کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سڵاو سڵاو له‌ ئه‌وینت ...... ست فاتیمه‌‌

Wednesday, 04/05/2011, 12:00















له‌ سه‌رده‌مێک
شاعیری ......چینی هه‌ژار
ئه‌حمه‌د ....هه‌ردی
شیعری بۆ خه‌ون
ئه‌ وته‌وه‌
خه‌مه‌کانی ده‌گه‌یشته‌
ئه‌وینی شه‌م
هه‌ستی ده‌کرد
رێبازی چینایه‌تی
هه‌رده‌م ڕێ گره
له‌ به‌رده‌م .....!
به‌ زه‌یی خوا و
ویژدان و
ست فاتیمه‌
هه‌ستی ده‌کرد
چینی هه‌ژار
هه‌رده‌م چینی ده‌ست به‌سه‌ره‌
کرێکاری .....ده‌ست قلیشاو
کۆڵ به‌ شان و
ده‌ربه‌ده‌ره‌
هه‌مان جاره‌
باڵنده‌ی ئه‌وینی شیعر
کاکه‌ ڕێبین
ده‌ستی بۆ ماف درێژ ده‌کات
زبره‌ی.... نایه‌کسانی
دووباره‌
له‌ بێژن .... ئه‌دات
هه‌رچه‌نده‌ ده‌ست به‌سه‌ره‌
به‌ڵام ......به‌ڵام
هه‌ر کۆڵ نادات
هاوار ده‌کات
کێ ئازادی قبول نییه‌؟
قه‌ڵه‌م سه‌ربه‌ستی..... بێ خه‌مه‌
له‌وانه‌یه‌
ده‌م داخرێت
لاشه‌ زیندانیی مه‌رگ بکرێت
به‌ڵام قه‌ڵه‌م
کۆترێکی باڵ شینه‌
بۆ داخوازیی مافی گه‌لێک
ئاوازی
ئه‌وینی خاک
ئه‌ڵێته‌وه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە