بۆ رێگرەكەی راگری كۆلیجی تەكنیكی لە سلێمانی
Tuesday, 18/08/2009, 12:00
لە هەر شوێن وجێگەیەكی ئەم جیهانەدا زانكۆو كۆلیج و وەزارەتی خێندنی باڵا هەبێت ئەوا بێگومان وەكو سەرچاوەیەكی زانست بەخشین تەماشا دەكرێت، لەشاری سلێمانی جگە لەوەی چەند زانكۆیەك هەیە كۆلیجێكیش بە ناوی كۆلیجی تەكنیكی سلێمانی بوونی هەیەو ساڵانەكۆمەڵێك مامۆستای دڵسۆزو ژمارەیەك خوێندكار بەرهەم دەهێنرێن و پێشكەش بەم وڵاتە دەكرێن،بەڵام ئەوەی جێگەی داخە هەندێك كەس كە لە رێگەی خزم و حزبەوە لەو كۆلیجە پۆستیان گرتۆتە دەست بە رەفتارو هەڵسوكەوتی ناشرین هەوڵی ئەو دڵسۆزانە لەكەدار دەكەن.
م.(یاسین)كە جێگری راگری كۆلیجی تەكنیكییە كەسێكە لەوانەی كە لەم وڵاتەدا بەهۆی خزم خزمێنەو ماستاو كردنەوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە كە هەموو كەس لە كۆلیج دەزانێت كێپشتگیرێتی،ئەم(یاسین)ە جگە لەوەی هیچ شارەزاییەكی لەهونەری كارگێیدا نیە هەموو گیانیشی گرێی دەروونیەو لە هەر جێگەیەكی تر بووایە نەك پۆستی لەو شێوەیەیان نەئەدایە بەڵكو راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونیان دەكرد.
هەموو كات كە خوێندكاران باسیان لەم پیاوە دەكرد وەك نەخۆشێك دەهاتە پێش چاومان بەڵام ئێمە لە بەر ئەوەی مامەڵەیەكی راستەوخۆمان لەگەڵیدا نەبوو زۆر گرنگیمان پێنەئەدا ،تا ئەو كاتی دەرچووین و خوێندنمان تەواو كردوو بە هەزارو یەك واسیتە دامەزراندنمان دەست كەوت،لەو وەزارەتەی دامەزراوین داوای پشتگیری تەواو كردنی خوێندنمان لێكرا روومان لە كۆلیجی تەكنیكی سلێمانی كرد بەڵام بۆ نەگبەتی ئێمە پشتگیرییەكەمان دەبوو ئیمزای ئەو (یاسین)ە دەروون نەخۆشەی لەسەر بێت هەر كە چووینە لای دەروونی بۆگەنی هەڵرشت بە سەر یەكە یەكەی خوێندكاراندا و هەروەكو ئەو خوێندكارانە لەسەر گیرفان و حسابی ئەو خوێندنیان تەواو كردبێت قسەی وایدەكرد كە جگە لە عەقڵی شێتانەو خەڵەفاوی ئەو كەسە هیچ مانایەكی تری نەدەبەخشی بەهەندێكمان، ودوواخستنی ئیمزاو جێبەجێنەكردنی مامەڵەی هەندێكی ترمان زیاتر ئەو راستیەی بۆ سەلماندین،جا لە رێگەی ئەم نوسینەو سایتی كوردستان پۆستی خۆشەویستەوە داواكارین لە بەرێزان1_ وەزارەتی خوێندنی باڵاو،2_ دەستەی خوێندنی تەكنیكی كوردستان كە چیتر حزبایەتی وخزمایەتی نەكەنە پێوەر بۆ دانانی كەسێك لە پۆستێكی گرنگدا بەڵكو پسپۆری لە بواری كارگێری و دەروون سەلامەت و تەندروستەكان دەستنیشان بكەن ،تا بتوانرێت بە هەموو لایەك خزمەتی زیاتر بەم وڵاتە بكرێت.
كۆمەڵێك خوێندكاری دەرچووی كۆلیجی تەكنیكی سلێمانی
16_8_2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست