کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەنگی گۆڕان! بۆ؟ بۆ فوئاد مەعسوم بێت؟

Sunday, 27/07/2014, 12:00

2248 بینراوە


پرسی پۆستی سەڕۆک کۆماری عیراقی عەرەبی، پرسیکی زۆر گرنگ بوو نەک تەنیا بۆ عەرەبی عیراق، بەڵکو بۆ نەتەوەی عەرەب لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیش. بە گوێرەی مادەی ٦٧ دەستوری عیراقی دوای سەدام، ئەرکی سەرکی سەڕۆک کۆماری عیراقی عەرەبی، پاراستنی یەک ریزی و یەک پارچەیی خاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عیراقە.
ئیمرۆ، هەیکەلێکی سیاسی لە عیراقدا دامەزرێندارا، کە هەموو پارتە سیاسیەکانی بوونیان هەیە لە هەرێم، وە خاوەن چەند کورسیەکن لە پەرلەمانی عیراق، بەشدارن لە دامەزراندنی ئەو هەیکەلە عەرەبیە.
ئەم هەڵوێستە، هیج جیاوازیەک نێهێلێ، لە نێوان جۆری بیر کردنەوەی هەموو ئەو پاراتانە لە سەر مەسەلەی پاراستنی خاك و پێکهاتەکانی یەکێتی عیراقی عەرەبی، بۆیە ئۆپۆزسێۆن، بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان، پێش ئەوەی بچێتە دەسەڵات دروشمی گٶڕانی هەڵگر ت بوو، بەڵام ئیمرۆ، ئەو گٶڕانە بەدی ناکرێ لە جۆری دروست کردنەوەی هەیکەلی سیاسی عیراقی عەرەبی لە بەغداد، بە واتەیەکی تر، کاتێ بزوتنەوەی گٶڕان لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوو ئەو پرۆسەیە هەر بە هەمان شێوە بوو، وە هەیکەلی سیاسی هەرێم هەر وەکو جاران دروست کرایەوە ، ئیمرۆ هێچ گٶڕانکاریەک بەدی نەکرا!! تەنیا لە دەم و چاوەکانی ئەندام پەرلەمانی ئەو فراکسیۆنە نەبێت.
پرسی پۆستی سەڕۆک کۆمار، کێشمە کێشمی زۆر دروست کرد، گرژی و ناتەبایی و ناکۆکی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی، لەسەر وەبەرکەوتنی ئەو پۆستە بۆ کام کاندیدی جەمسەرە ناکۆکەکان بێت، بوو بوو بە بابەتی کات، لە کۆتایدا قسەی هێرۆی وەریسی سیاسی تاڵەبانی سەرکەوت. یەک لا کردنەوەی ئەو پرسە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی پارتە سیاسیە کوردیەکان لە قۆناغی یەکەم ، لە قۆناغی دووەمیش بە هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی کوردو عیراقی بوو لە پەرلەمانی حکومەتی ناوەند.
قۆناغی یەکەم، لەم قۆناغەدا هەڵبژاردنەکە، تەنیا لەبەرژەوەندی هێرۆ نەشکایەوە بەوەی کە فوئاد سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی بوون بە کاندید بۆ ئەو پۆستە، بەڵکو سەرکەوتنی مەزن لێرەدایە، کە لەدەرەوەی چوارچیوەی یەکێتی ئەو پرسە یەک لابووە، کاری بۆ کرا بۆ ئەوەی هیرۆ سەرکەوتوو بێت.
پێش وەخت. دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی ئاشکرا بوو کە پشتیوانی لەکێ دەکا، بۆیە ئەمە روانگەیەکی روون دەدا بەوەی کە هێرۆ لە نێو فراکسیۆنەکانی تری پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەستی هەیە! یان لە نێوان دەست رۆیشتوەکانی هەموو پارتە سیاسیەکان رێکەوتنێکی ژێر بە ژێر هەبووە، لە شاری سلێمانی بۆ سەرکەوتنی داوای خانمی یەکەمی رابردوو عیراق !
قۆناغی دووەم ، سەرەرای رێکەوتنی پێش وەختی پارتە سیاسیەکانی هەرێم و عیراق، زۆر ئاشکرا بوو، کە کوتلەی شیعە پاڵپشتی لە داخوازیەکانی ئێران دەکا، وە ئەوان ئەو پرسەیان یەک لا کردەوە لە هەڵبژاردنەکان لە نێو پەرلەمانی عیراق، دەنا کورد ئەوەندە دەنگەی نیە کە بتوانێ دەنگی یاسایی کۆ بکاتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەڕۆک کۆمار. بەم شێوەیە هێرۆ، شەرعیەتێکی یاسای لەدەروەی چوارچیوەی یەکێتی، چ لەسەر ئاستی عیراق وە چ لەسەر ئاستی هەرێم، بۆ ئەو پۆستە کارتۆنیە بەدەست هێنا بۆ کاندیدەکەی کە فوئاد مەعسوم بوو.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، کە دەنگی فراکسیۆنی گۆڕان، بۆ کام کاندید چووە لە قۆناغی یەکەم؟؟ بە گوێرەی ئاماژەی میدیا کوردیەکان و چاودیرە سیاسیەکان، زۆربەی دەنگی ئەو فراکسیۆنە لە بەغداد، بۆ کاندیدەکەی خانمی یەکەمی رابردووی عیراق بووە. ئەو خاڵەی کە خۆی زەق دەکاتەوە لێرەدا ئەوەیە، کە ئایا ئەوە ئەو گۆڕان کاریەیە کە گۆڕان پەیمانی بە خەڵک دابوو بیکا؟؟ بە واتەیەکی تر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی گٶڕان ئەگەر ئیمڕۆ یەکێتی بان، یان گٶڕان ئەنجامی یەک لاکردنەوەی ئەو پرسە هەر بەهەمان شێوە نەدەبوو؟ بزوتنەوەی گٶڕان پێی خۆش بیت یان پێێ ناخۆش بێت، ئەو هەڵویستەی بەرامبەر پرسی یەک لا کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)