کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵمەتی سەرژمێریكردن و جیا كردنەوەی دەنگەكان لە بەریتانیا كۆتای پێ هات

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


دوای هەفتەێك لە كۆتای هاتنی پڕۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا سەرژمێریكردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە 15 ئازاری 2010 لە سەرچەم بنكەكانی دەنگدان لە وڵاتی بەریتانیا دەستی پێكرد ،
دوای دواكەوتنی كاتژمێریك لە كاتی ئاسای خۆی سەرژمێركردنی دەنگەكان لە بنكەی دەنگدانی شاری بێرمینگهام لە كاتژمێر (9) ی سەر لە بەیانی دەستی پێكرد ،سەرتای دەستپێكردنەكەشی بە هەواڵێكی سەیر بوو كە بە ووتەی بەڕێوەبەری بنكە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵا لە ئۆفیسی هەولێر لە هەرێمی كوردستان بە دەستیان گەیشتووە ئەویش بە بتاڵكردنی لە 47% دەنگەكانە واتە لە كۆی 5910 دەنگ 2888 دەنگ بە تاڵ كراوەوتەوە ،ئەمەش وای كرد كیانە سیاسی یە كوردیەكان نارەزای خۆیان دەربڕن لەم بڕیارە نا یاسیای یەوە ، وە لە كاتی داواكردنیان بۆ زانینی هۆی دەركردنی ئەم بڕیارە ؟ لە وڵامدا سەرپەرشتیاران تەنیا یەك وڵامیان پێ بوو ئەویش ئەوە بوو كە نازانن هۆیەكەی چێ یە إهەر بۆیەی دەنگ بەرزكرنەوە و نارەزای دەربڕین لە ناو بنكەی سەرژمێری كردن وای كرد كە هەندێك لە كارمەندانی كۆمسیۆن ووتەی ناشیرین بەرامبەر بە كیانە سیاسیە كوردیەكان بە كار بێنن و هەڵمەتی سەرژمێركردن بۆ ماوێكی دڕێژ ڕابگێرێت تا ئەم كێشەیەی یەكلا بكەنەوە، لە كۆتای گەیشتنە ئەم بڕیارەی كە تەنیا ئەودەنگانەی دووبارە بووینەتەوە بەتاڵ دەكرێنەوە دەنگەكانی دیكەش لە سندۆقێكی تایبەت ژمارە دەكرێت بۆ كۆمسیۆن دەنێردرێتەوە تا بڕیاری كۆتای لەسەر بدرێت ،ئەمەش بە كارێكی تری سەختەكاری كۆمسیۆن دادنرێت .ئەوەی ئەمجارە جێگای سەرنج بوو بوونی پۆلێس لە ناو بنكەكەوە هەروەها دانانی چەند كەسێكی تایبەت بە ئاسایشی بنكەكە كە بە شێوێكی فەرمی تەداخولی كێشەكانیان دەكرد و لە جیاتی سەرپەرشتیارانی بنكەكە قسەیان دەكرد و رێگایان بە لایەنە سیاسیەكان نەدەدا ڕای خۆیان دەربڕن بەلكو تەنیا دووریان دەخستنەوە لە ژۆری بنكەكان لەگەڵ ڕیگە نەدان بە ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕۆماڵی كردنی سەرژمێركردنی دەنگەكان كە ئەمەش دوورە لە هەموو یاساێكی نێودەوڵەتی.
ئەمەو هەر لە سەرتای دەست پێكردنی پڕۆسەی دەنگدان لە تاراوگە بە تایبەتی لە وڵاتی بەریتانیا ئیفلێجی پڕۆسەكەی بە خووە بینی بوو هەر لە بەرێوەبەری بنكەكان و تا دەگاتە ئەو بڕیار و یاسایانەی دژ بە دەنگدەری تاراوگە دا نرابوو ، ئەمەش گلەی و گازندەیەكی زۆری هاوڵاتیانی تاراوگەی لێ كەوتەوە بە تایبەتی ڕەوەندی كورد لە كۆمسیۆنی باڵاَ لە عێراق و هەروەها حكۆمەتی هەرێمی كوردستان كە بە شێوەی پێویست نەیتوانی مافی دەنگدەرانی تاراوگە بپارێزێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە