کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێک بۆهەموو ئەوهاوڕیانەی ئەندامی ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی بوون و ،سەربەخۆبوون...!

Monday, 09/02/2015, 12:00


هاوڕیان چەند رۆژێکی تریادی پرشکۆی ١٧ی شوباتە ،لای هەموومان ئاشکرایە هاتنەمەیدانی خەلکی سلێمانی وشاروشارۆچکەن ،بەرامبەر نادادپەروەی ودزی و گەندەڵی و پێشێل کردنی ئازادی و تیرۆری رۆژنامەنووسان و دەستدرێژی بۆسەرژنان بوو ،بەهیوای گۆرێنی ئەودەسەڵاتەمافیایەی کەتا خۆپێشاندانی ١٧ی شوبات ١٩ساڵ ،ئەم مافیایانە شتێک نەما نەیکە ،بۆیە توڕەیی وناڕەزایەتەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی و شاروچکەکانی دەورووبەری ،هۆکاری خوڵقاندنی ئەوخۆپیشانەدا شکۆمەندانەیەبوو .هەرچەند خۆپیشاندەران ئەوڕاستیەیان لامەعلوم بوو ،کەسەرانی مافیای کورد ،لەرێگەی چەتەو مەسینە هەڵگرەکانیە وبەچەک وەڵامی خۆپیشاندەران دەداتەوە ،چونکە هیچ خۆپیشاندانیک نەبوو بە کوشتن و سەرکوت وەڵام نەدرابێتەوە .
هاوڕیان هەموان شاهیدی ئەوڕاستیەین ،کە بزووتنەوەی گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵ ،لەیەکەمین رۆژی خۆپیشاندان و دوای فیشەک بارانکردنی خۆپیشاندەران ،لەلایەن چەتەکانی لقی چواری بنەمالەی بەرزانی ،هەبۆشەو هەرسێ لایەنە کەی کەئەوکات ئۆپۆزیسیۆن بوون ،بەیاننامەیان دەرکرد دژی خۆپیشاندەران و بەئاژاوەچیان لەقەڵەم دان ،وەک هەردوو بنەمالەی مافیای کورد .هەڵبەت دوای هاتنە مەیدانی ئازادی و بەژداربوون ،دەکرێت بڵێن ،بەجۆرێک لەجۆرەکان ،بەبێ ئەوەی داوای لێبوردن لەبەیاننامەکانیان بکە ن .خۆیان بەسەر مەیدانی ئازادیدا سەپاند و دواجار دەرکەوت ١٧ی شوباتیان بەکارهێنا بۆدەسکەوتی حیزبی خۆیان و گەیشتن بەدەسەڵات .ئەڕاستیەش دوای بەژداری کردنیان لە حکومەت زۆربەئاشکرا دەرکەوت ،کەبەڵێنی چوارساڵ ئارامی شەقامیان بەدەسەڵات داو هەرواشیان کردو ،تەنانەت ڕاگەیاندنەکانیشیان گۆڕی ،تائەوکاتەی هێرش نەکرایە سەر وەزیرەکانی خۆیان نقەیان لەخۆیان بڕی ،کاتێکیش هێرش کرایە سەر وەزیرەکانی خۆیان ،بایان دایەوە سەر بای کۆن و باسی گەندەڵی دەکەن ،بەڵام ماوەی ساڵێکە سەرۆکایەتی پەڕلەمان دەکەن ،بڕیاری ژمارە دوویان نەگێرایەو ،کەداخوازی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات بوو .ئێستا کەوادەی ساڵیادی ١٧ی شوبات نزیک بووە تەوە ،چەندپەڕلەمانتارێک پرۆژەیەکیان داوەتەپەڕلەمان ،داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری گیانبەختکردوان و بریندارەکان دەکەن ،لەرووی مادیەوە ،دڵنیام ئەوە بۆ ساردکردنەوەی هەرئەگەرێکی خۆپیشاندانە ،لەرۆژی ١٧ی شوبات دا ،چونکە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان لەچاو ١٧ی شوباتی ٢٠١١ خراپتربوەو باشتر نەبووە ،بۆیەناکرێت خوێنی گیانبەختکردوان ،بەمشتێک پارەقەرەبوو بکرێتەوە ،چونکە داخوازی خۆپیشاندەران کۆتایی هێنان بوو بەنادادپەروەری وگەندەڵی و دەستدرێژی بۆسەرژنان و تیرۆری رۆژنامەنووسان بیت ،بەکورتی کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد ،بۆیە هەر هەوڵێک بۆلەباربردنی داواکاریەکانی ١٧ی شوبات خیانەتە بەخوێنی گیان بەختکردوانی .
هاوریان
بانەهێڵین جوانترین خەبات وناڕەزایەتیمان ،بەسیناریۆ ،لەپێناوی دەسکەت بەلارێدا ببرێت .بۆیە هەموو ئەو هاوڕێ و چالاکە سەربەخۆیانە ،دەبێت قسەبکەن ونەهێڵن مێژووی ١٧ی شوبات ڕەش بکرێت ،لەپێناوی بەرژەوەنی .
سەروەرکەریم
هۆڵەندا
٨/٢/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە