کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر روشدی سعیدخاوەنی دەشتی بەهەشت بەناوی وەبەرهێنان هەولێر تەعریب دەكات !

Wednesday, 06/07/2011, 12:00


زۆرن لەو كەسانەی كە لە چاو نوقانێك لەپردا دەبن بە ملیادێر وە كەسیش نازانێت سەرچاوەی پارەكانیان چی یە (پێشتر لە ووتەیەك هەبوو : من این للك هژا) بەڵام لەبەر زۆربوونی دزینی سەروەت و سامانی خەلك و بە فیرۆدانی سامانی میللەت كەس ئەم ووتەیە جێ بەجێ ناكات ئێستا.
دكتۆر روشدی سعید بۆ سلانێكی زۆر بوو دەستەراستی عودەی كوری سەدام حوسێن بوو لە بەغدا, بە شێوەیەكی نەهێنی بازرگانی ژێر پەردەی دەكرد بۆ عودەی وە بە سود وەرگرتن لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراك, بە خۆرێك حكومەتی بەعس نەیدەتوانی راستەوخۆ نەوت بفرۆشێت و پارە بەدەست بێنێت, بەلكو كۆبوناتی نەوتی دەدا هەندێ كەس كە بە نەهێنی بۆ عودەیان ئیش دەكرد وە بازرگانی كردن بەشێوەی شەریكی كار, دكتۆر روشدی سعید یەكێك بوو لە بازرگانانەی كە لەپرێكەوە بوو بە ملیادێر, بەتایبەتی دوای رووخانی رژێمی سەدام سالی 2003 , كاتێك عودەی كوژرا گشت سەروەت و سامانەكانانی مایەوە بۆ ئەو بازرگانانەی كە ئیشیان بۆی دەكرد.
دكتۆر روشدی هەر زوو ئەو هەلەی قۆزیەوە دەستی كرد بە دروست كردنی كۆمپانیایەكی زەبەلاح بەناوی گرپی عادل موتەحیدە, دوای رووخانی رژێمی سەدام سەرەتای كارەكانی لە وولاتی میسر دەست پێ كرد بە چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان لە بواری نیشتەجێ بوون و خانووبەرو بەلام لەم دوایەدا پێدەچێت رێكەوتبێت لەگەل بەرپرسێكی گەورەی هەرێمی كوردستان بۆگواستنوەی گشت چااكی یەكانی لە میسر بۆ كوردستان, حكومەتی هەرێمیش بێ بەرامبەر رووبەرێكی بێ پایان زەوی بە كۆمپانیاكەی بەخشیوە لەسەر رێگای هەولێر كەسنەزان بۆ بنیاتنانی پرۆژەی دەشتی بەهەشت. تاكو ئێرە بابەتەكە ئاسای یە , زۆرن ئەو پرۆژانەی كە گەندەلیان تێدەكرێت, بەلاّم دكتۆر روشدی كەنالێكی ئاسمانی دامەزراندوە بەناوی AUC لە نایل سات, ئەم كەنالە و چەندین كەنالی تر شەو رۆژ رێكلام بۆ پرۆژەكەی دەشتی بەهەشت دەكەن وە لەهەمووی ترسناكتر تاكە پرۆژە لە كوردستان كە هانی عەرەباكانی ناوەراست و باشور دەدات كە كۆچ بكەن بۆ كوردستان وە شوقەو ە فیلا بكرن لە كوردستان بە شێوەیەك یاسای هەرێمی كوردستانشی شكاندوە كە نابێت موولك بەناوی هاولاتی عەرەب بكرێت لە هەرێمی كوردستان ئەمەش لە ترسی تەعریب كردنەوە, كەچی لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت هەركەسێك ناسنامەی عێراقی بێت دانیشتووی هەر شارێكی عێراق بێت دەتوانتێت مولك بكرێت و بخرێتە سەر ناوی خۆی, ئەمە هاندانێكی ئاشكرایە بۆ كۆچ كردنی هاولاتیانی عەرب بەرەو هەولێر و تەعریب كردنێكی نۆێی كوردستانە بەناوی وەبەرهێنانەوە وە پێلانێكی گوماناویە بەهۆی رابردوی دكتۆر روشدی كە دەستە راستی بەعسی یەكان بوو.
لە كۆتایدا داوا لە گشت دلسۆزان و رۆلە بەشەرەفاكانی كوردستان دەكەم كە بە هەموو توانایەك دژی ئەم پیلانەی نوێیەی تەعریب كردنی كوردستان لە بوەست بە هەموو شێوەیەك هەول بدرێت كە چیتر هەولێریشمان لەدەست نەچێت ئەگەر كار وا بروات پاش چەندین سالی تر هەولێریشمان وەكو كەركوك و ناوچە دبراوەكانی تری كوردستانمان لەدەست دەچێت و تەعریب دەكرێت.
  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە