کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ حزبێك فریشتە نییە تەنانەت حزبی شیوعی-ش

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


ئەمە وەڵامدانەوە نییە، بەڵكو دەوڵەنەندكردنی وەڵامی (باوكی پ)ە، كە تۆمەتی من دەكات بەوەى حزبی شیوعیم كردووە بە فریشتە، هەرچەندە مافی خۆتە رەخنە بگریت و منیش ئەرك و پێویستە لەسەر سەرمی دابنێم، بەڵام ئەوەى جەنابت وتووتەو هەر خوێنەرێكی دیكەش ئەوە تێگەشتنەى جەنابتی هەیەو هەبێت بۆ نوسینەكەى من، ئەوا لەمەبەستەكەى من نەگەیشتووەو بە هەڵەدا چووە.

سەرەتا هیچ پەیوەستە نییە بە منەوە گەر بنووسم شیوعی یان شوعی، چونكە بۆ چركەیەكیش ئەندامی ئەو حزبە نەبووم، بۆیە گەر بنوسم و نوسیبێتم شیوعی یان شوعی، كێشەیەك نییەو تەنها ئامانج و مەبەستم رەخنەگرتن بووەو گرتوومە.

بەڕێزتان بەندە تۆمەتبار دەكەن بەوەى حزبی شیوعیم كردووە بە فریشەو هەموو شت، نەك حزبی شیوعی بەڵكو هیچ حزبێك بە فریشتە نازانم، نەخێر لاى من تەنها بوێریی و راستگۆیی و ئازادی و حەقیقەت و سەربەخۆیی لەئیرادەی شەخسیدا پیرۆزەو بەس نەك هەر حزبێك.

بەدەر لەرەخنەكانی بەڕێزتان هەمیشە وتوومەو دەیڵێمەوە حزبی شیوعی شایەنی رەخنەو رەخنەلێگرتنەو هیچ كات لەرەخنە بەرزتر نییە، نەك ئەو حزبە، بەڵكو هەموو حزب و تەنانەت مرۆڤێكیش پێویستی بە رەخنەیە هەروەم چۆن من و تۆ پێویستمان بە خۆراكە.

من وەكوو هیچ كەسێكی تر نەموتووەو ناڵێم حزبی شیوعی هەڵەینەكردووەو نایكات، نەخێر لەوتاری پێشووترمدا كە دەتوانن بیخوێننەوە كە چۆن رەخنەم ئاراستەى ئەو حزبە كردووەو هەڵەو كەموكوڕییەكانیم باس كردووە. ئەمەش لینكی وتارەكە پێشوومە.http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eafb3ccf

نەخێر ئەوەى تۆ دەیڵێی كە گوایە من وتوومە حزبی شیوعی لەم هەڵبژاردنەدا براوەیە، مەبەستم بردنەوەى دەسەڵات و كورسی و مورسی نییە، بەڵكو مەبەستم پاكی و جوانی بانگەشەكەى ئەو حزبەیە كە لەبری ماكسی و مەنجەڵ و دایبی و پارە بەخشینەوە، گوڵیان بەخشییەوە كە نازانم بەڕێزتان چۆن لەراستی جوانی ئەو كردەوەیە خۆتان دەدزنەوە، مەبەستم ئەوە بووە نەك حزبی شیوعی، بەڵكو هەر حزب و لایەنێكی تر گوڵ و شیرینی ببەخشایەتەوە جوانی و گەورەیی بوو. ئەوەتا پاش هەڵبژاردنیش یەكێتی و پارتی كەوتوونەتە نان بڕینی نەوەى كورد، ئایا ئەمە دۆڕاندن و ئیفلاس كردن نییە بە ماناى دۆڕان؟، بەڵێ گەر 100 كورسیش بەدەست بهێنن بەو كردەوە ناشرینانەیان هەر دۆڕاون و دۆڕاو دەبن.
سوپاس بۆ بۆچوون و رەخنەى هەر مرۆڤێك، تكایە با بەهەموومان نەهێڵین هیچ كەس و حزبێك قۆرخ بكرێت و بەلاریدا ببرێت و لێی بێدەنگ نەبین ئەگینا لەئاكامدا خۆمان دەخنكێنێت.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە