لە کوردستان هەموو رۆژێ ڕۆحی سوکەرات دادگایی ئەکرێتەوە
Thursday, 16/04/2009, 12:00
1588 بینراوە
18 ساڵە دوبنەماڵە بەناوی دو حیزبەوە سەرکردایەتیان لەکوردوستان گرتوەتەدەست.. دوای قوربانیەکی زۆری بێوینە لەمێژوی مرۆڤایەتیدا ..گەلی کورد ئەم هەلەی بۆرەخسا.. ئەم .دوحیزبە پاشگرو پێشگری دیموکراتیان بەخۆیانەوە نوساندوە بێئەوەی بڕوایان پێیبێ .لەکۆمەڵگایەکا کەبڕوای بەدیموکراتی بێ ئەو کێشانەی کەهەیە پێش باسکردنی لەپەرلەمانو بڕیاردان لەسەری لەهەمو میدیاکانا باس دەکرێ هەموچینو توێزەکانی کۆمەڵگا ڕایان وەردەگیڕێ بۆئەوەی سیاسیەکان سودی لێ وەرگرن میدیاش ئازادو نائازاد نیە ئەبێ هەموی پابەند بێ بەکاری رۆژنامەوانیەوە تەنانەت هەندیجار پابەنبون بەراستی ڕۆژنامەوانیو هەستی نەتەوایەتی ئەبێ بەجێی پرسیار .جائێوەش ئەگەر برواتان بەدیموکراتیو ئازادی هەیە ئەبێ برواتان بەئازادی دیموکراتیو شەرعیەتی هەبێ .ئەوەی کەناشەرعیە هەبونی میدیای حیزبیە کەبەهیچ کلۆجێ لەدنیای دیموکراتا شتی لەو شێوەیەنیە .هیج پاساوێکیش نیە بۆ ئەودرۆو دەلەسەیەی کەجەند سالە دیکتاتۆرە عەرەبەکانی ناوچەکە ئەیکەن گوایا میلەتانی ئەو ناوجەیە جیاوازن لەدیموکراتی ناگەن بەڵکو خۆیان ئەی شێوێنن بۆمانەوەیان لەدەسەڵاتا .ئێوەش لاساییان ئەکەنەوە بەشیوەیەکی جوان. بەجۆرێ لەدیکتاتۆردیکتاتۆرترن .جۆن یاسا سروستیکان کەنیوتنو گالیلۆ پاسکاڵو ئەنیشتاین هەندێکیان لێ دۆزیویانەتەوە و جیاوازی نیە لەپراکتیزەکردنیا لە ئەمریکاو کوردوستانو سۆمال و بۆشایی ئاسمان .هەمان یاسای دیموکراتی پراکتیزەکردنی لەئەلمانیاو سۆماڵ و تاج محەل و سەی سایەق یەکێکە .ئیوە دیموکراسیشتان بۆگەن کردوە قەتلەخۆتان نەپرسی حیزبەکانتان هەموی بوە بەکامل بۆیاخ توانای جەکەرەی لقوپۆپی نوێی بۆنیە بۆ نەوەی نوێ دروستنابی سەرکردەو سکرتێری حیزبەکانتان هەمان هی کۆنگرەی یەکەمتانەبۆ لەدایک بون لەکوردوستان وەستاوە ئەگەر ئەوە وەزعی ناوخۆتان ئاوابێ میلەت چاوەڕێی چیتان لێ بکا کەبرواتان بەدیموکراتی نیە بۆیەکجارو هەتاهەتایی هاوارکەن بڵێن ئێمەلەمەلێک مەلێک ترین لەدیکتاتۆر دیکتاتۆرتری ئیتر ئەم سەرئێشەیەی بۆچیە قائیدی زەرورە هەیەو بریارئەدا بۆچی هەندێک ئەخەنەوەهمەوە بەبێ بیرکردنەوە لەبەرژەوەندیەکانی خۆیان بیر لەراستی و بەرژەوەنی گشتی بکەنوە هەمو ڕۆزێ دادگایی بکرێن نان بڕاو بکرێن سزای حازربەدەست بدرێن. ئێوەش دادوەرکان کەبەماندوبونی خۆتانو کەسوکارتان گەیشتونەتە ئە و پلەو پایەیە مەهێلن بەسەرتانا راببورێ ئیوە سویندتان بو کارەکەتان خواردوە بۆ گەیستن بەڕاستیەکان نەک دادگاییکردنی ڕاستیەکان .کەپتر لە2000سال لەمەوبەر سوکراتی لەسەر دادگایی کرا خۆئەو هیچی نەوتبو بروای بەدایەلۆگ هەبو بۆ گەیشتن بەراستیکان ئیستاش هەیە ئەوەی بۆهەرسنابی پێگەیەکی دیموکراتی دایەلۆگی ئازادو میدیای ئازادە ئیتر بەس لیڤین وهاوڵاتیو کەردوستان پۆست دادگاییکەن بەسئەوگەنجە رۆح ئازادانە دادگایو ئەشکەنجەو نان بڕاو کەن ئەوانە ڕۆحی سوکراتن ئەوانە ئەسپی ئازادیان تاوداوە لغاوەکەی بەدەستی خۆیانەو ئاغایان نیە ....ئەزانن کەدۆستەکانی سوکرات لییان پرسی تۆئامادەییتکردوە بەیانی دادگایی ئەکرێی وەاڵامەکەی من هەموژیانم خۆم بۆئەورۆژە ئامادەکردو ە پیویستم بەنوسین نیە .ئێمەش وەکومیلەت بۆڕۆژی دادگایی گەورە 18 سڵە خۆمان ئامادەئەکین چاوەڕانبن .