ئەم وێنانە زۆر شتمان پێ دەڵێت
Saturday, 01/03/2014, 12:00
1639 بینراوە
خوێنەری بەڕێز.... ئەگەر تەماشای وێنەی دووەم بکەین کاتێ نەوشیروان مستافا و باڵوێزی تورکیا (کەمال کەیماکچی(و کونسلگەری تورکیا لە کوردستانی باشوور لەگردەکە کۆبونەوە. ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرئەکەوێ کەوا تورکەکان خۆیان بەمیوان نازانن و وەك خاوەن ماڵ ئەڕواننە کوردستان و ئەو کەسانەی وەك سەرکردەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش وەك خزمەتکار و کرێچی لێیان ئەڕوانن.
بڕوانە لە بری ئەوەی نەوشیروان فەرمو لە تورکەکان بکات، کەچی وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، کاتێک کاکی سەفیر دەستی درێژ کردوەو فەرموو لە نەوشیروان ئەکات بۆ ئەوەی بچن دابنیشن. ئەمە لەکاتێکدا ئەبوو پێچەوانەکەی ببینن، واتا؛ ئەبوو نەوشیروان لەلای دەستە ڕاست بوایە و بکەوتایەتە پێش میوانەکەی و ئەو دەستی ڕابکێشایە و فەرموو فەرمووی لێبکردنایە و شوێنی دانیشتنی بۆ دەست نیشان بکردنایە. ئەمە ئەتەکێت و پرۆتۆکۆلی نێوان بەرپرسی دوو ووڵاتە، هەر ئاوا بووە کاتێک سەرۆکی ووڵاتێک ئەچی بۆ ووڵاتێکی تر، ئەبێ خاوەن خانەخۆی بکەوێنتە دەستە ڕاستەوە و میوانیش لەدەستە چەپ، کەچی لەم سەردانەی کەمال کەیماکچی تەواو پێچەوانەکەی ئەبینین و ئەو پەندە کوردیشيمان بۆ ڕاست ئەکاتەوە کەئەلێ (میوان کەری خانە خوێیە) لێرەدا پەندەکە بەم شێوەیەی لێهاتوە.. میوان بۆتە سەرداری خانەخوێ. ئەم فەرمو فەموەی پاڵیۆزی توری پەیوەندیی بەوەوە نییە کە گوایە نەوشیروان تەلەنی گەورەرە و ئەو رێز و عورمەتی لێناوە، ئەوە لە مێشکی خۆتان دەربکەن، ئەگەر هەر پاساوێکی تر هەڵبگرێت، رەنگە ئەوەش لە جێی خۆیدا بێت، کە بڵێین سەرانی کورد کەسیان سیاسیی نیین و لەو ئەتەکێت و پرۆتۆکۆلە نازانن، هەوەکو عەقلی عەسایریش لێدەخوڕن، ئەو وێنەیە بۆ سیاسییەکانی جیهان مانایەکی قوڵ دەدات، کە تورک خاوەنی ئەو وڵاتەیە و وەک خاوەن ماڵ رەفتار دەکات، ئەم دەسەڵاتی کوردییەش نەزان و نەفامن و لە بەڕیوەبردنی وڵاتدا هیچی لێنازانن.