کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵ لەمەخموورەوە

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


سەرلەبەیانى رۆژى چوارشەممە بەروارى 17/2/2010بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى مەخموور ئاگادارى سەرجەم مامۆستاوبەرێوەبەرى قوتابخانەكانى سنوورى قەزاى مەخموور لەشارەدێ ى قەراج كردەوە كە بەمەبەستى چارەسەركردنى پرسەكانى پەروەردەو خوێندن و ئەزموونەكان
شایانى گوتنە سەرەتا مامۆستا شۆرش خدر بەرێوەبەرى پەروەردەى مەخموور قسەى بۆ ئامادەبووان كرد لەناكاو بەرپرسى لقى 23 مەخموورى پارتى احمد كانى بارزان سید كاكە وقائمقامى قەزاىمەخموور وبەرپرسەكانى ترى حیزبى دەسەڵات وپاسەوانەكانیان ،راستەوخۆ هاتن سەر باسى هەلبژاردن وزیاتر لە كاتژمێرێك بەزمانى عەرەبى داوایان لەئامادەبووان كرد دەنگ بدەن بە لیستى 372 وكاندیدەكانى بەتایبەتى كاندیدەعەرەبەكان وپالێوراو د.نازم جلال كاندیدى لیستى هاوپەیمانى لەسەر پارێزگاى موسل وپاشان كارتى ناوبرا وبەسەر ئامادەبووان دابەشكرا وشایانى باسە كۆبوونەوەكە لەهۆلى بۆنە ئاینەكانى ناحیەى قەراج بەرێوەچوو كە رازاندرابۆوە بەپۆستەرەكانى لیستى هاوپەیمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە