وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (سێبه‌ر) دروست ده‌كه‌ين
Tuesday, 04/03/2014, 12:00
1704 بینراوە
كه‌مپه‌ينى چاوهه‌رچاوه
ئێمه له كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه له‌هه‌وڵێكى نوێ‌دا(بۆ كوردستان)، بريامانداوه كه راگه‌ياندنێك بڵاوبكه‌ينه‌وه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى سێبه‌ر، له‌زۆر وڵات و شوێنى تر‌ى دنيادا وه‌زاره‌تى سێبه‌ر يان حكومه‌تى سێبه‌ر هه‌يه.
ئامانجه‌كان:
يه‌كه‌م: بۆئه‌وه‌ى كه ئه‌م وه‌زاره‌تى سێبه‌ره بتوانێت چاودێرێكى جيددى بێت به‌سه‌ر كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و بۆ هه‌ر كێشه‌يه‌كى ئه‌و وه‌زاره‌ته، دواى ره‌خنه‌گرتن لێى ئه‌ڵته‌رناتيڤێكى هه‌بێت بۆى.
دووه‌م: بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵێك بێت بۆ تێكشكاندنى ئه‌و ته‌وقه‌ى کە وەزارەتی تەندروستی لە ژوورە داخراوەکان و بە بێ ئاگاداری هاوڵاتیان و کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچووە.
سێيه‌م: بۆئه‌وه‌ى پيشانى حكومه‌تى هه‌رێمى بده‌ين كه دياريكردنى پۆست و دانانى كه‌سه‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه، به‌شێوه‌ى سيڤى خزمه‌تى هاوڵاتيانى كوردستان ده‌كات نه‌ك به‌شێوه‌ى خزمخزمێنه‌و پله‌وپۆستى حيزبى و گوێڕايه‌ڵى كانديده‌كان بۆ حيزبه‌كانيان، بۆيه ده‌بينين تا ئێستا كه ماوه‌ى شه‌ش مانگ زياتره به پێنج پارتى سياسى و هه‌زاران كاديرو كه‌سانى سياسى و پسپۆڕى بواره جۆراوجۆره‌كان و شاره‌زايانيان نه‌يانتوانيوه كابينه‌يه‌كى حكومه‌ت پێكبهێنن.
پۆسته‌كان:
1 وه‌زيرى ته‌ندروستى
2 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك
3 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر
4 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى
5 به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رميان
6 وته‌بێژى وه‌زاره‌ت
7 به‌رپرسى به‌شى ياسايى وه‌زاره‌ت
مه‌رجه‌کان بۆ وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەکان:
1 به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاونيشتيمانيان له‌پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه‌كى تره‌وه ببينێت.
2 ته‌ندروستى وه‌ك ماف سه‌ير بكات و نه‌يكات به‌منه‌ت به‌سه‌ر هاوڵاتيان و پێيان نه‌فرۆشێته‌وه.
3 - هاوڵاتى چه‌قى گرنگى خزمه‌ته ته‌ندروستيه‌كانى بێت.
4 شاره‌زابێت له‌سياسه‌تى به‌رێوه‌بردنى كارگێڕى.
5 له‌گه‌نده‌ڵى تێوه‌نه‌گلابێت.
مه‌رج بۆ هه‌ردوو پۆستى وته‌بێژو به‌رپرسى ياسايى وه‌زاره‌ت:
- بۆ پۆستى وته‌بێژى وه‌زاره‌ت پێويسته ئه‌و كه‌سه شاره‌زايى و ئه‌زموونى هه‌بووبێت له‌كارى ميديايى، به‌ڵام په‌يوه‌ست نه‌بووبێت به راگه‌ياندنى هيچ حيزب و لايه‌نێكه‌وه.
- بۆ پۆستى به‌رپرسى به‌شى ياسايى وه‌زاره‌ت، پێويسته كانديد شاره‌زايى هه‌بێت له‌بوارى ياسايى و ماوه‌يه‌ك ئه‌زموونى پيشه‌ى پارێزه‌ريى هه‌بووبێت.
ئه‌ركى ئه‌م وه‌زاره‌ته:
هاوشانى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ رێگه‌گرتن له كاره‌سات و كێشه‌و گه‌نده‌ڵى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌م وه‌زاره‌ته سێبه‌ره‌ش هه‌وڵه‌كانى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستى چاودێريكردنى وردى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بۆ هه‌ر كێشه‌يه‌كى ئه‌و وه‌زاره‌ته دواى ره‌خنه‌گرتن لێى، ئه‌ڵته‌رناتيڤى خۆيشى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خاته ڕوو، له‌كاتى پێويستدا پرێس كۆنفرانس ده‌به‌ستێت و راستيه‌كان له‌چاوى ميدياوه بۆ راى گشتى و هاوڵاتيان ئاشكرا ده‌كات.
ئێمه داواكارين كه له‌ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا 3 3 2014 تا 10 3 2014 سيڤيه‌كانتان بنێرن بۆ ئه‌م ئيمه‌يڵه
[email protected] دواتر به‌شێوه‌يه‌كى شه‌فاف سيڤيه‌كان جياده‌كرێته‌وه‌و پۆسته‌كان به‌سه‌ر كه‌سانى شياو دابه‌ش ده‌كرێن.
كه‌مپه‌ينى چاوهه‌رچاوه
4 3 2014