کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان سوپاسی (كوردستانپۆست) ده‌كه‌ین

Sunday, 12/02/2012, 12:00


به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانپۆستی دڵسۆز و بویێر و تاكه‌ مینبه‌ری ده‌نگه‌ غه‌درلێكراو  و توڕه‌كان
ئێمه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان، له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ جوانترین سوپاس و ستایشی ئه‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌تان ده‌كه‌ین، كه‌ هاوكارمان بوون بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی (عه‌مید حاجی مه‌لا فایه‌ق چوچانی) و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له‌ فه‌رمانده‌یی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان و گه‌یاندنی ده‌نگمان به‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی و فه‌رمانده‌یی زێڕه‌ڤانی له‌ هه‌ولێر.
هه‌ر دوابه‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئێمه‌ له‌و سایته‌ تیكۆشه‌رەی كوردستانپۆست، ئه‌وه‌یشی نه‌مانزانی بوو له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ زاری مه‌لا فایه‌ق چووچانییه‌وه‌ هه‌موویمان بیست، ئه‌وه‌ش ئاشكرابوو بۆ هاوڕێ و ئه‌فسه‌رانی گشت لیوای یه‌ك و فه‌وجه‌كان و سریه‌كانی سه‌ر به‌ لیوا، كه‌ چ گه‌نده‌ڵییەک كراوه‌ و ئیمه‌ و مانان نه‌مانزانیی بوو، ئه‌وه‌شمان بۆ ئاشكرابوو!
ئه‌وه‌ی جێگای مشتموره‌ و خۆشبه‌ختی هه‌موان له‌ لیواكه‌ش بوو، كه‌ مه‌لا فایه‌ق دانپێدانی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئاشكراكردووه‌، به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌قید تریق و مقده‌م مده‌ریس و زۆرێك له‌ ئه‌فسه‌رانی تری بۆ ژووره‌كه‌ی خۆی بانگ كردووه،‌ كه‌ بۆچی به‌ دزی منه‌وه‌ ئه‌و كیشانه‌تان بۆ هه‌واڵگریی بۆ کوردستانپۆست گواستۆته‌وه‌. ئه‌وانیش ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ له‌ به‌ر وه‌زعی خۆیان!
دواتر مه‌لا فایه‌ق باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه ‌ڕاسته‌ دوو مه‌خەزنه‌كه‌ موڵكی خۆیه‌تی و گوتویه‌تی: من ئه‌وه‌م بۆیه‌ كردووه‌، چونكه‌ كاتی پاره‌ نابێ من ته‌حەمول ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی كریه‌كه‌م!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان بری ٢٥ ملێۆن دۆلاری بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیواكانی یه‌ك و دووی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان خه‌رج كردووه‌، واته‌ لیوای یه‌كی پارتی ١٢،٥ دوانزه‌ ملیۆن و نیو دۆلاری خه‌رج كردووه‌ و ٦ ملیۆن دۆلار بۆ چه‌ك و جل و به‌رگ و ده‌مانچه‌ سه‌رف كراوه، کە‌ تا ئیستا ئه‌و كه‌لو په‌ل و ده‌مانچانه‌ نه‌كڕاوه‌ و پاره‌كه‌ش خه‌رج كراوه‌!
تا ئه‌وه‌ی مه‌لا فایه‌ق به‌ڵێنی داوه‌ له‌ جیاتی یه‌كی یه‌ك ده‌سته‌ جل و به‌رگ، دوو دانه‌یان بۆ كریت!
ئه‌مرۆش مقده‌م عه‌بدولڕه‌حیم به‌ڕیوه‌به‌ری ئیداره‌ و میره‌ی لیوا به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، کە هۆكاری نه‌هاتنی مووچه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ مانگی ١١ تا ئێستا لیواكه‌یان ته‌سفیه‌ی میزانیه‌ی نه‌كردووه‌ و وه‌زاره‌تیش كه‌وتووه‌ به‌ قیندا و توڕه‌ بووە، تا ته‌سفیه‌ نه‌كه‌ن مووچه‌ی لیواكه‌ ناخاته‌ سه‌ر حسابه‌كه‌یان؟
یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی مه‌لا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه،‌ كه‌ مه‌لا فایه‌ق خۆی بۆ حه‌جکردن ئاماده‌كردبوو، ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ پاره‌كه‌ی حه‌رامه‌ و مالی میللەته‌ و تاڵانی ئه‌و كاتە بووە، کە له‌ هێزی خه‌باتی سۆسیالیست بووه‌، ئه‌و سامانانه‌ی‌ باس كراوه‌ له‌ كوردستانپۆست ده‌ستی كه‌وتووه‌ و چۆته‌ حاڵه‌تی حه‌رامه‌وه‌، بۆیه‌ ئیستا دەڵێت به‌ پاره‌ی دایكی حه‌جه‌كه‌ی كردووه‌!
ئه‌مرۆش له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌رانی ده‌وروبه‌ری مه‌لا فایه‌ق ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ لیوا به‌ختیار بابان به‌ناو ڕاوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ١٠ ده‌مانچه‌ی بۆ لیواكه‌ ناردووه‌ و مه‌لا فایه‌ق به‌ سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی خۆیدا دابه‌شی كردووه‌، هه‌ر له‌ ساڵی رابردوو مه‌لا فایه‌ق له‌ پاداشتی ماوه‌دانی گه‌نده‌ڵییه‌كانی له‌لایه‌ن لیوا به‌ختیار بابانه‌وه‌، مه‌لا فایه‌ق سه‌یاره‌یه‌كی مارسدیسی مۆدیل ٢٠١١ بۆ ملازم میرانی كوڕی به‌ختیار بابان كڕیوه‌!
ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی لیوا و فه‌وج و سریه ‌و زیره‌ڤانییه‌وه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠٠ نووسخه‌ له‌ و بابه‌ته‌ی رابردوومان كۆپی كراوه‌ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ٦ نووسخه‌ش به‌ رێگه‌ی هه‌واڵگریه‌كی لیواكه‌ بۆ مه‌كته‌بی سه‌رۆك بارزانی و نێچیره‌ڤان بارزانی و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كان و فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ وده‌زگای ئاژانسی پاراستن (مه‌سرۆر بارزانی) نێردراوه‌ و داواش كراوه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گشت گه‌نده‌لییه‌كانی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كان بنێرن تا كۆتایی به‌و كیشانه‌ بێت و ئیستا سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌كانی لیوا توره‌ن له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان له‌ كاتێكدا فه‌رمانده‌یی زیره‌ڤانی مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ ، به‌لام ئه‌مان به‌هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیی و دزیی و پاره‌خواردنه‌كانی عه‌مید مه‌لا فایه‌ق چووچانیه‌وه‌ بێ به‌ش بوون له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و ئه‌مرۆش ٦ ئه‌فسه‌ری لیواكه‌ سه‌ردانی زیره‌ڤانیان كردووه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=48e42324

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە