کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی ئیدی بەسە چی ماوە نەیکەی لە وێنەی تەسلیمیەت و خیانەت

Monday, 18/11/2013, 12:00

1839 بینراوە


گەلی کورد سەبری نەما لە تاو ئەم هەمووە غەدر و تۆمارکردنی ریسوایە، چاوێک بە مێژوی هەرلە دامەزراندنی پارتەکەتەوە بکە تا ئەمرۆ بزانە چی نەما نەیکەی ، گەلی کورد ئیدی سەبری نەما خیانەت و زوڵم وتەسلیم بوونت بە نێوی کوردان و لە کەسایەتی تۆدا کاسە ڕێژ بوو. پارچە کردنی کوردان کە بە دەیان دەوڵەتی زلهێز بە نێوی لۆزان کردیان ئەوەڵین پارتێکی کوردی تۆ بووی قەبوڵت کردو بە رەسمی پارچەبوونی کوردانت چەسپاندو لە کوردستانی بوون ناسنامەی خۆتت کرد بە عێراقی و تا ئێستاش نێوی باشوری کوردستانم لە لای تۆ کوردستانی عێراقە و کوردستانی تەیموری لەنگ بەزێنمت کردە مارەبڕاوی عێراقو جلی بوکێنیت لەبەری کردو پێشکەشت کردن.
مێژو لە بیری نەکردوەو لە یادمانە کە لە ئەوەڵ بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە تۆ رێبەرایەتیت دەکرد و لە ژێر فەرمانی تۆدا شەڕی دژی کوردت دەست پێکردو هێزی تورک و دەبابەو تەیارەکانیت دەهێنا سەر گەریلای کوردو ئەو شەڕەی ئەوان پێیان نەدەکرا تۆ لە جلی کوردی و جەستەی کوردیدا بۆت دەکردن.
زامی جەستەی هەزاران کوردی کیمیاوی و ڕەش پۆشی پێنج هەزار پەپولەی هەڵەبجەی بێتاوان و ١٨٣ هەزار ئەنفالی گەرمیانم بە دەستی جەلادی بەعسیەوە هێشتا ساریژ و لە بەر نەکەنرابوون ، تۆ بەڵی تۆ دەبابەی هەمان جەلادی خوێن خۆرو زاڵمت دەهێنا کوردستانو بە جامانەی سورەوە وەک کواسوری بەر لەشکر دەستت لە سەر پەلەپیتکەو چاوت لە دوربینەکانی قەناسەوە لەگەڵ هاوسەنگەرە بەعسیەکانت بەو ئاڵایە بەڵی هەمان ئاڵا کە پێشتر لە سەر دەبابەکان بوو گەلی منی لە گەرمیانی ڕەشتاڵەو کەرکووکی سوتاوم ئەنفال و بێگیان دەکرد بەهەمان ئاڵاو دەبابەوعەسکەرەوە هێنایەوە کوردستان و شەڕی کورد کوشتنت پێدەکردن، لە بیرمان ناچێت نانا قەت لە زیکرمان پاک نەبوەتەوە خاک و دیارێک بە هەزاران گەنج خوێنیان رژا تا ئەوەی جەلادیان خاک وەدەر کرد بەڵام تۆ بەوپەری بێشەرمی لە شەهیدان و دایکانیان پێش بکوژەکانیان بکەویت و خاک و نیشتیمان بکەنە ڕمبازێن و تاودانی ئەسپی خۆیان.
بەس پێم بڵی کامە وڵاتی داگیرکەر هەیە تۆ هاوپەیمانو هاوخەباتی نەبیت و گورزت لە جەستەی نیشتیمانم نەدابێت؟ ئێرانە بە رۆژان گەنجانمان لە سێدارەدەدات و کوشتنی کوردانی حەڵاڵ کرد ئەتۆ وەک دیاریەک هەموو حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتت وەک خەڵاتێک بۆ خەساندنو هەموویانت بە گۆشت و برنج و جیرەی مانگانە قەڵەو کردوەو لە کەمپێکدا چەقاندوتن و توانای رێگا رۆشتنیان نەماوە،
تورکیەیە ، هەر لە دەوڵەتی عوسمانیەوە بگرە تا دەگاتە ئەتا تورکو ئاخریان ئەردۆغان بە دەیان هەزار هاونیشتیمانیم لە درسیم قەتڵوعام کرانو سەدان و هەزاران مرڤی دیکەم شەهید و لە زینداندان و هەر ئێستاش ئەو دەوڵەتە دەستە خوشکەی تۆی پارتی و بارزانی گەلێک بە نێوی کورد ناناسێت و دانیپێدا نادا، خۆ قەتڵو عامەکەی رۆبۆسکی هەر دوێنێ بوو ئەی بارزانی بینیت چون گەنجانی کوردم بۆ پەیدا کردنی ژمێک نانی سەر سوفرەیان کردنیانە قوربانی و گۆشتی جەستەیان لە گەڵ ئەسپەکانیان تێکەڵ بوون ، بەڵام تۆی کوردی زمانی، سیاسەت تورکی، تۆی بە جەل کوردی بە ئەخلاق تورکی بینیمان ترسنۆک ترسنۆک خۆتت بێدەنگ کردو مەتەقت نەهات لەبەرانبەر خاوەن شکۆت ئەردۆغاندا،
چۆن گەلی کورد دەتبورێت کاتێک فرۆکە بێبەزەیەکانی توران منداڵی شەش مانگ و لەسەر بێشکەم پارچەپارچە دەکات زەلیل زەلیل خۆت مات دەکەی و بێدەنگی هەڵدەبژێریت بەڵام کاتێک شێرە گەریلاکانی کوردستان پارێز وەک بروسکە پەڕو پۆی ئەو جەلادانەی خاکی کوردستان دەکەنە ماڵو موڵکی خۆیانو لە تەجاوز کردنیدان دەسوتێنێت نەک بە سەیارە بەڵکوو بە تەیارە زو بە زو دەگەنە خزمەت پاشاتانو خۆتان ڕەش پۆش دەکەن بۆ مرداربوانی داگیرکەر و سەرە خۆشی دەکەن.
رۆژئاوای وڵاتمە دوای سەدان ساڵ بێناسنامەی و بیبەری لە خاک و زێدی خۆیان ، توانیان لە شٶڕشێکی نەتەوەیدا و بە سیاسەتێکی حەکیمانە خاکی خۆیان واتە پارچەیەکی دیکەی جەستەی نیستیمانم ئازاد بکەن ، کەچی رۆژانە بە دەیان پیلانی قیزەون و دەیان برەو بیانو دەکەنە ئامانج بۆ تێکدانی ئەو دەستکەوتە. لە لایەک سنور دەگرن لە لایەکی دیکە پشتی سیاسەتەکانی ئەو هێزانە دەگرن کە هێرشبەرن بۆ نەمانی دەستکەوتی کورد لە رۆژئاواو لە لایەکی دیکەشەوە خەریکی دروستکردنی حیزبۆکە گەلێکن لە ئەخلاقی خۆتان بۆ ئاژاوە نانەوە.
پێشم ناڵێن کامە هێزی کوردی هەیە ئێوە چاوتان لێسورنەکردبێتەوەو توفەنگی خیانەتان لێڕانەکێشابێت؟
شەری دیموکراتی ئێرانتان کردو بە سەدان پێشمەرگەی کوردتان شەهید کرد ئەمەتان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستانتان کردو بە سەدانی دیکەشتان لەوان بە خیانەت شەهید کرد ئەوەش لە باکوری کوردستان و هەموو کوردستان، شەڕی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانتان کردو بە هەزاران گەنجتان زیندو کوژ کرد ئەمەش باشوری کوردستانم، هەر ئێستاش هێزتان لەو بەرانەدایە کە لاوانی کوردم لە رۆژئاوا قەتڵو عام دەکەن، ئیدی پیم ناڵێن خیانەت و خۆفرۆشی تاکەی کۆتای ناهێنن.
کاسەی کوردان پڕبوەو چی دیکە قەبوڵی ئەم هەموە نەهامەتیە ناکات کە بە سەری دەهینیت،
هاوارە کوردان دەزانن کە مەزڵوم دۆغان ڕێگایان نەدا ئاگری نەورۆز بکاتەوە لە زیندان وپیرۆزی بکات ئاگری لە جەستەی خۆیدا و بە گڕی جەستەی خۆی نەورۆزی کردو خۆی کردە قوربانی ئەو ڕۆژە؟ بەڵام سەرۆکی پارتی زەرد کاک مەسعود بارزانی دەعوەتی ئەو رۆژە دەکەن ناڕوات بۆ ئامەدی سەربەرز شوێنگەی کوردانی قارەمان، بەڵام ئێستا بە فەرمانی جەلادی سەردەم خوێن ڕێژی کوردان سەرۆکی وڵاتێک کە لە فیکر و زکریدا کورد جێگای نیە ونابیتەوە واتە ئەردۆغانی مەلعون و قاتڵ بانگهێشت دەکرێت وەک بوکە بارانە خۆی دەپێچێتەوەو دەستلەملانی براباوکیەکەی دەبێتەوە.
ئاخ چەندە بە ژانە چەندە لام گرانە چەندە دڵم وێرانە حاڵە کە ببینم کەسایەتی مەلای خەتی لە سەرۆکیکی هەریمیکی کوردیدا زیند ببێتەوە، گەلی کوردی قارەمان خۆتان یەک بخەن و خۆتان دەربخەن کاک مەسعود چەکوشی دوبەرەکی کوردی دا ئیدی کورد کرا بە دوبەش کوردی ئازاد و خاوەن شەرەف، کوردی تەسلیمیەت و وابەستەو دەستەمۆ، کوردی ئازاد دەبێت بە هیزی خۆی بە مێژوی خۆی بە کەسایەتی خۆی و بە سییاسەتی خۆی خاوەن لە خاکی خۆی و سەربەخۆ بوونی خۆی بەرخۆدان بکات و کوردی ساختە بە سیاسەتی ساختە کە سایەتی ساختە میژوی ساختە هیزی ساختە بۆ دەستەڵاتیکی بیمانای بچوکی ساختە لە تەسلیم کردنی کوردستانی گەورەدایە.

(دەنگدراوە: 0)