هیچ ڕێککه‌وتن و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان گۆڕان و یه‌کێتیی له ئارادا نییه
Tuesday, 23/03/2010, 12:00
پاش بیستنی هه‌واڵێک که ڕۆژنامه و سایتی ستانده‌ر بڵاوی کردۆته‌وه گوایه یه‌کێتیی و گۆڕان پێکهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کبگرنه‌وه و جه‌لال تاڵه‌بانی بکرێت به سه‌رۆک کۆمار و نه‌وشیروان موسته‌فاش ببێت به سکرێتی یه‌کێتیی نیستیمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای په‌یامنیره‌که‌مانه‌وه له سلێمانی به ته‌له‌فون پێی ڕاگه‌یاندین، که‌وا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێک و لێپرسراوێکی گۆران‌دا کردووه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که ڕاسته به‌رده‌وام لێپرسراوانی یه‌کێتیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یانه‌وێت که‌ناڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵماندا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره ڕێکه‌وتنێکی ژێربه‌ژێرانه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ باڵیۆزی به‌ریتانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتۆته گرده‌که و له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان موسته‌فادا دانیستنی کردووه، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندییه‌ک له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه پیشان نه‌دراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست