جنێونامەیەکی مێژوویی لە مێژووی KNNدا
Tuesday, 14/08/2012, 12:00
هاوڕێيان ئهم جنێو نامهيهى له خوارهوه ئهيخوێننهوه، تكايه ئاگاداربن ئهمه نه جهمال عهبدولا نووسيوێتى، نه سهرۆ قادر داوێتیی، نه هيچ كهسێكي ترى له ئاست ئهم جنێو فرۆشانەدا داویانه، بهڵكو ئهم جنێو نامهيه بهڕێوهبهرێک و پهيامنێرێكى كهناڵى (KNN) نووسيويانه له بهرامبهر ئهوهى (سباح على قارهمان) ڕهخنهى له كهناڵى ناوبراو گرتووه، چونکە چاوپێککەوتنێکیان لەگەڵدا کردووە، دوای ئەوە بە هەر بیانوویەکەوە بێت وتیان کێشەی تەکنیکیمان هەبوو بۆیە دواکەوت و دواجاریش بڵاویان نەکردەوە، ئەمە لە کاتێکدا رۆژانە چاوپیککەوتن و دیمانە لەگەڵ دەیان کەسی تردا دەکەن نە کێشەی تەکنیکی دروست دەبێت، نە دوادەکەوێت، بە جوانیی و لە کاتی خۆیدا بڵاوی دەکەنەوە، هەڵبەتە هەندێک کەسی دڵسافیش هەیە بەم بیانووە بڕوادهکهن، کاتێکیش یەکێکی وەکو سەباح عەلی قارەمان، یان ئەو نووسەر و رەخنەگرانەی لە دەرەوەی گۆڕانن، کە کەنارگیر و فەرامۆش کراون، ئەگەر ناچاربن بۆ خۆیان داوابکەن، ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە و دیمانەیەکیان لەگەلدا بکرێت، ئەوا هەزاران بیانوو دەدۆزنەوە، بۆ ئەوەی دووریان بخەنەوە، چونکە لە پێڕەکەی ئەواندا نیین، وهک خۆیان مشەخۆر و سازشکار و هەلپەرست نیین کە هەر رۆژەی لەسەر پەتێک یاری بکەن. بۆیە ئێمەومانانیش دواجار لای ئەم گۆڕانخوازانەش وەکو دەسەڵات دەبینە جنیوفرۆش.
خوێنەری خۆشەویست سەرنجی ئەو دێڕە بدە، کەوا نامەکەیان دەست پێکردووە و دەڵێن (تۆ دەڵێم
هۆو ... سەباح عەلی قارەمان) ئایا ئەمە زمانی هەڕەشەکردن و لێخوڕین و تێوەژەندن نییە لە کەسێک وەک مرۆڤ سەیری نەکەیت، بە چاویتکی سووکەوە قسەی لەگەڵدا بکەیت!؟
زۆر به داخهوهم زۆريشم پێ ناخۆشه، ئهمه زمانى بهڕێوهبهر و کارمەندی كهناڵێك بێت كه نيوهى خهڵكى كوردستان ئهم كهناڵه به هى خۆیانیان دەزانی .. جاڕێكيتريش به داخهوه حەزم کرد بۆ مێژوو نامەیەی برادەرانی کەی ئێن ئێن بڵاوبکەمەوە، با بۆ رۆژی خۆی لە ئەرشیڤدا و لە فەرهەنگی سووکایەتیی و جنیوداندا بمێنێتەوە.
ناسیح عەبدولرەحیم
///////////////////////////
گوێبگرە ئەی پیاوی بچوك
تۆ ئەڵێم هۆو .... سەباح عەلی پاڵەوان
تەنها لەبەرئەوەی موقابەلەیەكت كراوەو دابەزینی تەئخیر كەوتوە جنێو ئەدەی... ئەی ئەگەر موقابەلە نەكراییتایە ئەوكاتە چیترت ئەكردو چیترت ئەوت؟
ئێستا ئەڵێم گوێبگرە ئەی پیاوی بچوك سەباح عەلی زۆر زۆر قارمان.
ئەم سەباحە بابەتێكی دژی كەی ئێن ئێن نوسیوەو رێك وەك كاسەلێسەكانی دەسەڵات هێرشیكردۆتەسەر (ئەلف) تا (یای) گۆڕان و تەنانەت ئەوەنە روقایمە هیرشیكردۆتەسەر نەوشیروان مستەفاش كەئەگەر ئەونەبێت پارتی ئەگەر هیچی لێنەكات ئەوا وەكو هاوڕێكەت بەهۆی جنێوەكانیەوە20 ملیۆن دیناریك هەر بەیاسای رۆزنامەگەری سزات دەدات. (
مەبەست لێرەدا لە منە، چونکە هێرشم کردە سەر پارتیەکانی هەلەبجە و مەسعود بارزانم بە خائین و ناپاک لە قەلەمدا، لەوەوە دادگای دەسەڵات عوکمیان دام و بە ئارەزووی خۆیان و رازیکردنی بنەماڵەی بارزانیی و پارتە کۆنە جاش و ئەنفالچییەکان ٢٠ ملیۆن دیناریان سزاداوم،، ئیستا برادەرانی گۆڕان، دهڵێن تۆ جنێوت داوه، ئهو گۆڕانهی کە ناتوانن هیچ بگۆڕن تەنها فێڵ لە خەڵکیی و لە دەنگی نارازیی دەکەن، منیش بە جنیوفرۆش دادەنێین، ئهوهی من وتوومه و به پێی دادگای دهسهڵات سزادراوم، وا ههمان قسه و پاش دوو ساڵ نەوشیروان دەیکات، یان هەر کەسێکی تر لە گردەکەوە خۆی لە بنەمالە گیڤ بکاتەوە، ئەوە جنێو نییە، چونکە لەژیر کاریگەریی و داواکاری ئیراندا پارتیی و بنەماڵەی بارزانی دهدهنه بهر رێژنهی رهخنه و هێرش، ههڵبهته بۆ برادهرانی گردهکه دەبێته هەڵوێست و بزووتنهوهی بەرەی گەل، دەبێت دەستبخەینە سەرشانیان و ئافەرینیان بکەین).
بفهرمون له خوارهوه با جنێوی برادهرانی کهی ئێن ئێن تهواو بکهین و بیخوێنینهوه:
باش باش ئەزانم ئەم سەباحە، چەند بچكۆلەو ئەقڵ لەقە، تەنها كەرەستەی كەسە، نوسینی جنێونامەو سوكایەتیكردنە بەوانیتر، قەڵەمی ئەم سەباحە ئەوەندە ناشرینە ئەوەندەی خەڵكە ئاقڵەكان بێزاردەكات یەك چارەكی ئەوە نەیارەكان نیگەران ناكات، چونكە لەبنەڕەتەوە جنێو نەدۆست و نەدوژمن دڵخۆش ناكات، بەتایبەت ئەگەر لەغیابی ئەقڵدا بنوسرێت.
ئەی جاهیلترین و جنێوفرۆشترین مرۆڤ ئەی سەباحی عەلی قارەمان تۆ زۆر لەوە بچوكتری بەزمانی گول و رەخنە وەڵام بدرێیتەوە، تۆ بۆڕت بەجەمال عەبدوڵا داوە لەدرۆو بەكارهێنانی وشەی نەشیاو، بۆیە باشترین وەسیلە ئەوەیە وەك خۆت و كەمێك توندتر وەڵام بدرێیتەوە، بەڵام من ئەمجارە دێمە ئەو ئاستەی تۆو پێت دەڵیم گویبَگرە ئەی پیاوی بچوك:
ئەگەر كەی ئێن ئێن ئەوموقابەلەیەی دابەزاندایە ئێستا لەبری ئەو جنیوانە، دڵنیام ئێستا فیدیۆی رابۆرتەكەت لەبەیجە برجنیوەكەتەوە لەفەیسبوك دادەبەزاندو ئەتوت ئەوە موقابەلەكراوم لەكەی ئێن ئێن و خۆت پێوە هەڵدەكێشا .
ئەگەر لێپرسراوی ناوەندی هەواڵ داوای نەكردایە موقابەلەی تۆ بكەم، ئەوا هەرگیز رۆژێك لەرۆژان نابینیت من بێم و مایكە پیرۆزەكەم بۆ تۆ رابگرم ئەی پیاوی بچوك، كەچی دوای ئەوەی هەردی ئەحمەدیشت بەماستاوچی لەقەڵەمدا ئەمڕۆ ئەو هەردییەی كە بەو شێوەیە وەسفتكردوە بۆ یەكەمجار ئاشكرایكردو پێی وتم: هەڵەی من بوە، چونكە سەباح داوای لیكردم كەی ئێن ئێن موقابەلەی بكات و منیش ئێوەم راسپارد، ئەگەر وامنەكردایە رەنگە ئێستا ئەو جنێوانەی سەباحتان بۆ نەهاتایەو منیش بەماستاوچی ناونەبرامایە .
ئەی نەزانترین بەنی ئادەمی سەرزەمین، ئاخر نمەك بوگرێ تۆ مانگ نەبێت 3-4 جار نەیەییتە كەی ئێن ئێن و تەنها كەسێكیش دەستی گرتبیت لەقادرمەكان هەردی ئەحمەد بوەو لەسەر كورسییەكەی خۆی دایناوی و ئێمە بەهۆی باروزروفتەوە ریزمان لێگرتوی، ئیستا بەچی ئەو هەردییە كەبەوشیوەیە ریزی تۆی بچوكی گرتوە، بو بەماستاوچی؟؟؟
سەباح قارەمان پێت وانەبیت كەنازانین چەند كۆلكە نەخوێنەواری كەچی خۆت بەئاستی مەریوان قانع و ریبین هەردی دەبینیت، ئاخر ئەزیزم تۆ زۆر هەژاریت لەئەقڵ و بیركردنەوەداو هەرگیز ناگەی بەوان، چونكە ئەوانەی فوت تیدەكەن و فویان تیكردوی و هانت ئەدەن بەهاوڕیكانتا بڕشێیتەوە هەرئەوانە بچوكترت ئەكەنەوە، چونكە ئەوان كولێرەی خۆیان بەدەست و دەمی تۆ لێئەكەنەوە .
دەشزانم لەدوای ئەم نوسینەم ئەكەویتە جنێودان و تۆمەت هەڵبەستنی زیاتر بۆ من و كەی ئێن ئێن و هاوڕی ماندووەكانی كەنالەكە، بەلام توخوا ئەگەر ئەمجارە جنێوت دا لەناو گردەكەوە مەیدەو كەمیك لەو روقایمییەت كەمبكەرەوە برۆ لەدەرەوەی گردەكەوە جنێو بەگۆڕان و كاك نەوشیروان بدە، بۆ ئەوەی نمەك نەوگرێ
وەك چۆن ئێستا ناوگرێ و شەوانە تابەیانی لەپاڵتاك جنیو ئەدەیت و رۆژانەش لەناو شوقەو لەبەردەم سپلیتی بەلاشی گردەكەداجنێوو سوكایەتی بەهەموو مەخلوقەكانی خوا ئەدەیت وئەكەیت .
پێمباشە ستۆپی بكەیت و ئەگەریش جنێوت دا سێ خاڵت لەبیر بیت:
1- تەنها جنێو و تۆمەت بۆ من دروستبكەو ناوی هیچ هاورێیەكم مەزڕێنە.
2- لەبیرت بێت ئەوەی هانت ئەدات بۆ وەڵامدانەوەو فسكەفسك و نامەت لەپەیجی نادیارەوە بۆ دەنیریت، ئەوانە ئەوكەسانەن خۆیان ناوێرن جەبان و ناحەزن و ئەیانەویت كولیرەكە بەدەم و دەستی تۆ لێبكەنەوە.
3- هەركەسێك بیەوێت خاڵە لاوازەكانی كەسیكی تر بدۆزێتەوە ئاسانەو وەك چۆن تۆ دەتوانێت وابكەی، لەداهاتودا منیش دەتوانم وابكەم .
بۆیەش وەڵامت ئەدەمەوە چونكە پێشتر خەڵك و نەیاران بەناوی خواستراوەوە تۆمەتیان دەدایە پاڵی من و كادرە ماندووەكان، ئێستا لەپەنا دەستی خۆمەوە تۆمەت ئەدریت ئەوە سەیرە بەلامەوە، بۆیە بێدەنگنەبوم.
نووسینی بە دوو قووڵی: بڕیار نامیق و هوشیار عەبدوڵلا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست