کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەبات مەولوودى تاقەتى خزمەتكردنى سمێڵى نەماوە

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

2341 بینراوە


زانا دڵشاد دزەیى- هەولێر/ لە ماوەى رابردوو هونەرمەند خەباتى مەولوودی بە سمێلەوە دەبینرا، بەڵام ناوبراو بڕیاریدا سمێلەكەى لە خۆ جیابكاتەوە و ئێستاش بەبێ سمێل كار بۆ بەرهەمهێنانى ئەلبوومێكى فۆلكلۆر دەكات و هۆشداریش دەداتە گەنجەكان.
هونەرمەندى كوردستانى رۆژهەڵات خەباتى مەولوودى راگەیاند، ئەو سمێلەكەى تراشیوە، بەڵام هێشتا بڕیارى نەداوە كە بەو شێوە و رووخسارە بەردەوام بێت و دەڵێ "هەرچەندە سمێلەكەشم جوان بوو، بەڵام حەزم كرد گۆڕانكارییەك لە خۆمدا بكەم و بڕیارمدا سمێلەكەم هەڵگرم، ئێستاش بەبێ سمێلم و روخسارم جوانتر دەركەتووە، بەڵام بڕیارى ئەوەم نەداوە ئایا جارێكى دیكە سمێلەكەم دادەنێمەوە یان نا".
خەباتى مەولوودى ئەوەشى راگەیاند، ئەو سەرقاڵى بەرهەمهێنانى ئەلبوومێكى نوێیە، كە تێیدا كار لە گۆرانییە فۆلكلۆرەكان دەكات و هۆشدارى دەداتە گۆرانیبێژە گەنجەكانیش "زۆر مەقام و بابەتى فۆلكلۆرى هەیە، لە تواناى گەنجەكاندا نییە و پێم باشە نەیڵێنەوە و وەك خۆیان بمێننەوە باشترە"، بۆیە نموونە بۆ مەقامەكانى سێوە و مەقاماتى مامۆستا عەلى مەردان و لاوكەكانى كاوێس ئاغا،هێنایەوە و پێیوا بوو "كەس خۆى لێ نەدات باشە".
بەڵام سەرەڕاى ئەوەش ناوبراو گوتى "هەوڵدەدەم لە ئەلبومى داهاتووم كار لە سەر مەقام و كۆمەڵێك گۆرانى فۆلكلۆرى بكەم، كە كەم كەس گوتوویەتى، كە بەدەر لەوەش كار لەسەر هەندێ گۆرانى تازەش دەكەم و لە ئەلبوومێك بڵاویان دەكەمەوە".
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)