دختۆر نێچیرڤان ودههۆڵ كوتەكانی جاسوسە یان میدیای ئازاد؟
Saturday, 30/05/2009, 12:00
(خۆی ددان لە دەمیا نەماوە، بەخەڵكیش دەڵیت ددانتان كەوتووە) میدیای ئازاد ئەو میدیاییە كە توانیوێتی ئەقڵێتی تاكی كورد بگۆڕیت و هوشیاری بكاتەوە، میدیای ئازاد ئەو شۆڕشگێڕانەن كە توانیان زانیاری بدەن بە خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان كە دەسەڵاتی نەگریسی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی چ جۆرە مافیایەكن، نوسەرەكانی میدیای ئازاد دەتوانین ناویان بنیەن مامە ڕیشەكانی ئەمڕۆ بە قەڵەم و كاخز، میدیای ئازاد توانی ببێتە پاڵنەری كۆمەڵێك خەڵكی باش كە بتوانن سەرپەرشتی گۆڕان بكەن سەرپەرشتی دەنگی ناڕەزای شەقام بكەن كە بەهۆی زانیاریەكانی میدیای ئازادەوە لەلای خەڵك درووست بوو، میدیای ئازاد هەموو ئەو خیانەت و فڕوو فێڵ و تەڵەكەبازی ئێوەی بۆ گەل كەشف كردووە، میدیای ئازاد هەموو ئەو بازرگانیەی ئێوەی دەسەڵاتی مافیای ڕونكردووەتەوە بۆیە ئێوە دەڵێن جاسوسە، دیارە میدیای ئازادیش پێك هاتووە لە سایتی كوردستانپۆست و ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە و ڕادێوی نەوا وگۆڤاری لڤین، لەم دوایانەش ڕۆژنامەی ڕۆژنامە و كەناڵی KNN، ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و بوێر پارەی میللەتیان لەبەردەستا نیە تاكو 80 كۆمپانیای هەبێت لە توركیادا وەكو نێچیرڤان خۆی، ڕژنامەنووسانی بوێر پارەیان لەكوێ بوو بچن سەفەرێكی شارەكانی كوردستان بكەن تابتوانن ببنە جاسوسی وڵاتان.
نێچیری(دۆلار) چۆن لە ڕۆی دێت باسی دووژمنان دەكات كە خۆی بەكرێگیراوی دووژمنانە، ئەوەی نێچیرڤان پێی دەڵێت: دووژمن شەریكە بەشی خۆیەتی لە كارە بازرگانیكاندا، نێچیرڤان دیارە لە بیری چووە لەكەرجەوە بە فیتی ئیرانیەكان كوڕی كوردیان دەكوشت و پیاوی ئیرانیەكان بوون، دیارە لە بیری چووە كە حیزبەكەی خۆی خیانەتی 31 ئابی كرد؟ دیارە لەبیری چووە كە حیزبەكەی خۆی لە ساڵی 1997 بووە كەواسوری بەر لەشكری داگیركەران كەتوركی فاشست و خوێن مژی كورد و ئێستاش ئەو هێزە لە ئامیدیدان؟ دیارە لەبیری چووە كە خۆی زانكۆی ئیشقی هێناوتە هەولێر بۆ ئەوەی ئەقڵی منداڵانی هەولێریەكان لە كوردەوە بكات بە تورك؟دیارە لە بیری چووە لە هۆڵی پێشەوا (قازی مەحمەدا) یادی (خومەینی)یانكردەوە لە هەولێر، دیار لە بیری چوو كە ڕیگایەكی بەناوی تارانەوە كردەوە لە هولێر، دیارە لەبیری چووە كە توركیا شەریكە بازرگانی خۆیانە كە 80 كومپانیتان لە ناو توركیادا هەیە؟ دیارە نێچیرڤان لە بیری چووە كە چەندین جار لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا لە گەڵ عودەی كوڕی سەدامی كوردكوژ كۆدەبووە بۆ كارە بازرگانیەكانی خۆی؟ بەڕاستی پێم سەیرە ئەم جۆرە مرۆڤانە باس لە پیلانی دووژمنان دەكەن كە خۆیان كەواسوری بەر لەشكری داگیركرانن! تورك و عەرەب و فارس كە سێ دووژمنی سەرەكی كوردن تەنها بە فیتی ئێوە نەبێت قەت قەت ناتوانن یەك دانە تۆپ بنێن بە قەندیل و كوردستانەوە، ئەگەر ئەوەی ئێوە دەیكەن خیانەت و جاشێتی و دووژمنایەتی نەبێت ئیتر ئەبێت خیانەت و جاشێتی ماناو پێناسەی چۆن بێت؟ میدیا ئازاد تەنها یەك مەترسی هەیە ئەویش مەترسیە بۆ سەر كەشفكردنی ئەو ڕاو ڕووتوو وتاڵانی و ڤیلاو مۆنیكا و كۆمپانیای ئێوە هەتان و ئەنجامتانداوا و كەشفكردنی بۆ خەڵكی كوردستان، بەنگلادشیەكان ئەوە دوو ساڵە لە كوردستاندان ئەوتا فول كوردی قسەدەكەن، كەچی نێچیرڤان و بنەماڵەكەی ئەوە 18 ساڵە فێری كوردی نەبوونە، نێچیر تۆ هەر كوڕی ئەو پیاوە نیت كە وتبووی ئەگەر شۆڕشمان پێ نەكرێت خۆ دەتوانین تێكی بدەین، نێچیرڤان تۆ برزای ئەو مەسعود بارزانیەت كە وتی: بەخوێن هاتووین بە خوێنیش چۆڵی دەكەین، هەمان هەڕەشەی سەدام حوسێنی بەكار هێنا كە دەیگوت: لە دوای خۆم عیراق دەكەم بەخۆڵەمێش، سەیری ئەم وتانەی ئەم دیكتاتۆرانە چۆن هەڕەشە دەكەن، نێچیرڤان باش بزانە ڕۆژێك دێت چارەنوست هەمان چارەنوسی بەرزان تكریتیەكانە، چونكە ئێوەش بەقەدرە ئەو بەعسە زوڵمتان لە میللەتەكەمان كردووە، بەعس زیندانی نهێنی و تەعزیبدانی هەبوو ئێوەش هەتانە، بەعس كوردی دەكوشت ئێوەش كوشتان، بەعس خەڵكی بێسەرو شوێندەكرد ئێوەش كردووتانە، بەعس دیهاتەكانی تەعریب دەكرد ئێوەش ئەوتا هەموو دیهاتەكانتان تەعریب كردووە بە سیاسەتێكی تر، بەعس داهاتی میللەتی بۆ خۆی بەكار دەهێنا ئێوش بۆخۆتان بەكاری دێنن، ئەوەی بەعس كردی ئێوەش كردتان، بەعسیەكان خەڵكیان دەكوشت میتەكەیان دەدایەوە خاوەنی ئێوە تەرمەكانی بێسەرو شوێنەكانی شەڕی براكوژی زیندانی سیاسیتان شاردووەتەوە نایدەنەوە خاونی، تەنها یەك شتان نەكردووە ئەویش كیمیابارانەكردنی كوردستان بەڵام نەتانبوو دەنا ئەویشتان بەكار دەهێنا، بەعسیەكان بە عەربی كوردیان دەكوشت ئێوە بە زمانی كوردی، زووڵم هەر زووڵمە هەركەس و لایەنیەك ئەنجامی بدات هەر زووڵمە، كەواتە ئێوەش تاوانباری كورد كوشتنن ئەبێت بدرێنە دادگای گەل و سزای خۆتان بخۆن بە گوێرەی تاوانەكانتان، بڵێین چی لە وڵاتی كۆیلەسستاندا پیاو كوژ و جەردە حكومی وڵات دەكەن و خۆیان بەفریشتە ناو دەبەن و ڕۆژنامەنووسانی ئازادیش بە تێكدەرو جاسوس ناوزەند دەكەن! خۆیان ئاسایشی وڵات دەخنە مەترسیەوە ، كەچی ڕۆژنامەنووسە بوێرەكانی كوردستان بە تێكدانی ئاسایشی وڵات لە قەڵەم دەدەن!خۆ ڕۆژنامەنووسانی بوێر تا ئێستا یەك كوردیان نەكوشتووە و دەستی داگیركرانیان نەهێناوەتە كوردستانەوە وەكو ئێوە تا بەو شێوە ناشرینە تۆمەتباری دبكەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست