کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


قوربانی فڕکەی بەردەکانتان بم...

Sunday, 06/03/2011, 12:00



ئەم چەند دێڕە پێش کەشە بەگیانی پاکی پۆلە شەهیدی یەکەمی ڕاپەڕینی ئەمجارە
رێژوان..شێرزاد ، سورکێو ، زمناکۆ ، بیلال ، ئومێد ، گەرمیان ،ئەحمەد
 



مەمکوژن دایکم چاوڕێمە..
مەمکوژن باوکە کرێکارە نەگبەتەکەم
بەتەمایە تۆزێک باری سەر شانی سووک بکەم
مەمکوژن کچەکەی دراوسێمان چاوەڕیمە!!
ئەویش حەزی لێ بوو لێرە بێت، بەڵام براکەی کارمەندی ئاسایشە
بێتوو لێرە بیبینێت، هەر بە پرچ ڕاکێشان دەیباتە ماڵەوە.
مەمانکوژن داهاتووی ئەم وڵاتە چاوەڕیمانە
تۆزێک ویژدانتا بێت ویژدان!!
ووشە بە ووشە، قسە بە قسە، بەرد بەرد وەڵام بدەنەوە
بۆچ لە پای بەرد تێگردنێکا دەیان دەستڕێژمان لێ دەکەن..
ئێوە چ جۆرە سەرکردەیەکن
باس لە شکانی پەنەجەرەی مۆڵگاکاتان دەکەن و
خوێنی ئێمە هەراج دەکەن..
مەگەر ڕژانی خوێنی کورد بەدەستی کورد
هێڵی سوور نەبوو،،
جا ئێوە هێڵی سورتان هیشت؟؟
جا ئێوە کامە سوپای داگیرکەر نەما
نەیهێنە سەر عەرشی نیشتیمانمان.
مێرد مناڵێکی ١٢ ساڵ، بەخەتێکی خوارو خێچ
نووسیبووی مەمکوژن دایکم چاوەڕیمە
جا ئەوانە کەی بیریان لە جەرگ سووتانی دایکانی ئێمە کرۆتەوە
بیرتان نایە، تەنیا لەسەر گومرگەکەی برایم خەلیل
خوێنی دەهەزار کەسیان ڕشت!!
١٠ هەزار هەر بەدەم خۆشە
١٠ هەزار دایک جەرگی سووتا
١٠ هەزار مناڵ بێ باوک بوو
١٠ هەزار ژن بێوە ژن بوو
ڕەنگە زۆر لە ئێوە کە ئێستا بەردە فرکێتانە
بۆ سبەی، بۆ ئاسودەیی ،بۆ ژیانێکی مرۆیی..
زوڵمی بەعستان، نەدیبێت
لەهەشتاکان بەعسیش هەبوو
خۆپێشاندانمان کرد، ڕژاینە سەرشەقام
داوای ئازادیمان کرد..
بەعسیەکان بۆ بڵاوە پێ کردنمان
تەقەیان بەسەرا دەکردین..
بەدەگمەن دەست ڕێژیان دەکرد بە ناومانا..
کەچی ١٧ ی شوبات
چەتەکانی پارتی لە سلێمانی
لەچەند چەرکەیەکدا..
دەیانیان خەڵتانی خوێن کرد
پارتی ڕووی بەعسی سپی کردەوە
پارتی لە دڕەندیی سەدجار لە بەعسی بردوە..
ئەوەتانێ هەموو کوردستان مان دەگرێت
هەولێر لەژێر هەڕەشەدا دەناڵێنێت
زیرەڤانی لەهەر کوچەو کۆڵانێکە
پاراستن لەهەر ماڵێکە..
پێش موەیەک ووتیان
پارتی سەیارەی ئاو پڕژێنی کڕیوە
کۆڵێک دڵم خۆش بوو
ووتم وادیارە پارتی گۆڕاوە
کەچی ئەمڕۆ هەزاران
دەمانچەی نهێنی دابەش دەکات
پێش ئەوەی خەڵک دەنگ هەڵبڕێت
ئەو خەڵتانی خوێنیان دەکات
بەڵام هەیهات...
تەمەنی ئەم زۆرداریەیان
بەقەدەر پێچی مێزەرکەی بارزانی ماوە
ئەمڕۆ مێزەری سور سووتا
سبەی خۆیان..

 
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە