بۆ زانێارى بەرێزتان ئەمە یە سەرۆكى شارەوانی نزیهە !!!!!
Saturday, 30/10/2010, 12:00
زەویەك بەرووبەری (1000)م2 لەسالى 1992 وەرگیراوە بەمساتەحە (بەتعهدخەتى بۆهاولاتی بەناو حسن رحمە وحسین بەمەبستى دانانی كارگەی ئاش بەلام ئەم زەوییە تەنها دیواری بۆكرا سەرایی ئەوەى ئەودووهاولاتییە لەدوونیا نەماوەن واتە مردون بەلام ئەم زەوییە تاكوئیستا داگیر كراوە وەیەكیك لەومردووانە خاڵی سەرۆكى شارەوانی كەلارە وەلە كاتی سەرۆكی شارەوانى دوو دوكانی تیادا دروست كراوە لەلاین سیامەند حسن وە كەكوری خاڵی سەرۆكی شارەوانیە بۆ سۆپەرماركیت ودووكانی مریشك فرۆشتن كەدەكەوێتە سەر شەقامى گشتی كەلار كفری لەناوجەرگەی كەلاروە رووكنە بەرامبەر ماڵی خاڵی لەگەرەكى بنگرد گەربێت ومزادبكرێت نرخەكەی لە ملیاریك دینارتێ دەپەرێت ئەگەرسەرۆكى شارەوانی ئەودڵسۆزییەی هەستیت پێ وەكودڵسۆزیكەى بەرامبەرزەویە 200 م2 كەفرۆشرا(325000000)دینار بەلام سیرسەمەرا لێرەدایە ئەم زەویە (200)م2 فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە بۆترخانكردنى بۆهاولاتیك,بەلام سەرۆكی شارەوانى پێئەستەمە پێبدریت بەلام زەویەك بە رووبەری (1000) م2 بەبەڵێن نامەیك داكیركرابیت لای ئەستم نیە خاڵی بیبات بۆخوى لە بەر ئەوەى تجاوزاتی زۆركەم كردووە !!!! وە بۆزیاتر زانین لەكاتى وەرگرتنی سەرۆكى شارەوانی مۆڵەت بۆماوەی یەك مانگ وە بەفەرمانی بەرێزقایمقامی كەلار سیاجى ئەو كارگەی خەیاڵەیە(وەهمیە) روخینرا بۆیە سەرۆكی شارەوانی مۆلەتەكەی پچراند وەگەرایەوە بۆ دەوام وەفەرمانى دابە سیامەندى خاڵۆزاى كەسیاجەكە چاك بكاتەوە وەكەس بۆی نیە دەستكارى ئەو زەوییە بكات لەبەر ئەوەی هی خالێتی بۆیە بەدوو رۆژ سەرلە نۆی بەبەرچاوى خەڵكەوە سیاجەكە دروست كرایەوە بەشیوەیەكى جوانتر لەبەر ئەوەى سیمای شارەكە جوانكات وەدەرگاى گەراجى بۆ دانەرا! ئیمە دەڵین لە كوێن رێكخراوەكانى كۆمەڵەی مەدنى دەژبەگەندەڵی ئایالەرووتان نایەت داكۆكی لەسەر ماڵی گشتى بكەن چوونكە سوپاس وپێزانین ئاراستەی سەرۆكى شارەوانی كردووە ؟ وە بۆزیاتر زانین هاولاتیان زۆر نیگەرانن بەرامبەر كارە نایاساییە بەلام لەبەر دووبەرپرسی ئاسایش لەكەلار پشتگیری لێیدەكن وەیەكێكیان برازای شریكى دووهەمى خاڵی سەرۆكی شارەوانیە وەئەوى تریان بە نیازە پارچە زەویەكى بازرگانی ناو لنگە فرۆشەكانە وەرگریت. ئەی لەكویە إدعا ْْالعام؟
هاوڵاتییەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست