دیکتاتۆرەکانی ئێمە بۆ کوێ هەڵدین؟
Saturday, 15/01/2011, 12:00
سەرکەوتنی گهلی تونس پەیامێکی ترسناکە بۆ دیکتاتۆرەکان بهوانهی کوردیشهوه!
23 ساڵ حوکم و 23 ڕۆژ خۆپێشاندان، حوکمی بنەماڵەیەک کە بەقەدەر نوکە دەرزییەکی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی زوڵمیان لە خەڵک نەکردوە کۆتایی هات!
ئەوەی جێگای سەرنج و سەرسوڕمانی هەموو لایەکە هیچ حزبێکت سیاسی ئەوتۆ لەپشت ئەو نارەزایی و خۆ پێشاندانەی خەڵکی تونس نەبوو، جگە لە ئیرادەی خەڵکی بێ کارو ڕۆشنبیرو کۆمەڵێ ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، بینیمان هەر لە دووەم ڕۆژی خۆ پێشاندانەکان چۆن هەزارەها دادوەر و پارێزەر هاتنە پشت جەماوەر و پشتیوانیان لێکردن بە پێچەوانەی کوردستان ڕۆژ نیە لە دادگاکانی کوردستان ڕۆژنامەنوس و خەڵکی ئازیخواز سزا و غەرامە و زیندانی نەکرێت!
تونس کە به بوکی سەوزی ئەفریقا ناسراوە هێمنترین وڵاتی باکوری ئەفریقا بوو
لەم چەند ساڵەی دوایی بەهۆی گەندەڵیی کە زیاتر لە ڕێگای ژنەکەی سەرۆکەوە پیادە دەکرا! وەک هیرۆی خانمی یەکەمی تاڵەبانی، که تەواوی سلێمانی و دەورو بەریان دەست بەسەردا گرتووە، بەپێچەوانەی هەولێر عەشیرەتەکەی بارزانی لە ڕێگای ئهو هەزار پیاوەیهوه، ههمان سیاسەت پیادە دەکەن!! دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵی میللهت و تاپۆکردنی بهسهر خاو خێزانی سەرۆک و ئەندامانی حیزبی دەسەڵات، گەرچی سەرۆکی وڵات لەدوا هەڵبژاردنی تەزویرکاریاندا توانیان لە سەدا 89ی دەنگەکانی بەدەست بێنن، بەڵام بە چەند ڕۆژ خۆ پێشاندان و کەمترین قوربانی کە 66 شەهید بوو توانیان کۆتایی بە حوکمی ئەم بنەماڵهیە بهێنن.
پرسیارێک لە ئێوە خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان دهکهم: لە کوردستان چ شوێنێک و پرۆژەیەک ماوە کەسوکاری هەردو بنەماڵە دەستیان بەسەر دا نەگرتبێ؟
ئایا لە کوردستان ئاوی پاک و کارەبای پێویست هەیە؟
لەکوردستان 10 هەزار قوربانی شەری ناوخۆ هەیە، ئیستاش چارەنوسی هەندێکیان دیار نییە؟
لە کوردستانی بە شی پارتی 3500 قوربانی تەنیا شەڕی گەریلاکانی پەکەکە هەیە؟
لە کوردستان کوشتنی ژان گەیشتۆتە لوتکە و هیچ ئازادیهکیش بۆ ئافرەتان نییە؟ بەپێچەوانەی تونس کەلە حەفتاکانی سەدەی ڕابوردوو ژن مافی جیابونەوەی هەیە؟
هەزار لاوی کورد لە داخ ناعەدالەتی هەردو بنەماڵە کوردستانیان جێ هێشتوو بوونە خۆراکی ماسی و نەهەنگکانی نێوان تورکیا و یۆنان؟
لە تونس بڕینەوەی دار زەیتونێک یان دار خورمایەک گەورەرتین سزای لەسەر بوو، کردنی زەوی کشتوکالی بە خانووبەرە و تەنانەت پرۆژەی گەشتو گوزاریش پێچەوانەی یاسا بوو، کەچی لەم ساڵانەی دوایدا خانمی یەکەمی تونس سەدان دۆنمی موڵکی گشتی و خەڵکی کردە پڕۆژە تایبەت بۆ خزمەت بنەمالەکەیان!
لە کورستانیش سەدان دۆنمی بەراوی زەوی کشتوکاڵیان کردە پرۆژەی تایبەت، بەتایبەت لە هەردو شاری سلێمانی هەولێر، لەم ڕۆژانە کەسێک لە هەولێر ووتی، فەرمانبەرانی شارەوانی هەولێر خەریکە کارەکانیان لەدەست دەدەن، چونکە تەنانەت بستێک زەویش دەبێ ئیزنی بنەماڵەی بارزانی لهسەر بێت و خۆیان ناتوانن هیچ کارێک ئەنجام بدەن!
بەدرێژای مێژوی وڵاتی تونس ڕۆژنامەنوسێک نەکوژراوه، کەچی لەبەردەم زانکۆی هەوڵیر جەلادەکانی بنەماڵی بارزانی بە نوێژی نێوەڕۆ سەردەشتیان فڕاندا تیرۆریان کرد.
نازانم خەڵکی کورستان لەوە زیاتر چاوەڕێی چیدەکەن؟
نازانم گۆڕان وەک بزوتنەوەیەک کە بە حیسابی خۆیان ڕابەرایەتی جەماوەر دەکەن لە چی دەترسن، بۆ نایەن ڕابەرایەتی جەماوەر بکەن.. کۆتایی بە حوکمی ڕەشی ئەم دوو بنەڵایە بهێنن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست