کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بانگەوازێك بۆ جەنابی پارێزگار: تكایە با دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵك دروست نەبێ

Thursday, 19/06/2014, 12:00

1707 بینراوە





ماوەى دوو ڕۆژە بەشێوەیەكى نەخوازراو و كت و پڕ لەڕەنگدانەوەى شەڕو پێكدادانەكانى نێوان گروپی داعش و سوپای ئێراقی و لەولاوە دەربەدەربوون و ئاوارەبوونى هەزاران هاوڵاتى سڤیل وشۆِربوونەوەیان بەرەو ناوچەكانى هەرێمى كوردستان، بەتایبەت سنووی پارێزگای هەولێر كە بەپێی ئامارە نافەرمیەكان نزیكەى پێنج سەد هەزار هاوڵاتى مەدەنى لەناوچە جیاجیاكانەوە بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەوە پەراگەندە بوونە و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە و بەرەو سنووری پارێزگاكانى هەرێم ڕایانكردووە، بەمەیش كاریگەری ڕووداوەكان بەسەر ئەو پارێزگایان ڕەنگ دەداتەوە بەجۆرێ كار بكاتە سەر قووتى ڕۆژانەى خەڵك و هەڵئاوسانى باری ئابووری و دروست بوونى قەیرانى سووتەمەنى لە بەنزین و گاز و خۆراك.



ئەوەى تێبینى دەكرێ بەهۆی گرانى بەنزین لە پارێزگای موسڵ كە بۆ هەر لیترێك بەنزین نرخەكەى بەرزبۆتەوە بۆ دوو هەزار و پێنج سەد دینار، ئەمەیش جۆرێ لە قۆرخكاری دروست كردووە كە لەلایەن كەسانێكى نەفەس نزمەوە بەسەیارە بچنە بەنزینخانەكان و دوای وەرگرتنى بەنزین، ئەو بەنزینە بەتاڵ بكەنەوە و دووبارە بچنەوە بەنزینخانەكان و ئەو جەنجاڵیە بێننە ئاراوە كە لەگەڵ زۆری سەیارەى ئەو ئاوارانە ڕەنگە حاڵەتە بخوازێ پارێزگای هەولێر بیر لە ئالیەتى تازە بكاتەوە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانەى وایكردووە خاوەن سەیارە بۆ وەرگرتنى سی لیتر بەنزین بە دوو سەعات و سێ سەعات سڕە بگرێ.



ڕەنگدانەوەى ئەو حاڵەتە جۆرێ لە دڵەڕاوكێی لەناو ناخى تاكەكانى كۆمەڵگا دروست كردووە، چەند بەپەلە هەوڵی چارەسەركردنى بدرێ هێشتا كەمە و لەبەردەوامى ئەو قەیرانەدا، قەیرانى دیكە بەدوای خۆیدا دێنێ و هەرێمەكەمان تووشی دۆخێكى نەخوازراو دەبێتەوە كە خەڵك لە بارودۆخەكەدا هەست بەمەترسی و دڵنیایی نەكەن بۆیە ئەركى لەپێشینەى بەرپرسانە لەو پارێزگایانە بەتایبەت پارێزگای هەولێر كار لەسەر ئەم خاڵانەى خوارەوە بكەن:



1.زیادكردنى بڕی بەنزین لە بەنزینخانەكان.


2.بۆ رێگەگرتن لەو كەسانەى دەیانەوێ مامەڵە بەو بەنزینەوە بكەن، گەڕانەوە بۆ كۆبۆب چارەسەرێكى گونجاوە لەكاتێكدا سەیارەى خسووسی و تەكسی لەیەك جیا بكرێتەوە و ئەو سەیارانەى دەرەوەى هەرێمیش دەكرێ چەند بەنزینخانەیەكیان بۆ دیاری بكرێ.


3.خۆ هەر قەبارەى دەرەقەت نەهاتن گەیشتە ئەو ڕادەیەى كۆنتڕۆڵكردنى زەحمەتبێ، ئەوە دەكرێ سیستەمى ژمارەى تاك و جووت پەیڕەو بكرێ.


4.هەموو ئەو هەنگاوانە و ئەم بانگەوازەمان بۆ خەمخۆری هەرێمەكەمانە بۆ ئەوەى ژیان تیایدا بەئاسایی بەڕێوە بڕوات و خەڵك بەهۆی ڕووداوەكانەوە هەست نەكات هەرێمیش ناجێگیرە و لەبەردەم قەیراندایە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)