کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەندەلیەكانى حكومەت وبە پەراوێزخستنى دەرچووانى زانكۆوپەیمانگاكان

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

1385 بینراوە


ئەمرۆ لە كوردستاندا دیاردەیەك هەیە كە پێ ى دەلێن گەندەلى كەسەرجەم دام ودەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانى گرتۆتەوە كە مەترسیەكى گەورەى لەسەر نەتەوەى كوردو ئایندەى كوردستانى دروست كردووە ,سەرەڕاى ئەو چاوى تەماعكارییەى كەلەلایەن ووڵاتانى دراوسێەوەلەسەرێتى بۆ لەباربردنى ئەوئازادییەى كە ئەمڕۆ لەكوردستان هەیە.ئەوەى من دەمەوێ قسەى لەسەر بكەم وەزارەتى خوێندنى باڵایە كەیەكێكە لە وەزارەتەگرنگ وبەرچاوەكان حكومەت كەبناغەى شارستانێت وڕۆشنیرى گۆمەڵگایە لەهەموو ووڵاتێك كەهەوڵدەدات بۆ پێگەیاندنى نەوەیەكى نوێ وشارەزاو پێشكەوتوو لەڕووى زانستى وئەدەبیەوە بۆیە جێگاى خۆیەتى حكومەت بیر لە دامەزراندنى دەرچووانى زانكۆوپەیمانگاكان بكاتەوە بەشێوەیەكى جدى كە ئەركى دامەزراندنیان لە ئەستۆى وەزارەتى خوێندنى بڵاووەزارەتى پەروەردەیە بەشێوەیەكى گشتى كە دەبێت كارى بۆ بكەن بۆ دامەزاندنى ڕێژەیەكى زۆرى دەرچووان لە دام ودەزگاكانى حكومەت تاوەكو ئەو توانیان هەیە لەخزمەتى خەڵك وحكومەت بەكاربێنن,بەداخێكى زۆرەوە تاوەكو ئێستا وەزارەتى خوێندنى باڵا نەیتوانیوە رَێژەیەكى دەرچووان لە وەزارەتەكى دامەزرێتێت جگە لەو ڕێژە كەمى كە دەببوو لەسەرەتاى دەست پێكردنى دەوامەوە دایانى مەزراندایە كە ئەوبش یەكەم ودووەم و سێیەمەكانى زانكۆكان بوو كە ئەویش بەدروستكردنى سانسۆرێكى زۆر بوو لەلایەن خوێندكاران بۆ دامەزراندنیان تا بڕیاری لەسەر درا ,سەرەڕاى بوونى پێویستیەكى زۆرى فەرمانبەر بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاتاوەكو ئیٍتا ئاوڕى لێنەدراوەتەزبۆیە لە كۆتایى دەلێم تاكەى تواناى نەوەكانتان بە هەدەر دەبەن و ئاورێكیان لێ نادەنەوە تاكەى هانى گەنجان دەدەن بۆ بەجێ هێشتنى زێدى خۆیان دوورخستنەوەیان بۆ ژیانێكى غەریبایەتى تاكەى بەردەوام دەبن لە پەراوێزخستنیان و لەگۆڕنانى خەونەكانیان تاكەى گەندەڵى لە ووڵاتى ئێمە دا دەمێنێت .ئەمڕۆ گەنجان زۆر قینیان لە دەسەڵات وبەرپرسان دەبێتەوە چونە ئەوان بوونە هۆى لەباربردنى خەونەكانى ئەوان كە هەمیشە گلەیی ڕووبەڕووى ئەوان دەكەنەوە دەلێن گەنجانى ئێمە هیچیان پێ نیە.ئێوە ڕیگەیان پێنادەن بۆ بەگڕخستنى تواناكانیان لە كۆتایی دا دەلێم دەبێت لەمڕۆدا كار بۆ گەنجان بكرێت نابێت ئیتر بە پەراوێز بخرێن و كاریان بۆ بكرێت بەتایبەتى دەرچووانى زانكۆوپەیمانگاكان تا تواناكانیان وون نەبێت وەزارەتى خوێندنى باڵاش كار بۆ پڕكرنەوەى پێویستیەكانى بكات كە لوووتكەى ڕۆشنبیرو پێشكەوتنى كۆمەڵگایە.وەكو ناپلیۆن دەلێت(دەبێت لەڕاوێژكاریدا بۆ كارێك ووردبین وئارام بین و لە ڕاپەراندنیدا ڕاشكاوو ڕوو ڕاست بین)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)