك لەخۆیان ئەزانن لەبرى ئەوەى بۆ ئەو هێۆشە وەحشیگەرانەیان مۆڵەت لە حكومەتە دۆستەكەیان وەرگرن خۆیان مۆڵەت ئەدەنە خۆیان ئەمەش ماناى حساب بۆنەكردن و بەهیچ زانینى تاڵەبانى و بەرزانیە كە هیچ نازانن دژایەتى كردنى پەكەكە نەبێت بەتایبەت تاڵەبانى هەمیشە خۆى گیڤ ئەكاتەوەو ئەڵێت پەكەكە چەك دانێت نازانێت پەكەكە واتە ناسنامەى كورد گەریلاو پەكەكە نەبێت هەروەك ئێستا خۆیان مۆڵەت ئەدەنە خۆیان و لەهەولێروسلێمانیش وەدەرتان ئەنێن..بەڵام ئێمەى كورد تاهێزى گەریلامان هەبێت سەربەرزین و وڵاتمان پارێزراو ئەبێت...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست