درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی سه‌پێندراو وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا
Thursday, 04/07/2013, 12:00
له‌رۆژی 30 ی ژونی 2013 دا پارله‌مانی کاکه و مامه ئیمزایان له‌سه‌ر رێککه‌وتنێکی نێوان مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و نێچیره‌وان بارزانی کرد و که به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌ستور ده‌گه‌رێته‌وه په‌رله‌مان و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانیش درێژده‌کرێته‌وه بۆ دوو ساڵ. دیاره ئه‌وه‌ی که روویدا یه‌که‌م نمونه‌ی کرده‌ی داسه‌پێنه‌رانه‌ی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته نییه، هه‌روه‌ها یه‌که‌مجار نییه پوچی و بێتوانایی په‌رله‌مان خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌دی کاتی خۆی ده‌ستوری ئێراقیشیان له چاوتروکانیكدا مۆر نه‌کرد؟!
ئه‌و هه‌واله جگه له پارتی و به‌شێک له لایه‌نگرانی یه‌کێتی خه‌ڵکی دیکه‌ی هه‌راسان کرد و ئاخافتن و گوتنی جۆراوجۆر لێره‌وله‌وی لێکه‌وته‌وه. هه‌ندێ ده‌ڵێن ئه‌وه نایاساییه و پێشێلکردنی یاسایه، هه‌ندێ ده‌لێن گوێ له ئۆپۆزیسیۆن نه‌گیراوه، هه‌ندێ ده‌لێن ئه‌وه کوده‌تایه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی یا له‌ناوبردنی دیموکراسییه، هه‌ندێ ده‌ڵێن ئه‌وه سازش و ناپاکی یه‌کێتییه، هه‌ندێ ده‌ڵێن سه‌فقه‌یه‌کی هه‌رزانفرۆشه هتد.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێینه‌وه که ئه‌و ده‌ستوره‌ی نوسراوه پریه‌تی له‌هه‌ڵه و کێشه، ئه‌و ده‌ستوره بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مانیش چاره‌ی ناکرێت، ئه‌و ده‌ستوره به‌که‌ڵک نایه‌ت و له‌راستیدا ده‌بێ تورهه‌ڵدرێت. ده‌ستوری بێلایه‌نی پرۆفیشنال نانوسرێت تا په‌رله‌مانی کاکه و مامه هه‌بێت، تا یاساناسانی سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی رۆڵیان هه‌بیت. به‌کورتی تا ده‌سه‌لاتی نادیموکراسی پارتی و یه‌کێتی به‌رده‌وام بن، ده‌ستور هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا ده‌نوسرێته‌وه و له‌وه باشتر نابێت.
له کوردستاندا سیسته‌می دیموکراسی بوونی نییه، په‌رله‌مان و بوونی به‌ناو فره‌پارتی هه‌بوونی دیموکراسی به‌بێ توانینی پیاده‌کردنی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان ناتوانن بسه‌ڵمێنن. ئۆپۆزیسیۆن لاوازه و ناتوانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگدان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ته‌نها وروژاندنی ناره‌واییه‌کانه و یا ته‌نها ته‌ماشاکه‌ره. ئۆپۆزیسیۆن بۆیه رێگه‌ی دراوه چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ژێر چاودێری به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ئێراقدایه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانی سیسته‌می رامیاری دوای روخانی سه‌دام و به‌عس له ئێراقدا. پارتی و یه‌کێتی ده‌بێ رێگه‌ی شتێک بده‌ن تا دزی و تاڵان و پێشێلکاریه‌کانیان له‌لایه‌ن ده‌ره‌وه لێ قبوڵبکرێت. ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌مه‌ریکا نه‌بووایه ئه‌و باره‌ی به‌ر له 1998 هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بوو. پارته بچوکه‌کانی دیکه که له‌پاڵ یه‌کێتی و پارتیدان، هیچ قورساییه‌کیان نییه، کلاوی خۆیان گرتووه بانه‌یبا و هه‌موویان کۆیله‌ی موچه و یارمه‌تین. ئه‌و پارتانه له‌و بارودۆخه رامیارییه ناره‌وا و داسه‌پێنه‌ره‌ی کاکه و مامه زۆر به‌رپرسیار و تاوانبارن.
پارتی و یه‌کێتی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو جومگه و لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا گرتووه و سامانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێده‌ستی ئه‌واندایه، هێزه‌چه‌کداره‌کان هه‌مووی سه‌ر به‌خۆیانه و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌واندایه، ده‌زگا سیخوریه‌کان هی خۆیانن. ئه‌وان له 1998 ه‌وه باشوری کوردستانیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردووه. له 2005 ـه‌وه له‌ژێرناوی رێکه‌وتنی ستراتیژی درێژه‌یان به دابه‌شکردنه نانیشتیمانی و نانه‌ته‌وه‌ییه ناره‌وا و دووقۆڵیه‌که‌یان داوه. له دوا هه‌ڵبژاردن به‌یارمه‌تی و پشتیوانی هێز و ده‌سه‌ڵات، مه‌سعود بارزانی کرایه‌وه سه‌رۆک. یاسا و دادگاکان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا کار ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بیت له ئاست ئه‌واندا توانایان نییه.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی ده‌مێکه خۆیان خێزان و هیزی سه‌ره‌کی کوردستانن و چۆکیان به یه‌کیتی و تاله‌بانی داداوه. مه‌سعود بارزانی یا کوره‌که‌ی یا برازاکه‌ی یا ئه‌ویتریان گرنگ نییه کامه‌یان پۆسته‌که‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت، واز له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی خۆیان ناهێنن، ئاماده‌ن له‌پێناو خواسته‌کانی خۆیاندا په‌نابه‌رنه به‌ر دوژمنانی کوردیش وه‌کو بۆنمونه راکێشانی هێزه‌کانی سه‌دام له 31 ی ئابدا.
له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی بنه‌ماڵیه‌یی، میلیتسگه‌را و پاوانخواز و گه‌نده‌ڵ فه‌رمانره‌وایی ده‌کات. له‌ژێرسایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا چه‌مکی یاسایی و نایاسایی واتایه‌کیان نییه. بۆیه له‌راستیدا سه‌یره که ئێستا ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵین درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی نایاساییه. نایاسایی چی؟! به‌پێی چ یاسایه‌ک؟! ئه‌و یاسایه‌ی کاری پێناکرێت؟ یا له راستیدا سه‌یره که ده‌گوترێت ئه‌و کاره زیان به دیموکراسی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، یا ئه‌وه کوده‌تایه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی کوردستان. که‌ی دیموکراسی له کوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه؟ که دیموکراسی نه‌بوو کوده‌تاش به‌سه‌ر دیموکراسیه‌وه بوونی نییه.
ئه‌وکاته‌ی پارتی و یه‌کێتی بوونه دوو پارتی سڤیل و بێچه‌ک یا نه‌مان، ئه‌و کاته‌ی دیاره‌ده‌ی میلیستگه‌را بوونی نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤان و تیرۆری سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی ده‌زگا سیخوریه‌کانی پاراستن و زانیاری بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌چه‌ک داماڵدران و نه‌یاتوانی داگیربکه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر دابگرن، ئه‌وکاته‌ی سامانی گه‌ل له‌ژێر چنگی بنه‌ماڵه و پارتدا نه‌ما هتد. ئه‌وسا ده‌کرێ دیموکراسی له کوردستاندا بهێندرێته‌دی. دیموکراسی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته بنه‌ماڵه‌یی و میلیتسگه‌رایه زه‌به‌لاحه چۆن ده‌توانێ هه‌بێت؟!
سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وان خۆیان مۆریان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وا و ساخته‌ی کاکه و مامه کرده‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یلێن شتێکی نوێ نییه، جگه له دووباره‌کردنه‌وه‌ی خۆیانه له‌و کاتانه‌ی که په‌راوێز ده‌کرێن. ناره‌زایی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن شه‌رمنانه و خۆپه‌رستانه‌یه، به‌جۆرێک تا ئێستا نه‌یتوانییوه نزیکی ئه‌و ئاسته ببێته‌وه که بارودۆخه‌که خوازیاریه‌تی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست