کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ كاك سەربەست..خەڵك خۆى جیاوازى ئاپۆ و بارزانى ئەزانێت...

Monday, 29/11/2010, 12:00



بەداواى لێبوردنمەوە بۆ بەڕێز كاك نەژادى حاجى برایم چونكە ئەوەى من مەبەستمە ڕوونكردنەوەیەكە لەسەر ئەو وەڵامەى كە كاك سەربەست بۆكاك نەژادى نوسیوە ڕەنگە كاك نەژاد وەڵامى تایبەتى خۆی هەبێت بەڵام منیش پێم خۆشبوو ڕاى خۆم لەسەر ئەو وەڵامەى كاك سەربەست بخەمە ڕوو..دواى ئەوەى كاك نەژاد ڕاى خۆى لەسەر كتێبى دادگاى مێژوو دەرخست بەڕێزێك بەناوى سەربەست وەڵامى داوەتەوە منیش چەند وتەیەك لەسەر وەڵامەكەى بەڕێز سەربەست ئەنوسم.لە نووسینەكەمدا تەنها لەسەر بەڕێز عەبدولا ئۆجەلان ڕاى خۆم ئەڵێم چونكە من كەسێكم عاشقى فیكرو فەلسەفەى سەرۆكم و زۆریش لەمێژوى مامۆستا برایم ئەحمەد شارەزانیم بۆیە بمبورن..
1-بەڕێز سەربەست ئەڵێت شیكردنەوەكەى سەرۆك ئاپۆ بۆ بارزانى هەڵەبوە چونكە لەسەر چەند قسەیەكى مامۆستا ئەو بڕیارەى داوە..بۆیە جێگاى خۆیەتى بەم وتەكورتە بەڕێزسەربەست ئاگاداربێت.ئەگەر مێژوى سەرۆك و پەكەكە باش بخوێنیتەوە هیچ كات ئاپۆ شیكردنەوەیەكى نەكردوە هێندە خێرابێت بەڵكوو چوتە قوڵایى بابەتەكەوە و پاشان ئەنجامى شیكردنەوەكەى ووتوە بۆبەرزانیش وابوە شیكردنەوە هەربۆ خۆى ئەو مانایە ئەبەخشێت كەبەخێرایینابێت بۆیە لەسەر قسەى مامۆستانەبوە بەڵكوو پێشتر شیكردنەوەكەى كردوەو لەگەل مامۆستادا باسیكردوە..
2-بەڕێزت بەوتەى خۆت ئەڵیت رقم لەبنەماڵەى بارزانیەو لەهەمان كاتیشدا لەوڵامەكەتدا زۆر بەوریایەوە بەرگرى لە مستەفا بارزانى دەكەیت و لە دێڕێكیشدا ئەڵێیت ئەو نێچربارزانیەى باسى دەكەن بە باشتر لەپارتى وانیە.من هاوڕاتم كەوانیە بەڵام ئەوەى من لەو نوسینەت گەشتم بۆیە بەو جۆرە نێچیر بەخراپ لەقەلەم ئەدەى لەئێستادا تاڕادەیەك یەك نیە لەگەڵ مەسعودو بارزانیەكانیتردا
3-ئەڵێیت ئێمە نازانین ئۆجەلان چى زیاد كردوە ئێمە نەى زانین وا هر ئەلێت عەشایەرن ونەزانن..بەڕێز گیان تۆ بارزانیچێتى مێشكتى قەپات كردوەو هیچ فێر نەبویت ئەگینا من و ملوێنەها كوردو مرۆڤى ئازادى خواز سودمان لەسەرۆكى نەتەوەیى سەرۆك ئاپۆ بینیوە.بمبورە كاتی ئەوە بەسەر چوە تۆ تازە مەدحى مستەفا بارزانى بكەیت و تانەش لە ئاپۆ بدەیت چونكە هەموو گەلى كورد ئەو ڕاستیە باش دەزانن كەبارزانى شۆڕشێكى چەندین هەزار چەكدارى بەڕێكەوتنێك هەرەس پێهێهێنا چەندین ساڵ كوردى بەدواوەبرد..ڕونیشە شۆڕشى ئاپۆ كەملوێنەها كوردى لە لەناوبردن ڕزگار كرد بەتایبەت لە باكورى كوردستان كە لەبندەستى توركیا بوون كەنكۆڵیان لەكورد ئەكرد بەڵام لەسایەى شۆڕشى ئاپۆ و پەكەكەدا ئێستا ملوێنەها كورد كورد ئاپۆچین .ئاپۆ ئێستاش لەڕۆژنامەكانى ئیتالیا جێگاى تایبەت بۆ نوسینەكانى دانراوە..ئاپۆ دواى چەندین ساڵ لە گرتوخانەشدا لە بچوكترین مافى نەتەوەكەى پاشگەزنەبوەوە بەكتێبەكاتى بۆە چراى ئازادى بۆ گەلى كوردو ووڵاتەبندەستەكان..ئاپۆ گەریلاى دروست كرد كەبریتیە لە هەموونەتەوەكان كەچەندین لاوى كوڕو كچ لە ئەوروپاو دونیادا جێگایان تێدا گرتوەو شانازیش بەخۆیانەوە ئەكەن كە لەژێر فیكروفەلەسەفەى ئاپۆدا خۆیان پەروەردەدەكەن و بۆ ئازادى ڕاستینە خەبات دەكەن..بارزانیش خۆی و پاشماوەو شۆڕشەكەى ڕونن....
4-ئەلێت كتێبى ____!سەیركەن و كۆڕى كێ ___سەیركەن بزانن بارزانى چۆنبوە ..بەڕێزم ئێستاش زورن ئەو نوسەرانەى بەشان و باڵى مەسعودو جەلال دا هەڵەدەن و خەڵكیش ئەوان باش دەناسن...
5-ئەڵییت ئاپۆ بۆ ڕزگار كردنى خۆى زۆر هەوڵى داوەو نمونەشت زۆرە.ئەگەر ئەتوانیت چەند نمونەیەك پێشچاوخەیت سوپاست ئەكەم بەڵام بەبەڵگەوە نەك درۆو دووڕویەكانى دەسڵاتى بنەماڵەو ڕۆژنامەكانى تورك..بزانم ئەویش بۆ گیانى خۆیى و بنەماڵەكەى گەلەكەى جێهێشتو ڕاكاتە ڕووسی؟؟؟!!!
5- ئەڵییت ئاپۆ شەڕى پارتى بەبرا كوژى نازانێت..بەڵێ هیچ مرۆڤێك ى ووڵات پەروەر ئەوە بەشەڕى براكوژى نازانێت چونكە بنەماڵە وەك تولەى تورك وابون شەڕیان بۆ تورك ئەكرد نەك كورد قابیلە خۆشت ئەو ڕاستیە نەزانیت ناشبێت بڵێت وانیە؟برام بەخوا كوردو كوردستان و پەكەكە و هەمویان فرۆشتە توركیا لەپێناو پارەوە كورسیداو تائێستاش خۆشت ئاگادارى تێریان نەخواردوە لە خوێن و پارەوە مافى كورد.......
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە