كوا به‌رژه‌وه‌نی ئه‌م شاره باس باسی پارێزگاره
Wednesday, 22/10/2014, 12:00
له‌به‌رواری 30/4/2014 وه وانزیك ئه‌بینه‌وه له شه‌ش مانگ كه تێپه‌ڕئه‌بێت به‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڵام تا ئه‌م كاته هیچ هاووڵاتێكی ئه‌م شاری سلێمانیه نازانێت كێ ئه‌بێته پارێزگاری داهاتوی شاری سلێمانی ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێویست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی قبوڵ نیه‌و وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی دیموكراسی و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌نیه ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات قبوڵ بكات ڕاسته ژماره‌ی كورسیه‌كانی هه‌ردوو لیستی گۆڕان و یه‌كێتی نزیكن له‌یه‌كه‌وه به‌ڵام گرنگ بو بمان توانیایه نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان و كوردوستان و دنیاش بكه‌ین كه ئاماده‌ین ڕێز له‌ده‌نگی زۆرینه بگرین به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ململانێ یه‌كی سه‌خت هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو لیستی یه‌كه‌م و دوه‌م نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌كاتێكدا خودی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه وایه كه باش نیه هیچ لایه‌كیان له‌ده‌سه‌ڵات دور بخرێنه‌وه چونكه‌ئه‌مه‌ش مانای حكومه‌تی بنكه فراوان له‌ده‌ست ئه‌دات به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه هه‌ردوو هێزه‌كه ته‌نها باسی خودی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئه‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕیزبه‌ندی ژماره‌كان و كاره‌كان سه‌یری بكه‌ین پۆستی پارێزگاری سلێمانی زنجیره‌ی سێ یه‌مه له‌دوای هه‌ریه‌كه له‌پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێ گره‌كه‌ی به‌پله‌ی یه‌كه‌م و دوه‌م دێت دوای ئه‌وان پۆستی پارێزگار دێت به‌ڵام تا ئێستاش دوای حه‌وت دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی لیسته به‌شداربوه‌كان ته‌نهاو ته‌نها باسی پۆستی پارێزگار ئه‌كرێت كه ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی ناته‌واوه به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاو بۆچونانه ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن نه‌گۆڕان و نه‌یه‌كێتی نایانه‌وێت خۆیان بۆ پۆستیسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژێرن به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێته دڵنیابن له‌وه‌رگرتنی پۆستی خودی پاریزگاری سلیمانی به‌ڵام كێشه‌كه‌له‌وه‌دایه كه‌وایان له جه‌ماوه‌رو هاووڵاتین گه‌یاندوه ئه‌وه لیسته‌كانی ترن هه‌ڵوێستیان نیه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه ئه‌وان له حه‌وت دانیشتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا هیچ كامیان واته نه‌لیستی گۆڕان و نه‌لیستی یه‌كێتی پاڵێوراویان دیاری نه‌كردوه بۆپۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڵام داوای هه‌ڵوێست و ده‌نگ له لایه‌نه‌كانی تر ئه‌كه‌ن سه‌یره تۆ پاڵێوراوت نه‌بێت و داوای ده‌نگ له خه‌ڵكی بكه‌یت باشه ده‌نگ بده‌ن به‌كێ و ناوی چیه بۆیی پێویسته هاووڵاتیان باش له‌و ڕاستیه بگه‌ن كه ئه‌وه یه‌كێتی و گۆڕانن ئاماده‌نین پاڵێوراو دیاری بكه‌ن وه هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قه‌یرانه‌و كار كردن به قوناغه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌وهیوایه‌ی بتوانرێت له‌نزیكترین كاتدا ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه شاری سلێمانی تێكه‌وتوه ڕزگاری ببێت وه‌لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك و به‌رژه‌وه‌ندی شار‌و هاووڵاتیان و پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانی بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ده‌سه‌ڵات و پۆستێكی دیاری كراوه خۆ له‌كاتی بانگه‌شه‌دا ئه‌یان ووت كه هه‌موو كار‌و هه‌نگاو كردار‌و گفتارمان بۆ خزمه‌تی شاره به‌ڵام وادیاره شار‌و هاووڵاتیان و حكومه‌تیش بۆخزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و لایه‌ن و كورسی ده‌سه‌ڵاته .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست