کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبى سۆشیالیست و ڕاگەیاندنەكەى

Friday, 10/02/2012, 12:00


دواى ئەوەى چەندجارێك كارمەندانى دەزگاى ڕاگەیاندنى (حسدك) و كەناڵەكەى جەماوەرلە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە سەرانى حزبەكەیان لە بێزارى و ناڕحەتى خۆیان ئاگادار كردەوە كە بە دەستى بەرپرسى دەزگاى ڕاگەیاندن كە لە هەمان كاتدا بەرپرسى كەناڵى جەماوەریشە ڕاگەیاندو دوابەدواى ئەوەى چەندین هەڵەى گەورەى ئیعلامى و تەكنیكى و هونەرى لەو كەناڵەدا لەسەر دەستى ئەو بەڕێوبەرەدا ڕِویدا و دەیان كارمەندى بە توانا و خاوەن ئەزموون لەسەر دەستى ئەو بەڕێوبەرەدا دەركرا یان ناچار كرا وازبهێنێت.لە كۆتایى دا سەركردایەتى ئەو حزبە بۆیان دەركەوت كە ئەو دەزگایە بە گشتى و بە تایبەت كەناڵى جەماوەر بە تەواوەتى بوەتە مایەى ئابڕوبردنى حزبەكەیان و بووەتە گاڵتەچى و جێگاى نوكتە لە دەرەوە و ناوەوەى حزب(شەوانە كارمەندەكانى كەناڵەكە بە نامەى موبایل بە یەكترى ڕادەگەیەنن كە هەواڵى بە پەلە بۆقێك قیڕانى)بۆیە بڕیاڕى گۆڕینى ئەو بەرپرسەى كەناڵى جەماوەر درا لە لایەن حزبەكەوە.بەڵام ئەم بڕیارە هەر زوو بەرپەرچ درایەوە لەلایەن (ڕەفعەت محمد) بەڕێوبەرى كەناڵەكە و ڕایگەیاندڕێگرە لە دانانى چەند كەسێك كە پاڵێوراون بۆ ئەو بەرپرسیارێتیە .كە كەسانى خاوەن ئەزموونن و چەندین ساڵە لە ڕاگەیاندنى سۆشیالیست دا كاردەكەن كە ئەوانیش كاك (نەریمان و بنار و سەردارن)چونكە ئەمانە هەمیشە لە ناوبراو زیاتر زانیارى و لێهاتووییان هەبووە و بۆ بڕیارە سەیرەكانى مل كەچ نەبوون و پێیان ڕاگەیاندوە كە ئەو و ڕاگەیاندن كوجا مەرحەبا.ناوبراو بڕیارى داوە ئەگەر بە دڵى ئەو خەڵك دانەنێن لە كەناڵەكەدا كە دەزانێت بێجگە لەم كەسانە كەسى تر نیە ئەوا هەڵوێست وەردەگرێت و نایەڵێت كەس تیایدا بحەسێتەوە و سەركەوتوو بێت و كاردەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو بۆندانەى كە لەگەڵ كۆمپانیاكاندا كراوە بۆ ڕێكلام بۆ كاڵاكانیان.تا وەك و نوسینى ئەم نوسراوە رەفعەت محمد سورە لەسەر بەرپەرچ دانەوەى بڕیارەكەى حزبەكەى و خەریكى بوختان و سوكایەتى كردنە بەو كەسانە و دەیەوێت لە بەرچاوى سەروى خۆیدا سوكیان بكات. ئەمە سەرەڕاى ئەوەى چەند مانگێكە چەند كەسێكى پلە باڵاى ئەو حزبە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى حزبەكەیان كە لە هیچ چالاكى و سەردان و میواندارییەكیان دا نیشان نادرێن و لە موونتاژى كەناڵەكانیاندا دەسرێنەوە یان لە حاڵەتى وەك لووت سڕین یان پشتەمل خورانیاندا نیشان دەدرێن سەرەڕاى ئەوەى كە ئەندامى مەكتەبى سیاسین و سەركردایەتیشن زۆر كات ئەم فلتەرە كە (عبداللە حاجى محمود)سەرپەرشتى دەكات چالاكى و هەواڵ و میوانەكانى محمدى حاجى محمودیش دەگرێتەوە .و لە كەناڵى جەماوەر لیستێك هەیە كە بە بڕیارى عبداللەى حاجى محمود دانراوە كە ناوى ئەو كەسانەى تێدایە كە نابێت پیشان بدرێن و چالاكیەكانیان پەخش بكرێت كە دەكەنە نزیكەى زۆرینەى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى .لەبەر ئەوە لاپەڕەیەكیان لە تۆڕى كۆمەڵایەتى دا دروست كردووە بە ناوى (گەنجانى سۆشیالیست) كە ڕوماڵى چالاكى زۆربەیان دەكات و بڵاو دەكەنەوە و تاكە هۆكارى ڕاگەیاندنە لەو حزبەدا كە لە فلتەر كردنى عبداللە دەرچێت . بۆیە لەلایەن ڕاگەیاندنى سۆشیالیستەوە كە عبداللە سەرپەرشتى دەكات دژایەتى دەكرێت.
8/2/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە