بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


هۆیەکانی خەمۆکێ

Monday, 18/08/2014, 12:00




بەشێک لە مێشکی مرۆڤ کە بە ئەندازەی دەنکە (نۆکێکە) بەرپرسی بەکار هێنانی هەستی مرۆوەکانە لە کاتێکدا کە هەست دەکەن رووداوێکی ناخۆش روودەدا.لێکۆڵەران لە گۆڤاری ئاکادیمیای زانستەکانی پادشایی کە لە چاپدراوە. ئەو بەشە چووکەی مێشک ناوی ،،، هابنولا،،، یە، لەئاگادار بونی رووداوەکان ،فێربون، کاردانەوەکان، رووداوی ناخۆش رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن.
هۆیەکانی خەمۆکێ:
دوکتور جاناتان رویزێر، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو پڕۆژەیە لە زانکۆی،، لەندەن،، بە بی،بی،سی،.گوت: هەر گیانلەبەرێک پێویستی وەها سیستمێک هەیە تا مرۆڤ لە ئەنجامدانی کاری مەترسیدار ولە ئەزموونی ناخۆش بگەڕێتەوە. واوێدەچێ کە / هابنولا / ناوەند یا جەمسەرێکی گرینگە لە سیستمی دەمارەکان (عەسەبەکان) کە یارمەتیمان دەدا رووداوەکان لە بەر چاو بگرین. لە ئەگەری درووست بونیان رۆڵێکی گرینگیان هەیە. ئەو کارانەی کە لەسەر حەیوانەکانی گیرۆدە بە خەمۆکێ کراون نیشانی داوە کە ئەو بەشە لە مێشکی ئەوان زیاتر لە ئەندازە چالاکە (بەشی هابنولا). لە مرۆویشدا بە لێدانی شۆکی کارەبایی بە بەشی (هابنولا) هۆیەکانی خەمۆکێ کەمتر بوونەوە.
پڕۆفسۆڕ، کاترین هاربەر، لە زانکۆی ئاکسفۆڕد دەڵێ: ئەو لێکۆڵینەوانە گرینگن بۆ دەرمانی خەمۆکێ ورۆڵی سەرەکیان هەیە. ئەگەر ئەو بەشە لە دروست بونی خەمۆکێ کاریگەری هەبێ دەتوانین بڵێن: بۆ کەسانی گیرۆدە بە خەمۆکێ کە بەرانبەربە ئازارو شکەنجە هەستیارن، بەڵام لە حاند جوابدانەوەی ئەرێنی کاردانەوەی لاواز نیشان دەدەن. لێکۆلەران لە بەردەوامکردنی لێکۆلینەوەکانیان دەربارەی کەسانی گیرۆدە بە خەمۆکێ دەخوازن جیاوازیە کان لە کرداری ئەو بەشە لە مێشک شی کەنەوە.
لە نوسینی: ئیسمیتا موونداسەد،، هەواڵنێری بی،بی، سی ،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٨/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە