کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئــاو و ئــاگـر ...

Tuesday, 12/02/2013, 12:00




له‌م هه‌رێمه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ کوێرکه‌یه‌دا ژیان هێنده‌ بچووك بۆته‌وه‌ هیچ به‌هایه‌کی جوانی تێدا نه‌ماوه‌ سه‌ختی گوزه‌ران ڕاکه‌ ڕاکی بژێوی و نان ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ده‌ست بکه‌وێت بۆته‌ ئیشی زۆربه‌مان و ئاوابوونی ڕۆژه‌کان و له‌ بارچوونی خه‌ونه‌کانمان ئه‌ژمێرین‌ ، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵه‌ته‌ گورگ ئاساکان ئێمه‌ی هاوڵاتی خاڵی بوینه‌وه‌ له‌ هه‌موو حه‌زوو خواستێك نازانین چۆن و بۆچی ئه‌ژین به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتداران بارودۆخێکیان خولقاندووه‌ هیچ ماناو ناوێکیان بۆ ژیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ بوونه‌ته‌ کۆسپ و ڕێگر و بۆسه‌ و کۆتی چه‌ته‌ییان هه‌موو قوژبن و لایه‌کی ته‌نیوه‌ و به‌جۆره‌ها چه‌شن خه‌ریکی ڕووت کردنه‌وه‌ و ژاکانی کۆمه ڵگان له‌ پیناو مانه‌وه‌ و نه‌شو نماکردنی خۆیاندا ، هه‌میشه‌ سه‌رقاڵی چاندنی تۆوی دوبه‌ره‌کین له‌ نێوان تاکه‌کاندا و کۆمه‌ڵگایان دابه‌شی چه‌ندین به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك کردووه‌ و هه‌رلایه‌ن و که‌سێکیان کردۆته‌ سه‌نگه‌ری دژایه‌تی لایه‌ن و که‌سانی تر ئه‌م دۆخه‌ش ته‌نیا سیاسه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌وان بووه‌ ، له‌م نێوه‌نده‌دا کۆمه‌ڵگاو شه‌قام هه‌میشه‌ لاوازو خه‌ڵه‌فاو ئه‌وانیش له‌ خۆ تێرکردندا بوون . ده‌رگای چاکسازی و کرانه‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا لاسه‌نگ و ژه‌نگ گرتووه‌ و به‌رده‌وام له‌ لاسه‌نگی دایه‌ و دژه‌ به‌ هه‌موو هیواو خواستێك هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌ک لێی شێتانه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئاگرێك وایه‌ سروشتی ئاگریش ته‌نیا سوتانه‌ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی تری لێ ناکرێت و چاره‌نوسی هیوادارانیش سوتانه‌ ، ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌دا تیرێکی کوێری ترازاوه‌ دره‌نگ یازوو ئه‌مان پێ کێ شمشێرێکی بێ ویژدانه‌ بۆ گه‌ردنی نه‌یارانی . ئێمه‌ی تاکی به‌ش مه‌ینه‌ت ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین کوژانه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره‌ پێویستی به‌ ئاوێك هه‌یه‌ جا ئه‌مڕۆبێت یا سبه‌ی ئه‌م تیر و شمشێرانه‌ پێویستیان به‌ قه‌ڵغانانێك هه‌یه‌ بۆ به‌ر په‌چدانه‌وه‌یان دره‌نگ بێ یازوو بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی تاك چیتر نه‌بینه‌ لایه‌نێکی به‌ژدار له‌ به‌فیڕۆدانی کات و له‌بار بردنی ده‌رفه‌ته‌کان چیکه‌به‌دیار سه‌ڕێژ بوونی جامه‌کانه‌وه‌ په‌ژاره‌ نه‌ خۆین و دۆش دانه‌یه‌ین و خاسیه‌تی نێچیربوون له‌ خۆمانا به‌رجه‌سته‌نه‌که‌ین ، گه‌ر هه‌ر بڕیار بێت قووت بدرێین ده‌با ببینه‌ ژه‌هرێك و به‌گه‌روویانا بچینه‌ خواره‌وه‌ و چیتر ژه‌مێکی چه‌ور نه‌بین بۆیان پێویسته‌ ڕێ نه‌ده‌ین چیتر تفه‌نگه‌کان بدوێن بڕیار به‌ن ، هێشتا زۆر دره‌نگ نه‌بووه‌ ده‌با به‌به‌کار هێنانی ئه‌مڕۆ هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی سبه‌ی بده‌ین به‌ هه‌ره‌وه‌زی باخه‌کانمان له‌ گیا و گژ بژار که‌ین ئه‌گه‌رنا دوسبه‌ی تفه‌نگه‌که‌ ئه‌بێت به‌ دووان و له‌ سوودی ئێمه‌دا نیه‌ وه‌ك چۆن مانگه‌شه‌و سه‌ر له‌ ئێواره‌ دیار بوو ...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە