کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەى هاوغەمى بۆ بنەماڵەى ئەسەد یان بۆگەلى سوریا پێویستە

Saturday, 21/07/2012, 12:00




ئێمە لەسەرتاى تەمەنمانەوە پەیوەندیمان كرد بەقوتابخانە بۆئەوەى ببین بە قوتابى و فێرخوازو و خوێندكار بۆئەوەى ببینە خوێندەوار وە بتوانین ببینە نەوەیەكى بەسود بۆخۆمان و كۆمەڵگا و نیشتمانمان تا لە داهاتوودا خزمەت بەخاك و خەڵكى نیشتمان بكەین وە پێشكەوتنى هەموو گەل و نەتەوەیەك بەستراوە بە ڕادەى هۆشیارى تاكەكانیەوە ئەگەر تاكەكان لەكۆمەڵگاداباش وچاك و شارەزابن ئەواگەل ووڵات پێشكەوتوئەبن چونكە دواجار كۆمەڵگاش لەتاكەكان پێك دێت بەڵام بەداخەوە ئەوە ماوەیەكى دورو درێژە لەم ناوچەیەو ووڵاتانى ئەم دەوروبەرەى ئێمە ساڵانێكە تاكە كانى بەدەست كۆمەڵێك شەڕو ئاژاوە و داگیركارى بەردەوام ئەبنەوە وەیەكێك لەو نەتەوە ماف خوراو پێشێكراوانە گەلى كوردە لەكوردستان لەلایەن ئەو وولاتانەى كەكوردى بەسەردادابەشكراوە تائەم كاتەش لە و مافە ئاسایى و یاسایەى كە وەك گەل و نەتەوەیەك پێویستە بەئازادى لەسەر خاكى خۆى ببێتە خاوەن ناسنامەو ووڵاتى سەربەخۆى خۆى بەڵام بەداخەوەتائەم ساتەوەختەش كە زۆر ووڵاتى تر كەنەسنورى جوگرافیان هێندەى كوردستان نابێت وەنەژمارەى دانیشتوانەكەشیان هێندە گەلى كورد ئەبێت لەكوردستان بەڵام خاوەنى كیان و ووڵاتى سەربەخۆى خۆیانن بەڵام زۆرلەمێژە گەلى كورد لەلایەن نەیارەكانیەو مافەسەرەتاییەكانى لێ بێبەش كراوە وەلێى زەوەوت كراوە وەیەكێك لەوووڵاتانەش بریتیە لەووڵاتى سوریا كە ژمارەیەكى بەرچاو لەكوردان بەسەرئەو ووڵاتەدا دابە شكراوون وە تائەم ساتەوەختەش لەمافەزۆرسادەكانى وەك هاووڵاتى بوون بێ بەشن تەنانەت ناسنامەى كوردیان پێ ڕەوانەبینیون بەڵام خۆشبەختانە دواى ئەوەى كە شەپۆلى گۆڕانكارى وە دواى بە هارى عەرەبى كەناوچەكەى گرتەوە وە یەك لەدواى یەك دكتاتۆرەكانى تونس و میسرو لیبیا كەهەریەكەیان ماوەیەكى زۆرە دەستیان بەسەر دەسەڵاتى ووڵاتەكەیاندا گرتبوو وەبەهەموو شێوەیەك هاووڵاتیانى ووڵاتەكەیان ئەچەو ساندەوە بەڵام ڕۆژى ئازادى گەل هەڵ هات و تەمەنى پڕ شەرمەزارى دكتاتۆرەكان تەواوبوو یەك لەدواى یەك وە ئێستاش سەرەى سوریایە ئەو ووڵاتەى كەماوەیەكى زۆرە لەلایەن حیزبى بەعسى سوریاوە سەركوت ئەكرێت و ئەچەو سێتەوە وەڕۆژانە دەیان كەسیان لێ شەهید ئەكرێت بەدەستى چەكدارەكانى سەربەبنەماڵەى ئەسەد بەڵام خۆش بەختانە واخەریكە سوریاش ئەبێتە وانەى چوارەمى پرۆسەى ئازادى گەلانى ڕۆژ هەڵاتى ناوەڕاست و ە ووڵاتانى عەرەبى كە ماوەى دەیان ساڵە بەدەستى ئەم ڕژێمە دكتاتۆرانە وە حوكم ئەكرێت و لەهەموو ئازادیەكان بێ بەشن بەڵام ئەوەى مایەى لەسەروەستان و جێگاى تێڕامانە كە لەم چەند ڕۆژەى دوایى دا لە ئەنجامى تەقینەوە یەك كە ژمارەیەك پلە دارى ئەو ووڵاتە تیاچوون وەئەوەش بوە هۆى چونە پێشەوەى قۆناغى ئازادى لەو وڵاتەدا وە دواى ئەوەى ئەگەرى داڕمان و ڕوخانى ئەو ڕژێمە ستەم كارە دكتاتۆرە نزیك بۆتەوە وە ئەو ڕژێمەو بنەماڵەى حاكمەم لەسوریا ئەوەى پێیان كراوە برانبەر بەكوردانى ئەو ووڵاكردویان وەڕۆژانە چەندا كەسى بێ تاوان لە هاووڵاتیانى ئەو ووڵاتە بەدەستى چەكدارەكانى رژێمى بەعسى سوریا شەهید ئەكرێن نەمان بینى ڕۆژێك سەرۆك كۆمارى عێراق كە ئێستا كوردە نامەیەكى سەرە خۆشى بۆكوژراوان و شەهیدانى گەلى سوریاى نەنارد بەڵام پرسەو سەرەخۆشى بۆ بنە ماڵەو كچى حافز ئەسەد ئەنێرێت بەهۆى كوژرانى زاواكەیانەوە ئایا ئەم نامەیە بۆ وە ئایا ئەوە ئەگەر كەسێك وەیان لایەنێكى تر بیكردایە بەرانبەر بەیەكێك لەدوژمنە سەرسەختەكانى گەلى كورد چیان پێ ئەوت و وەیان چ ناو ناتۆرەیەكیان لێ ئەنا وە ئایا ئەمە خزمەت بەكێ ئەكات كەسەرەخۆشى لەلایەن كەسى یەكەمى عێراقەوەكەكوردە ئاراستەى ئەو بنەماڵە دكتاتۆرو خوێن ڕێژەى ئەو ووڵاتەبكرێت بۆیە پێویستەى ئێمەى كوردى چەوساوە هەمیشە هاوغەمى خۆمان وەپشتیوانیمان بۆ گەلانى ستەم دیدەو بەش خوراو دەرببڕین نەك هاوغەمى بۆ ستەم كارو دكتاتۆرەكان بەلەدەست دانى ئەو كەسانەى كەبوونەتەمایەى بەشێكى زۆر لە ئەنجام دانى كارە دڕندانەكانى ئەو ووڵاتە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە